نان و قةسقةوان لة دوتوصي جلي دوو دةسةلآتي كورديدا ... مةنسوور عةزيزي

 

زۆر جا ر كه به مێژوودا ده چینه وه و شێوه و رێبازی سه ر كه وتنی گه لانی دیكه ده خه ینه ژێر لێكۆڵینه وه، به دڵێكی پڕ تاسه وه رۆژه ره شه كانیان ده كه ینه ‌هه وارگه ی هزرمان و شایه نێتی سه ركه وتن به ئاراسته داده نێین بۆ ئه و گه لانه ی كه ئه زموونی سه ركه وتنی خۆیان له مێژوودا ده بیننه وه.

له هه مان كاتدا به شان و باڵی هزری كوردایه تی خۆماندا تێده په ڕین و به مێژوویه كه وه شانازی ده كه ین كه دۆڕاوه. به سه ر كرده یه كه وه مێژوومان ده به ستینه وه كه سه ربازی سه ر لایه نه شه تره نجێكی بێ هێزی گۆڕه پانی كێشه كان بووه. كورد له هه ركام له قۆناخه مێژووییه كاندا ژیانی به سه ر بردبێت له سه ر ده می شۆڕشه كاندا، نه ته وه یه ك بووه و به رده وام له هه وڵی گه یشتن به ئا سۆیه ك بووه كه چوار چێوه ی وڵاته كه ی له نێویدا به دی بكات. رێبه ر، شێخ بووبێت یان سۆفی، ئامانج رزگاری بووه، ئامانج خۆ ناسی بووه، ئامانج سه ر به خۆیی بووه له بواره جیاوازه كانی وه ك سه ربه خۆیی سیاسی و كولتووری و فه رهه نگی و كۆمه ڵایه تی. به ڵام بڵێی هۆ ی ئه و هه موو دۆڕانه ی كورد له میژوودا چی بووبێت ؟

سه رده مانێك شۆڕشی كورد له لایه ن پیاوانی ئایینیه وه جڵه ویان گیراو ه و میرانی كورد ده سه ڵاتدارییان كردووه و تاكێك به پێی دڵی خۆی له مه یدانێكدا ئه سپی خۆی تاو داوه و له كاتی ده ست به سه ر بوونی ئه و تاكه ش كه رێبه رایه تی شۆڕشی كردوه، نه ته وه یه ك گڵۆڵه ی شۆڕشه كه ی كه وتۆته لێژییه وه. به ڵگه و نموونه بۆ ئه و جۆره شۆڕشانه مان زۆرن له مـێژووی سه رتاپێ دۆڕاوی گه له كه ماندا.

به ڵام ئایا ئێمه ی كورد هه ر له سه ر ده می سه رهه ڵدانی جه نگه جیهانییه كانی یه كه م و دووه م ده ژین؟ئایا ئێستاشی له گه ڵ بێ، هه ر ده بێ وه ك سه ر ده می میرایه تی له ده سه لاتی عوسمانیدا بژین؟ ئایا كۆمه ڵگای كوردی ده بێ چاوه ڕوانی ئاڵ و گۆڕ و ره نگ دانه وه ی بیری حیزبی بێت له به ڕێوه برنی كۆمه ڵگا؟ئایا حیزب له خه ڵكه یان خه ڵك له حیزب؟

به چاو خشاندنێكی كورت به ره وتی رووداوه كان له باشووری كوردستان، هه ر كوردێك ترسی ئه وه ی هه یه كه باشووری كوردستان، لۆزانێكی دیكه ی به سه ردا بێت. هیچ پاساوێك بۆ ئه م باسه ش نییه كه به ڕاستی ده سه ڵاتی كوردی له باشووری كوردستان، زیاتر گوێرایه ڵی خه ڵكی باشووری عێراقه تا خه ڵكی كوردستان. دوو پارتی سیاسی بوونه به مه یدانداری گۆڕه پانه كه و مه ل بفڕێ، باڵی ده شكێێنن و قه تیش به وه رازی نین كه كوردستان له قه واره یه كدا ببه ن به ڕێوه. خه ڵك به هه موو نرخێك قوربانییان داوه بۆ گه یشتن به داوا ره واكانی خۆیان له و به شه له وڵاته كه مان، به لام ئه وڕۆ شه ڕه ده سه ڵات ئیزنی پێكه وه نانی ماڵی كوردی نادات. ئایا بڵێی ئه و هۆیانه چی بن كه دوو پارتی ده سه لاتدار له كوردستان ناتوانن چاره سه ریان بكه ن و ماڵی كورد یه ك بخه نه وه؟تۆ بڵێی به رژه وه ندییه كانی خه ڵكی كورد بن كه نه هێڵێ یه ك بگرن له ئیداره یه كی كوردیدا؟كه و ایه بۆ خه ڵكی كورد ئاگاداری ئه و كێشانه نه بن؟

هه ر تاكێكی كورد كه ده چێته وه به مێژووی گه له كه ماندا، هه ر ده بێ بڵێت:ئا خ خۆزگه ئه و سه رۆكه كورده وای نه كردبا، فڵان وای نه گۆتبا و فڵانه كه س ئه وه ی نه شێواندبا. به ڵام ئایا بڵێی ئه و سه رۆكه كوردانه مان له باشووری كوردستان قه ت به میژووی كورددا نه چوبنه وه؟به تایبه ت ئه م رێبه رانه مان كه هه ر هه مان رێبه رایه تین كه چه ند سه ر ده مێك به رده وام له چه ند قۆناخی جیاوازدا رێبه رایه تی شۆڕشیان كردووه.

ئه وڕۆ ئیدی نه وه ی ئه م سه رده مه له نێو گه لی كورددا كه باوه ڕی به سنووره ده ستكرده كانی وڵاتانی دابه شكه ری كوردستان نییه، نا یه وێ له م قۆناخه شدا بدۆڕێت. كه ده لێم نه وه ی نوێ، واته نه وه یه ك كه له ده ستی مێژووی دۆڕاوی پێشوومان به ئازاره. نه وه یه ك كه ئاڵا و جوگرافیاو چوارچێوه ی ده وێت. نه وه یه ك كه به شێوه یه كی زۆر روون ده یه وێ له گه ڵ رووداوه كاندا هه ڵسوكه ت بكات. بۆ نموونه، نووسه ری ئه م دێرانه كه خه ڵكی رۆژهه ڵاتی كوردستانم به و پێیه ی كه به په رۆشم بۆ داهاتووی باشووری ولاته كه م، ره خنه ئاراسته ی ده سه ڵاتی له تبووی كوردیم ده كه م له باشوور. له وانه یه هه ندێك كه س سنورم بۆ دا بنێن، به ڵام من پێم وایه ئه و كورده ی كه سنور بۆ ئه م بیره دا بنێت، به كرده وه له خزمه ت بیری ره گه زپه ره ستانه ی فارس و عه ره ب و توركدایه. كه واته با چیدی كایه به خه ڵكی كوردستان نه كرێت، با ده نگی خه ڵكی كوردستان له چۆنیه تی به رێوه بردنی هه ڵبژاردنه كان، رێزی لێبگیرێت، با به شێوه ی دێمۆكراسی راسته و خۆ، بڕیار له خه ڵك وه ر بگیرێت، نه ك ئه وه ی باسێك به ناو، باسی رێفراندوم به رێبخرێت ته نیا بۆ ئه وه ی پارته كوردییه كانمان هه ڕه شه ی پێ بكه ن بۆ سه ر پارته عه ره بییه كان كه گه ر فیدراڵیمان نه ده نێ، ئه وه خه ڵك داوای سه ر به خۆیی ده كه ن. كوا داواكه ی خه ڵك؟كوا كارامه یی و ره وتی رێگای ریفراندۆم؟كوردستان دابه ش كراوه له نێوان دوو پارتی سه ره كێدا و به هیچ شێوه یه ك مه و دا به به ر بڵاوی خه باتی سیاسی نییه بۆ خه ڵكی كوردستان. چینێك برسییه و چینێكی دیكه له دۆشه كی ئه بریشه مدا ده نوون. سه ره ڕای ده سه ڵاتی پاوانخوازی به عسی و هه وڵدانی خه ڵك بۆ ڕزگاری، ئه وڕۆ خه ڵكی كورد له سایه ی ده سه ڵاتی كوردییه وه وا خه ریكه كاروانی لۆزانه كان به رێده كه ن. له م قۆناخه دا كه شه ڕی به رژه وه ندییه له رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست، جیهانی رۆژاوئاش له شه ڕه ده سه ڵاته كه ی كورد تێناگه ن. ئا خر له لای رۆژئاواییه كان شه ڕه ده سه ڵات به تفه نگ و هه ڕه شه نییه، به ڵكوو دوور له برا كوژییه. زۆر جار كه رۆشنبیر یان قوتابی یان هه ر تاكێكی كورد له سه ر كورد باس ده كات بۆ خه ڵكی بێگانه، هه ر كه پرسیار دێته سه ر ئه وه ی كورده كان بۆ له نێو خۆیاندا دابه شن و ناتوانن پێكه وه ده سه ڵاتێك به رێوه به رن، به ناچاری مات بوون به شی تاكی كورده له جیهانی رۆژئاوا. به ڵام ئایا به راستی ئه وه كورده كه نایه وێ یه كگرتوو بێت یان پارته سیاسییه كانن؟وه ڵامی ئه و پرسیارانه با پارته سیاسییه كان بیده نه وه.

به كورتی ده سه لات واته ئابووری، هێز، به ڕێوه بردن و. . . هتد. به ڵام له وانه یه ده سه لات لای كورد مانای برا كوژی و كورسی خوازی بدات و خزمه ت كردن بێت به به رژه وه ندییه كانی تاكی و گرۆپی، ده نا بۆ ده بێ كورد نه زانێ ئێستا كێ به ڕێوه به ریی كه ركووك ده كا؟ده نا بۆ شه ڕه پرۆژه یه ته نیا بۆ به زماندا هێنانی ناوی سه ر ۆك حكومه ته كان له كه ناڵه ئا سمانییه كانی كوردسات و كوردستان تێڤی؟

شه و و رۆژ باس له دڵدانه وه ی برا دڵسۆ زه عه ره به كانمانه له فه لوجه و به سره ونه جه ف و. . . . . ، كه چی كورده كانی دوو هه رێمی سوله یمانی و هه ولێر بۆ یه ك بێگانه ن!

كورد سێزده ساڵه ده سه لاتداری ده كات، كه چی چاوه ڕوانی بڕیاره كانی سیستانی سه در و. . . . ده كات له باشووری عێراق. ئه و ئا ماژانه و ده یانی دیكه ئه وه روون ده كه نه وه كه ده سه لاتی كوردی خۆی له یه كگرتنه وه دا نابینێته وه و وا مانگی كۆتایی رۆژوو گرتنی برا عه ره به كانمان له بێ ده سه ڵاتیدا به ره و كۆتایی ده ڕوا و باری گرانی خه باتی پڕ كێشه ی داهاتووش به رۆ كی نه وه ی نوێ ده گرێت، ئه ویش به هۆی بوونی نان و قه سقه وان له نێو جلی دوو ده سه ڵاتی كوردیدا! 11. 05. 2004