كص بةرثرسيارة ئةطةر أيسةكةمان بؤوة بة خوري، (مامة) يا (كاكة) يا كورد خؤي .... خالَة حةمة

 

 

*هه‌ر له‌ساڵه‌كانی شه‌سته‌وه‌ بیگره‌ تاوه‌كوو ڕاپه‌ڕین(30) ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌كات كه‌ به‌ سه‌دان

گۆرانكاری به‌سه‌ر دنیاو مرۆڤ و ڕه‌وه‌ك و چواروه‌رزی ساڵداهاتووه‌ ، ئاسمان پڕ بووه‌ له هێڵی نادیاری ئه‌لكترۆنیك و مانگی ده‌ستكرد كه‌ ئه‌مسه‌ری زه‌مین به‌وسه‌ریه‌وه‌ گرێده‌دات ..

سه‌دان داچوون و هه‌ڵچوون هاتۆته‌كایه‌وه‌ كه‌‌ هه‌رگیز ڕه‌‌چاونه‌ده‌كراو، هه‌ریه‌كه‌یان بوون به ‌به‌شێ له‌ مێژووی چڕو پڕی مرۆڤایه‌تی،له‌مدنیاپانوبه‌رینه‌دا زۆر له‌و میله‌تانه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان  ته‌نها خه‌ونێكی  كاڵوكرج بوو له‌ چاوتروكاندنێكا ئاڵای خۆیان به‌رزكرده‌و سه‌ربه‌‌خۆیی خۆیان به‌ ته‌واوی ڕژێمه‌كانی دنیا ڕاگه‌یاندو نوێنه‌ری خۆیان گه‌یانده‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و شان به‌ شانی ئه‌وان له ‌جێگه‌ی دیاریكراوی خۆیان ده‌نگ و ڕه‌نگ و سه‌نگی میلله‌ته‌كه‌یان سه‌پاندو له‌كۆیلایه‌تی خۆیان ده‌ربازكرد ..

*سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ كوبا .

*تێكشكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڤیه‌تنام و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی ڤیه‌تنام .

*رووخاندنی ڕژێمی ( 2000 ) هه‌زارساڵه‌ی شاهه‌نشاهی له‌ ئێرانداو دروسبوونی ده‌وڵه‌تێكی

ئیسلامی كه‌ زۆر دوور بوو له‌ خواست وخه‌ونه‌كانی میلله‌تانی ئێرانه‌وه‌..

*داڕوخانی قه‌ڵاسه‌خته‌كه‌ی كۆمۆنیست له‌ فه‌رمانڕه‌‌وایی گورباتشۆفدا و سه‌ربه‌خۆیی ‌:ـ

1/جۆرجیا..2/تركمانستان..3/ئۆكرانیا..4/مالدۆڤیا..5/ئه‌رمینیا..6/ئازه‌رباینجان ..7/

ئستونیا..8/لیتوانیا..9/لاتیڤیا..كورده‌كان له‌به‌ر بێگه‌وره‌یی و بێڕابه‌ری ، چیچانیه‌كانیش له‌به‌ر توندڕه‌وی ئیسلامی پشتگوێ خران و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوولایان بوو‌ به‌ خه‌ون !!

له‌ووڵاتی (چیك)یش (سلۆفاكیا) ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵكرد و‌ فه‌رمانڕه‌وایی خاكی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕوتوندوتیژیه‌ك له‌ نوانیاندا ڕووبدا...

*دیواری شاری( به‌رلین ) له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمان بۆ هه‌‌تایه ڕوخێنراو داگیركارانی كۆمۆنیست به‌چاوشۆڕی له ‌ته‌ك به‌كرێگیراوه‌كانیان به‌ره‌و ڕوسیای دایك گه‌ڕانه‌وه‌..

*تێكشانی ڕوس و ده‌ركردنی له‌ئه‌فغانستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی توندڕه‌وی ئیسلامی .

*ته‌فروتوناكردنی گه‌وره‌ترین ڕژێمی دیكتاتۆری و هه‌‌ڵوه‌‌شاندنه‌وه‌ی جه‌ربه‌زه‌ترین گرۆپی سیاسی به‌ سه‌رۆكایه‌تی دڕه‌نده‌ترین مرۆڤ له‌ دوای هێتله‌ره‌وه (سه‌دام حسین) كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو عروبه‌و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب پشتگیری ئه‌كه‌ن بۆی ئه‌گرین !! ..‌

*سه‌دان ڕوداویتریش كه‌ .................................................................!!

*به‌هه‌رحاڵ من له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌م پرسیار ئه‌كه‌م ئێمه‌ چیمان له‌و نه‌ته‌وانه‌ كه‌متره‌ كه‌ پاش ئه‌و

ڕووداوانه‌ ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌رزكرده‌و ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراند‌ ؟؟

یاخود چیمان به‌سه‌ردێت ئه‌گه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی كارتۆنی دژ به‌یه‌ك هه‌‌ڵوه‌شێنین وده‌وڵه‌تێكی باوه‌ڕۆپێكراوی كوردی دابمه‌زرێنین كه‌ مایه‌ی خه‌بات و سه‌ربه‌رزی هه‌‌موولایه‌كبێت ؟!

*چیمان به‌سه‌ردێت گه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه‌كانمان له‌م هه‌‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مرۆ سوود وه‌ربگرن و ئه‌و سنووره‌ خوێناویه‌ی نێوانیان ببه‌زێنن و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كورد بهێننه‌دی ؟

*(((( ئایا ئێمه‌ی كورد هێنده‌ ده‌به‌نگین هه‌ست به‌ڕوداوه‌كانی دنیا نه‌كه‌ین و سه‌ربه‌خۆییمان

لێببێته‌ ته‌لیسمێك نه‌توانین بیشكێنین ؟ یاخود پاساو چییه‌ بۆ نه‌هێنانه‌دی ده‌ڵه‌تێكی كوردی له‌به‌شێكی كوردستانا وه‌ك ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب له‌ عه‌ره‌بستانا ؟ ))))

ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕیسه‌كه‌مان بووه‌ به‌خوری كێ به‌رپرسیاره‌(مامه‌)یا(كاكه‌)یا كورد خۆی له‌كاتێكدا ئێمه‌ میمچه‌سه‌ربه‌خۆیه‌كین و نامانه‌وێت عێراقی و عێراقچی بین ؟؟..

ئاشكراشه‌ كه‌ عێراقی سبه‌ینێ كوشتنی كوردی باشوورو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش حه‌ڵاڵ

ده‌كات وئه‌بێ بڵێین (خۆزگه‌ به‌ كفندز)و مرۆڤێكیش به‌ده‌نگمانه‌وه‌ نایه‌ت وووووووووووووو!!

له‌ نیشتمانێكی بێ یاساشدا كه‌ده‌وڵه‌تی باوه‌ڕكراوی تیا نه‌بێت پێویست ناكات داموده‌زگای

داپلۆسینه‌ر دابمه‌زریت و ناوی ده‌وڵه‌تی لێبنێن وه‌ك ئه‌وگاڵته‌جاڕه‌ی له‌باشوری كوردستاندا

به‌رجه‌سته‌ ئه‌كرێت و دوژمنانی كوردیش چاوه‌ڕوانی وه‌رچه‌رخانێكیتر ئه‌كه‌ن له‌‌ سیاسه‌تی دنیاداو هه‌‌ڵیانوه‌شێنن ....ئه‌گه‌ر لای كورد هه‌ڵوه‌شاندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كارتۆنیانه‌ گرانبێت

لای دوژمنه‌كانمان به‌ چه‌قه‌نه‌یه‌ك ته‌فروتوونا ئه‌كرێن و شه‌رمه‌زاریشیان بۆ ئه‌مێنێته‌‌وه...

(((((((((((((سه‌ری ئێمه‌وخۆشتان بڵندبكه‌ن وله‌كه‌لی نه‌فامی وه‌رنه‌خواره‌وه‌)))))))))))))))).....‌