rizgaro@yahoo.se
نۆهـەتو 4
ساڵ لـەمـەوبـەر، دەروازەی ئـەم گۆڕستانـە ئاوەڵاكرا.
درەختـەكان
چوارساڵـەبوون كـە تۆ : لـەناو تابووتێكی سپیدا،
رەنگ
خۆڵـەمێشی ، جـەستـە سڕ
لـەسـەر پشتی
شـەق شـەقی عـەرەبانـەی ئـەسپێكی لـەسـەرخۆڕۆدا ، هاتییـە ژوورەوە.
ئێستاش
كـەللـەت لـەناو لـەپمدایـەو لـەولاوەش
دەست و پێ و
بڕبڕەی پشتت دەبینم : چـەند قـەڵـەمێكی شكاو ،
كۆمـەڵێك
شمشاڵی ژەنگ گرتوو ،
دووسێ گـەڵاو
چـەند چیلكـەیـەكی رزیوە.
تێناگـەم !
بۆ لـەم پـەسێوەدا خۆت وا گرمۆڵــە كردووە،
نـە با
دەتگرێتـەوە و نـە زریانیش هـەڵتدەگرێ؟
_ بـەم
گـەڵایـە چاوم بسڕەو گوێم لێبگرە .
لـەم ماڵـەدا
، لـەم تـەنیاییـە ئـەبـەدییـەدا
حـەزدەكـەم
پـەنجـەرەم روو لـەدەریا بێ
منیش وەك
ئێوە حـەزدەكـەم ، ئاهـەنگی سـەركـەنارو
( بسبڕلێی _
پێڕشكێی ) ، ببوورە ، پێشبڕكێی كـەشتی چارۆكـەدار ببینم .
دەبینی ،
ددانـەكانم كـەوتوون و هـەموو وشـەیـەكم پێناوترێ !
نۆهـەت ساڵـە
قسـەم نـەكردووە ، ئاسمانم نـەبینیوە ، كـەسم ماچ نـەكردووە.
نۆهـەت ساڵـە
گوێم لـەمۆسیقا نـەبووە _ جارجارنـەبێ
زۆر بـەكزی
گوێم لـەزەنگی ئـەم كڵێسـەیـە دەبێ .
لـەشـەوی
زەوی تاریكترە تاریكستانی ئێرە .
ئێوە لـەبـەر
رۆشنایی خۆرومانگ ، ئـەستێرەو چرادا رێدەكـەن
منیش
كـەللـەسـەرێكی بێجوولـەی ددان كـەوتووم .
لـەدەست و پێ
و بڕبڕەی پشتم دەترسم .
دەترسم لـەم
تـەنیاییـە یاخی ببن و جێمبهێڵن .
تـەنیا چی
بكـەم !؟
خۆ من گـەڵای
سـەر پشتی رووبار نیم
هـەست
بـەئازاری خۆم نـەكـەم .
من جـەستـەی
رۆحێكی جوانویست و مێژووی خۆمم .
بـەهـەرزەكاری ، لـەدارستانی دەم رووباری گوندەكـەمان خۆم
دەشاردەوە
تـەماشای كچی
سـەرئاوم دەكرد .
رووت رووت
بوون ، وەك دەنكـە هـەنار ،
ئاسكانـە
لـەسـەر تاشـەبـەرد خۆیان هـەڵدەداو
وەك
پـەلكـەزێڕینـەش دەچـەمانـەوە .
دەمدیت بێ
ئاوێنـە قژیان شانـەدەكرد .
ئێوارەش
دەچووم بۆنی بـەردەكـەو تاڵـەمووی كـەوتووی ئـەوانم دەكرد .
ئێستاش
ئارەزووی دیمـەنی وادەكـەم ،
ئێستاش
حـەزدەكـەم ، دواپێكی بووتڵێك لـەگـەڵ كچێكی جواندا هـەڵبدەم .
1992
ستۆكهۆلم