سصكوضكةي بة...رطريي!! ... فةيسةلَ نورةدين موختار

 

رۆژی 26/8 له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌ی (كوردستان نێت) ی ئه‌لیكترۆنیدا نووسینێكم به‌ ناونێشانی (روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی) به‌ ئێمزای (مینه‌) و (د. هیدایه‌تی عه‌بدوڵڵا حه‌یران) و (د. هۆگر مه‌حمود) كه‌وته‌ به‌رچاو و داكۆكیان له (د. عه‌بدوڵڵا ئاگرین) ده‌كرد كه‌ جلی جه‌یشی ناشه‌عبی وه‌رنه‌گرتووه، من وه‌ك هاوكۆلیجێكی ئه‌و مامۆستایانه ده‌مه‌وێت چه‌ند راستی‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو تا ئه‌و مامۆستایانه مێژوو چه‌واشه‌ تر نه‌كه‌ن.

نازانم كێ ئه‌و سێ مامۆستایه‌ی كردۆته‌ ده‌مڕاستی خۆی تابنووسن، (نه‌هیچكام له هاوپۆله‌كانمان به‌هیچ جۆرێك ملمان بۆ خواسته‌كانی رژێم كه‌چ نه‌كردووه‌و نه‌چووینه‌ته ژێر باری ویسته‌كانیانه‌وه) ئه‌ز ده‌پرسم، ئه‌رێ (دكتۆره‌كان) :

* له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1982ــ‌ی زانكۆی راگوێزراوی سلێمانی (سه‌لاحه‌ددین) له‌ كوێ بوون؟ ئه‌ی له‌مانگرتنه‌كه‌ی ساڵی 1984ــ‌ی هه‌مان زانكۆ؟

* بۆ وه‌ك هاوپۆل‌و هاوزانكۆكانتان ئێوه‌ش ساڵێك فه‌سڵ نه‌كراون‌و زانكۆتان به‌ پێنج ساڵ ته‌واو نه‌كرد؟

* بۆ كه‌ ته‌خه‌روجتان كرد وه‌ك خوێندكاره به‌ هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر شه‌هاده‌كه‌تان نه‌نووسرا (عدم سلامه الفكریه)

* دوای ئه‌وه‌ی ته‌خه‌روجتان كردو تا رۆژانی راپه‌ڕینی (1991) و پانوپۆربوونی جادده‌ی كوردایه‌تی چۆن ئازادانه له‌ سلێمانی ده‌سووڕانه‌وه، واته پێش راپه‌ڕین.

* ئه‌رێ مامۆستا (د. هیدایه‌ت) و (د. هۆگر) ساڵی 1988 چۆن له‌ خوێندنی ماجستێر وه‌رگیران‌و بۆ نه‌یانهێشت پاش ته‌واوبوون گفتو گۆی بڕوانامه‌كانتان بكرێت، ده‌ڵێن نووسراوی ره‌سمیتان له‌یه‌كێك له‌فه‌وجه‌ خه‌فیفه‌كان هێنابوو بۆیه رێگایان نه‌دان؟

مامۆستایان: توخوا هه‌ر خه‌ریكی بكه‌رو به‌كارو ناوو ئاوه‌ڵناو راناوی خۆتان بن‌و مێژووی خه‌باتی تێكۆشانی ئه‌وسای خوێندكاران چه‌واشه‌ مه‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی خوێندندا به‌ئاكار (ره‌فتار به‌عسی) یه‌كانتان زۆر ئازارتان داوین ئه‌مڕۆش خوا نانێكی چه‌وری پێداون، ئێمه‌ی نانبڕاو له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان قسه‌ نه‌كه‌ین هه‌قه ئێوه‌ش مێژووه‌كه‌مان نه‌كه‌ن به هی خۆتان‌و وه‌ك چۆن له‌زانكۆ ریش سپی‌و خاوه‌ن بڕیاری موتڵه‌قن، داواش له‌ (كوردستان نێت) مه‌كه‌ن (ئێستا به‌ دوا ئه‌م كێشه‌یه به‌رووی هه‌موواندا دابخرێت) چونكه‌ ئێره رۆژنامه‌یه!؟