|
بةبير هصنانةوةي كارةساتةكان بؤ سةركردةي كورد و خاضي سووري جيهاني و نةتةوةيةكطرتووةكان ... خالَة حةمة |
|
له ساڵی/1961ی میلادیه‌وه تا ڕیشهكێشان و راونانی ڕژێمی عیراقی و هه‌ڵهاتنی تاوانباران و خۆفرۆشه‌كانی كورد بۆ ووڵاتی (عیراق/به‌غداد) و دابه‌شبونیان به‌سه‌ر حیزبهكانماندا نزیكه‌ی یه‌ك ملوێن شه‌هیدمان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ژن و منداڵی ساوا‌و میرمنداڵ و داپیره‌و پیره‌مێرده به ساڵاچوهكانن، بێجگه له كیژۆڵه جوانه‌كانمان كه بێدڵه عه‌ره‌به‌كان به (سه‌بایا) بر‌دیانن و بێده‌نگ فرۆشتیانن به باڕو دیسكۆكانی (قاهره) له ووڵاتی (میسر) . . . . *له ساڵی/1963دا هه‌موو كوڕان و پیاوانی پارێزگای (سلیمانی) به‌كۆمه‌ڵ ئاخنرانه ناو گهوڕهكانی سه‌ربازگه‌ی سلێمانیه‌وه كه خۆم یه‌كێك بووم له‌و دیلانه كه پتر له دوو مانگ له ته‌ویله‌دا زیندانی بووم. ئه‌و ڕۆژانه به‌هه‌زاران زریپۆش و زیلی سه‌ربازی كه دانیشتوانی شاری ئه‌گواسته‌وه بۆحامیه به كۆڵان وشه‌قامه‌كانی شاردا به‌بێ بهرهنگاربونهوهیهكی چه‌كداری به ههلهۆله و چه‌كی قورسه‌وه به دوای ئێمه‌ی بێكه‌سی كوردا ده‌گه‌ڕان و بێسهرو بێشوین گومیان ده‌كردین، به سه‌دان ڕۆڵه‌كانی ئه‌نران به‌نیشانه‌وه و نه‌دۆزرانه‌وه، وه‌ك سه‌ربازی وون تائهمڕۆكهش باوك و دایك، ژن و منداڵ و كه‌سوكار چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌یان ئه‌كه‌ن. . . . *له ساڵی/ 1975له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیار نامه‌ی (حوكم الزاتی) له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه كه‌سه‌ری كردین به‌قوڕێ (مفاوه‌زات) او له‌كۆڵمان نابێته‌وه كوردستان وه‌ك گۆمێكی خوێنی لێهاتوو هاواری ژن ومناڵی كورد گوێی دنیای كه‌ڕ ده‌كرد. هه‌زاران هه‌زار گووند سوتێنرا كه تا ئه‌مڕۆش وێرانه‌ن. . . . و زیندانه‌كانی شاری/ موسڵ / هیئهكركوك/ ابوغریب/ نوگره‌سه‌لمان/به‌دره‌و جه‌سان/ پڕكرانه‌وه له نه‌وه‌كانی كورد كه نه‌بینرانه‌وه و به‌ڵگه‌ش زۆره !!. . له هه‌مانساڵدا ڕێكه‌وتن و پیلانه سێ قۆڵیه‌كه‌ی (سه‌دام / بۆمیدیه‌ن / حه‌مه‌ره‌زاشا) بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشی ئه‌یلول و كپكردنه‌وه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و جینۆسایدكردنی به شێوهیهكیترو ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ هه‌نده‌ران، كوردستانیان كرد به گۆڕێكی گه‌وره و ویژدانی گه‌وره‌و بچووكی ڕژێمه‌كانی دنیای دوور‌و نزیكیان كڕی و چاوانیشیان داخست له ڕووی تاوانه‌كانیاندا، من خۆم له‌و دۆزه‌خه‌دا بووم كه ئه‌و ڕۆژانه‌دا بۆ كوردیان داخستبوو. . . . . *له ساڵی/1984 له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (مفاوه‌زات) ه شومه‌كه‌ی، سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی چالاك و جه‌وانی كاكۆڵ زێڕین و كیژی شه‌ده‌لاری ناو شاره‌كان به پۆل له‌سێداره دهدهران و شه‌هید ئه‌كران، له‌به‌رده‌رگای قوتابخانه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاردا خوێنكارانی لاو تیرباران ده‌كران و نرخی فیشهكهنانیشیان له‌كه‌سوكاریان وه‌رده‌گرته‌وه، من خۆم شیعرم هه‌یه بۆئه‌و كاره دڕندانه دڵتهزینهی دووژمن، كه بۆ بێكه‌سی كورد ئه‌گریاین. . *له ساڵی/1987 له رۆژانی (انفال) ه ڕه‌شه یه‌ك له دوای یه‌كه شومه‌كاندا كه تائێستا سه‌رژمێری قوربانیه‌كانیان نه‌كراوه‌و نازانرێ و ده‌ووترێ/000/183 مرۆڤن!!! له‌ژن و له‌منداڵ و له‌پیاو كه هه‌ر هه‌موویان بێچهك بوون ودانیشتوانی گوونده بێنازه‌كانی گه‌رمیان و كوێستانی كوردستان بوون. . *له‌هه‌مانساڵدا كیمیایی بارانی/ هه‌ڵه‌بجه/سیوسێنان/ قه‌ره‌داغ / به‌رگه‌ڵوو / بادینان /شێخ وه‌سان و جینۆسایدی كورد‌و ده‌ركردنی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و به‌عه‌ره‌بكردنی دانیشتوانی شاره‌كانی/ خانه‌قین / سنجاب/ كهركۆك/ودێهاته‌كانی ده‌وروپشتیان كه لهژمارده نایه‌ن و بوون به گرتكی سه‌ردڵ و هه‌موو عه‌ره‌بیش پشتگیریان ئه‌كات و هه‌ڕه‌شه له كورد ئه‌كه‌ن و. . هه‌تد. . . . . *پێشینان فه‌رمویانه (مشتێ نمونه‌ی خهربارێكه) ئه‌وه‌ی منیش دیاریمكردووه وه‌ك دڵۆپێ ئاوه له‌ده‌ریایه‌ك. . ئه‌و كاره‌ساته نامرۆڤایه‌تیانه، ئه‌و ڕهشبگیرو به‌كۆمه‌ڵ كوژییانه چه‌ند پرسیارێك لهخاجی سووری نێوده‌وڵه‌تی و دامودزگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات. . له‌وانه: *له كوێ بوون كاتێ كوردوماڵهی/ كورد‌و زمانه‌كه‌ی/ كورد‌و ئاژه‌ڵه‌كه‌ی/ كوردوخاكهكهی/ كورد‌و سروشته‌كه‌ی به دڕنده‌ترین شیوه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ژیان و (جوغرافیه) ی نیشتمانه‌كه‌ی ئهسڕانهوه ؟ 1/ئایا كورد مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی سه‌ربه‌ست بژی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ی نییه له‌كام بڕگه‌ی یاسادا باسی لێوهكراوهو كام یاسایه ڕێگه به ژێرده‌سه‌یی و نه‌مانی میلله‌تێ ئه‌دات؟. . 2/ئایا شه‌رم نییه بۆ شان و شه‌وكه‌تی مرۆڤایه‌تی و دام ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ته‌واوی ڕژێمه‌كانی ئهمدنیایه كه به‌به‌رچاویانه‌وه نزیكه‌ی (40) ملوێن كورد بێ‌ماف و بێچاره‌نووس ماوه‌ته‌وه و ڕۆژانه پیلانی تازه‌ی قه‌ڵاچۆكردنیان بۆ دائه‌ڕێژن له‌لایه‌ن ڕژێمه داگیركهرهكانیانهوه ؟. . . 3/ئایا له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بوونا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه كه ئێمه‌ی كورد ده‌بێ بێ چاره‌نووس و بێ دهوڵهتبین و (عه‌ره‌ب و تورك) سهردهستهمانبن ؟. 3/ئایا ئێمه‌ی كورد چه‌ند سه‌ده‌ی تر به‌گژ دیكتاتۆر‌و داگیركار‌و زۆردارا بچین و ده‌نگمان نه‌گاته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان؟ له كاتێكدا دژی شه‌ڕو (ارهاب) و (تیرۆریست) و دۆستی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تین. 4/ئایا ده‌وڵه‌تانی داسه‌پاو به‌سه‌ركوردستاندا تاكه‌ی ده‌یانه‌وی خۆیان و كوردیش بكه‌ن به قۆربانی سیاسه‌تی پوچه‌ڵ و بیری ته‌سك و باڵاده‌ستی؟ كه هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژه‌یان له كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت و كورد بێ خه‌مه له قوربانیه‌كانی، چه‌ند گه‌وره بێ یاخود چه‌ند درێژه بكێشێ. . 5/ئایا ئێمه‌ی كورد به‌شێك نین له‌و مرۆڤانه‌ی كه یاسای مرۆڤایه‌تی به‌رگرییان لێده‌كات ؟. 6/ئایا ئێمه‌ی كورد وه‌ك مرۆڤ لایه‌ق به‌وه نه‌بوین كه ته‌نها جارێك خاجی سوور به شێوه‌یه‌كی (رسمئ) سه‌ردانێكی كوردستانی وێرانی بكردایه‌و وده‌رگای زیندانه‌كانی /عێراق /ئێران/ توركیا/ی بكردایه‌ته‌وه به‌دوای كوردا وه‌ك ئه‌مرۆكه كه چۆن گڕی گرتووه بۆ (سه‌دام*) و هه‌ر ڕۆژه ناڕۆژێ له كۆشكه‌كانی خۆیدا سه‌ردانی ده‌كا؟. . بۆنه‌وه‌ی نوێی كوردیش چه‌ند پرسیارێك دروست ده‌كات له‌وانه : *كه‌ی كورد نانی پیسی نۆكه‌ری فڕی ئه‌دات وله‌ناو مرۆڤایه‌تیدا وه‌ك مرۆڤ ده‌نگی ئه‌بێت؟ *كه‌ی كورد ئه‌و ترسه له‌دڵی خۆی ده‌رده‌كات كه/ایران/ توركیا ئه‌یانخۆن و هه‌رگیز ڕازی نابن به‌ده‌وڵه‌تێكی كوردی؟!. . *كه‌ی كوردی باشوور به‌یه‌ك ده‌نگ بڕیاری جیابوونه‌وه ئه‌ده‌ن لهوعێڕاقه كه هیچ كاتێك وساتێك دۆستی نه‌بوه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییی پێ ڕه‌وانابینێت. *كه‌ی كورد گه‌وره‌پیاوانی خۆی ئه‌خاته ژێرپرسیاره‌وه تا له‌ره‌وتی كوردایه‌تی و بازنه‌ی ڕاستگۆیی نه‌چنه‌ده‌ره‌وه ژێر به‌ژێر كڵاویان نهكهنهسهر؟! *كه‌ی كورد ده‌ستێ به‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌هێنێت و لهودڵهڕاوكێ و بێچارهنووسییه خۆی ده‌رباز ئه‌كات وفێری كوردایه‌تی ئه‌بێت. . ؟ *كه‌ی كورد ئه‌مڕۆی خۆی كۆنترۆڵ ده‌كات و به‌مێژووی كۆنیشیا ئه‌چێته‌وه تا دۆست له دوژمن دوژمن له دۆست جیا بكاته‌وه. . ؟! *كه‌ی كورد فێری سیاسه‌ت ئه‌بێت و بڕوا به‌یه‌كتری ئه‌هێنێ و پارچه‌كانی دڵی یه‌كده‌خاته‌وه. . ؟! *كه‌ی كورد پێ له خۆویستی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، تاكه حیزبی خۆی ئه‌نێت و له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا خه‌بات ده‌كات ؟ ( ( (دوابڕگه‌ی ئهمنوسراوهش. . نه‌فره‌ت له‌و گهنگهپیاوانهی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پشتی ئێمه به‌رئه‌ده‌ن و نابنهپاڵپشتی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. . . ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه قوربانیه‌كانی ئه‌مڕۆ له قوربانیه‌كانی دواڕۆژ كه‌متر ئه‌بێ گه‌ر خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین. . . . . . . . . . خاڵه حه‌مه/دانمارك/30/4/2004/ xale@pc. dk |
||