|
زۆرینه‌كانی عێراق كێن؟ .... سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس |
|
عێراق وه‌كوو ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ ده‌سته‌واژه‌و پێكهاته‌یه‌كی تازه‌یه‌و ته‌مه‌نی له 83 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات ، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا و جۆر به‌جۆره‌كانی ئه‌وسای ئیگلیز به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێیانه دوور له خواست و وویستی گه‌لانی عێراق دروست بووه ، عێراق له‌ڕووی پێكهاته‌ی خاكی یشتمانهوه بریتییه له‌عێراقی عه‌ره‌بی و عێراقی كوردی ، عێراقی عه‌ره‌بی به‌شێكه له نیشتیمانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و خه‌ڵكه‌كه‌شی بێگومان به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، عێراقی كوردیش بێگومان خاكه‌كه‌ی به‌شێكه له نێشتمانی گه‌وره‌ی كورد كه كوردستانه و كوردیش كه‌به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانی ئه‌و به‌شه خاكه به‌زۆر لكاوهی كوردستان به عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه پێك دێنێ به شێكه له نه‌ته‌وه‌ی كورد ، به‌و پێیه كورد له كوردستانه‌كه‌ی خۆیدا زۆرینه‌و عه‌ره‌بیش به سوننه‌و شیعه‌وه له به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراقدا زۆرینه‌ن ، عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خۆیان له‌م ڕاستیه م¬ژوویانه نه‌بان كردووه و له‌ماوه‌ی 83 ساڵی ڕابردوودا نه‌ك هه‌ر هه‌موو حوكمی عێراقیان تاپۆی خۆیان كردبوو ، به‌ڵكوو كوردیان كرده گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی قوربانی له م سه‌رده‌مه دیموكراتی و مافی مرۆڤه‌ی جیهانی پێشكه‌وتووی ئه‌مرۆ ،كاتێك باس له زۆرینه‌و كه‌مینه ده‌كرێ ده‌بێ هه‌موان له‌و ڕاستیانه حاڵی بكه‌ین كه كورد له نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی دا زۆرینه‌یه و له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه ڵاتهكانیشدا بۆ عێراقی ئه‌مڕۆ ده‌بێ هه‌ر ئه‌و ڕاستیانه بكرێنه بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان و كورد‌و عه‌ره‌ب به پێی په‌یماننامه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتوری هاوچه‌رخ شێوه‌ی ژیان‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شایسته‌ی شارستانیانه دابڕێژنه‌وه ، به‌مه‌ش ده‌كرێ ئه‌و عێراقه كه له ماوه‌ی 83 ساڵی به‌زۆر داتاشرانیدا جگه له شه‌ڕو ماڵوێرانی و كاره‌سات هیچی تری بۆ گه‌لانی عێراق نه‌گه‌یاندووه ، ده‌كرێ بكرێته نمویهك له به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زه له‌یه‌ك جیاوازه‌كان و له ئه‌نجامی گه‌شه كردنی دیموكراسیشدا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو گه‌لانی عێراق باوه‌ڕ بهێنن به جیابوونه‌وه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندانه ، به‌مه‌ش دوا جار كۆتایی دێ به مه‌سه‌له‌ی زۆرینه و كه‌مینه و كۆتایی دێ ، به بهیهكهوهلكانی زۆرهلێیانه ویه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه و هه‌موومان ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆمان . به‌ریتانیا 7 ئازاری 2004 |
||
|