|
||
بـەرلین \ 2005. 05. 17 ئايا أاسة %98 ي كورد داواي عصراقصكي ديمةكراتي فيدرالي ثةرلةماني ئةكات ... ئاسؤ حةمةسالَح بۆ یـەكـەمین جار (ڕێكخراوی جیهانی بۆ ڕاپرسی) (ریفراندۆم) لـە عێراق و باشوری كوردستان بـەهاوكاری (بـەڕێوەبـەرایـەتی ئاماری سلێمانی) ڕاپرسی یـەك ئـەنجام ئـەدەن بۆ كۆكردنـەوەی (ڕا) و هـەڵوێستی خـەڵك بـەرامبـەر بـەچـەند بابـەتێك كـەگرنگی یـەكی هـەنوكـەیی و پاشـەڕۆژی و چارەنوس سازی هـەیـە، بـەڵام ئـەوەی جێی سـەرنجـە ئـەوەیـە كـە ڕێكخراوی ناوبراو لـەم كارەیدا (ڕا) ی (3500) خێزانی ناكورد و (460) ی خێزانی كوردی وەرگرتووە لـە كاتێكدا ئـەبوایـە لانی كـەم (ڕا) ی (875) خێزانی كوردی وەربگرتایـە، ئـەمـە كارێكی نادروستـە بـەرامبـەر خـەڵكی كورد كراوە، لـەمـەش ناڕەواتر ئـەم ڕێكخراوە ووتووێتی كـە : (98%) ی كورد داوای عێراقێكی دیموكراتی فیدرالی پـەرلـەمانی ئـەكـەن، ئـەم ڕێژەیـە (98%) نـەك بـەتـەنیا من، هـەموومان ئـەو ڕاستی یـە ئـەزانین كـە (شـەقامی كوردی) هـەرگیز ئـەم داوایـەی نـەكردووە. باشترین بـەڵگـەی زیندوو بۆ سـەلماندنی ئـەو ڕاستی یـەی كـە گـەلی كورد نایـەوێ لـەچوارچێوەی عێراقێكدا بژی كـە خـەڵكـەكـەی لـە سـەردەمی (ئـەبو جـەعفـەری مـەنسورە) وە بـە خوێنی شۆڤێنی یـەت گۆشكراوە، (بێجگـە لـە ڕاپرسی ماڵپـەڕەكوردی یـەكان) برای هێژا : كاك (هـەڵكـەوت عـەبدوڵڵا) لـە كوردستان ژمارەیـەكی زۆر (ئیمزا) ی كۆكردبۆوە، ئـەنجامـەكـەی ڕوون و ئاشكرا دیاربوو كـە خـەڵكی كوردستان چیان ئـەوێت. هیواخوازم كـە (ڕێكخراوی جیهانی بۆ ریفراندۆم) لـە پاشـەڕۆژێكی زۆر نزیكدا بـەشێوەیـەكی ووردودروست لـەكوردستان (ڕا) پرسی یـەكی گشتی بكات، ئنجا ئـەوكاتـە زۆر بـەباشی بۆی دـەرئـەكـەوێت كـە گـەلی كورد هـەرگیزاوهـەرگیز لكاندنـەوەی كوردستانیان بـە (عێراقی سور بـەخوێنی كورد) ناوێت. |
||