باجارصكيش ثيرؤزباييتان لص بكةين!! .... هةردي عةول

 

كه‌ركووك چیی كوردستانه ؟! قودس، دڵ، یان قسه‌ی خۆمان بێ هیچیان.

هه‌ر به‌‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌كه‌ركوك هیچ یه‌کێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی كوردستان نیه !،

 (ئه‌وه قسه‌ی من نیه بڕواتان هه‌بێ !) .

 هه‌روه‌‌ها به بۆ نه‌ی دامه‌زراندن ودانانی دوو ئه‌ندامی عه‌ره‌ب و دوو ئه ندامی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبای له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌گشتی ئه‌كه‌م.

یاڕه‌بی ده‌سته‌كانتان خۆش بێ، به‌خوا سیاسه‌ت و ململانێ هه‌ر له‌خۆتان تێ ؟. ئێستاش بۆم ده‌ركه‌وت كه‌حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق، به‌قه‌ده‌ر نووكی ده‌رزیه‌ك له‌كۆمۆنیزم و ناسیونالیزم حاڵی نه‌بوون. ئاخر بۆ له‌خۆڕا به‌م حیزبه‌كوردیانه ئه‌ڵێن ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه په‌رست ؟!.

هیوادارم كه ئه‌‌و سه‌ركردایه‌تیه حه‌كیمه‌ی كوردان، له حیكمه‌تی ئه‌و ململانێ شه‌ریفانه‌ی نێوان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ كوردیه‌ی كه ‌له‌ده‌ستیان داوه، جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی ژێرخێمه و ناو قوڕوچڵپاو و كۆنه‌سه‌ربازگه‌كانی كه‌ركوك له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌ی خۆیان ئاگادار نه‌كه‌نه‌وه.

خه‌لكینه !؟.

هه‌شت دانه ساڵه لێیان ئه‌پارێینه‌وه له‌ناو شاره‌كانی كوردستاندا شه‌ڕ نه‌كه‌ن، كوڕی كورد مه‌كوژن و دوژمنایه‌تی مه‌خه‌نه‌ ناو میلله‌تی كورده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و گه‌له نائومێدو پارچه‌پارچه‌مه‌كه‌ن، كه‌چی هیچ، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشمان نه‌بووبێ!

زۆریش ئه‌ترسم ئێستا له‌هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاسایشی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دا بن؟!،

هه‌وڵه‌دیپڵۆماسیه‌كانی خۆیان له‌پێناو ئارامی وئاسایشی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراق خستبێته گه‌ڕ.

ئه‌رێ توخوا پێكه‌نینتان نایه‌ت ؟ به‌خوا شه‌ڕم پێ خۆش نیه‌ براله !!

به‌ڵام به‌دڵنیایی وه پێتان ده‌ڵێم ئه‌وسه‌ركردایه‌تیه‌حه‌كیمه‌مان ئه‌وه‌نده به مشوورن بۆ خه‌ڵك، ئه‌توانن له‌كون فه‌یه‌كونێكدا به خه‌ڵكی باشووریی عێراق و پارت و ڕێكخراوه‌كانیان بسه‌لمێنن كه‌برای یه‌كن و نابێ شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن.

 تكایه كه‌س دڵی پڕ نه‌بێ به‌زه‌یی به‌حاڵی كورد دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه وایه‌ ئیتر چی بكه‌ین ؟.

هه‌ر بۆیه:

بێجگه‌ له‌پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ شتێكی ترم لانیه پێشكه‌شیان بكه‌م، به‌ڕاستی ئه‌وان پێیان سه‌لماندین كه ململانێ ی حیزبایه‌تیه‌كه‌یان كوردایه‌تی له‌بیر بردوونه‌ته‌وه،

تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئه‌توانین بڵێین كه‌ركوك یان له‌ده‌ست كورد دا.

 هیوادارم به‌درۆ بكه‌ومه‌وه و قسه‌كه‌م درۆ ده‌رچێت.

دووباره گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی تان لێ ئه‌كه‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، به‌بۆنه‌ی دانانی ئه‌و چوار ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و توركمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دیاره ئه‌و ده‌ستكه‌وته به‌رهه‌می هه‌وڵ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئێوه‌یه. دووباره ده‌ستان خۆش.