|
ترسی شیعه و ئازادیه‌كانی كورد. . . یاسینی فه‌قێ سه‌عی |
|
پاش سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق‌و ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری‌و به‌دیلگرتنی سه‌دامی خوێن‌ڕێژ، كۆتایی به ڕەشترینو خوێناوی‌ترین قۆناغی ژیانی سیاسی‌و شێوەی حوكمی مه‌ركه‌زیی هات له عێراقدا. جگه له هاووڵاتییه كوردەكانی ئه‌و وڵاته، پێویسته كۆی عێراقییه‌كان سوپاسگوزاری حوكمه‌تی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بن، كه له‌بن چنگی دیكتاتۆر ڕزگارییكردنو بۆ هه‌تاهه‌تایی كه‌لتوری تاك ڕەههندو تاك حیزب‌و تاك فهرمانڕەوایی له‌و وڵاته‌دا سڕیییهوە. ئه‌مه‌ش ئه‌وە دەگه‌یه‌نێ كه ئیتر هیچ (نه‌ته‌وە، ئایین، مه‌زهه‌ب، ئایدۆلۆژیا) یه‌ك ناتوانێ به تاقی ته‌نها حوكمی ئه‌و وڵاته بكات‌و به‌هه‌ر بیانویهكهوە بێت، ماف‌و ئازادیه‌كانی ئه‌وانی دیكه پێشێل بكات. له هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یی ژیانی سیاسی عێراقدا، گه‌ر یه‌كێتی خاكی عێراق، وەك موقهددەسێكی به‌ناچاریی سه‌پێنراو به‌سه‌ر عێراقییه‌كاندا له‌ئارادا نه‌بووایه‌و دراوسێكانی عێراق چاوچنۆكو به‌ته‌ماع نه‌بوونایه، دەمێك بوو وەك یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ڕەحمهتی، له‌به‌ریه‌ك ههڵوەشابوو، هه‌ر نه‌بێت دەبوو به سێ پارچهوە (كوردستان، عهرەبستای سوننه، عه‌رەبستانی شیعه) . به‌ڵام له‌لایه‌ك هاوپه‌یمانه‌كان‌و له‌لایه‌كی ترەوە خودی عێراقییه‌كان، له پێناوی بهرژەوەندیه هاوبه‌شه‌كانیاندا، بۆ هه‌رچی زووترە سه‌پاندنی ئاشتی‌و سه‌قامگیركردنی دەسه‌ڵاتی خۆیی‌و كۆتاییهێنان به قۆناغی داگیركاریی، ئه‌نجومه‌نی حوكمی كاتیان دامهزراندو به‌په‌له كه‌وتنه داڕشتنی یاسای به‌ڕێوەبردنی دەوڵه‌ت بۆ قۆناغی ئینتیقالی، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ زووتر گه‌ڕاندنه‌وەی دەسه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بوو بۆ دەستی عێراقییه‌كان. ئه‌نجومه‌ی حوكم له 25 ئه‌ندام پێكهات (13 عه‌رەبی شیعه، 5 عه‌رەبی سوننه، 5 كورد، 1 توركمان، 1 كلدۆئاشوریی) له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه دانیشتوانی عێراق 25 ملیۆننو بۆ هه‌ر 1 ملیۆن عێراقی نوێنه‌رێكیان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا دانا، هه‌رچه‌ندە له‌وانه‌یه توركمان‌و كلدۆئاشوریه‌كان ئه‌و ڕێژەیه نه‌بن، یان له‌وانه‌یه كوردەكان ڕێژەیان له‌و 5 ملیۆنه زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر كرایه قوربانی ئاشتی‌و یه‌كێتی خاكی عێراق. گه‌رچی كورد‌و شیعه له ڕابووردوودا زۆرترین گروپی زەرەرمهندی دەستی دیكتاتۆریه‌ت بوون‌و زۆرترین ژمارەی ڕۆڵه‌كانیان كردۆته قوربانی‌و به‌رفراوانترین پانتایی ناوچه‌كانیان كاولكراوەو سووتێنراوەو سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادیی له دژیان ئه‌نجامدراوە، كه‌چی پێدەچێت برایانی شیعه له هه‌نووكه‌دا دژی مافه دیموكراتییه‌كانی كوردبنو له ئازادیی كورد بترسن. له ڕۆژی 9 ی ئه‌پریلی2003 وە كه ڕۆژی كه‌وتنی به‌غدایه (نامه‌وێ باسی كۆی ئه‌و ساڵانه بكه‌م له 1992 هه‌تا 2003 چۆن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد‌و دانیشتوانی كوردستانه‌وە خزمه‌ت كراون) گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كورد‌و شیعه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر هه‌ڵسه‌نگێنین به ئاشكرا بۆمان دەردەكهوێ كه كورد زیاد له پێویست باوەشی بۆ كردونهتهوەو ته‌نازولی بۆ كردوون‌و سه‌ردانیانی كردووەو سهرپێچیو لادان‌و دەستدرێژیو زیادەڕۆیی (له بابه‌تی قسه‌و ڕاگه‌یاندنه دوژمنكاریه‌كانی موقته‌دا سه‌در) لێقبوڵ كردوون، ته‌نانه‌ت له خۆیان زیاتر له نههامهتیو هێرشو پهلامارە تێرۆریستییهكاندا نیگه‌رانی دەربڕیووە، هێندە به‌سه بڵێم، هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئهوانو دۆستایه‌تیان له شارێكی وەك سلێمانیدا كه بۆ دەرمان شیعه‌یه‌ك دەست ناكه‌وێ، گه‌ورەترین «حوسه‌ینییه» دروستدەكرێو ناویشی دەنێن «ئه‌لحه‌كیم»، كه‌چی ئهلحهكیمهكهی ئه‌نجومه‌نی حوكم به ئاشكرا دژایه‌تی مافه دیموكراتییه‌كانی كورد دەكات. له به‌رەبه‌یانی جه‌ژنی قورباندا، له دوو كاری تێرۆریستی خۆكوژیدا 109 كورد شه‌هیدبوون به جهماوەرو سهركردەوە، كه‌چی نیوەی ئه‌وەی كورد كردی بۆ شه‌هید بوونی الحكیم، ئه‌وان نایانكرد، بۆ 109 شههیدەكهی ئێمه ئه‌نجومه‌نی حوكم پرسه‌ی له عێراقدا ڕانهگهیان، كه‌چی بۆ شه‌هیدانی كارە تێرۆریستییه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا و به‌غدا له مه‌راسیمی عاشورادا، 3 ڕۆژ كرایه پرسه‌ی ڕەسمی ! ئێمه ڕێز له خۆیان‌و شه‌هیدو سهركردەو ئهدیبو بیروبۆچونهكانیان دەگرین، شهقامو گۆڕەپانو مزگه‌وته‌كانی خۆمان به‌ناوی ئه‌وانه‌وە ناوزەد ئه‌كه‌ین، كه‌چی ئه‌وان هه‌تا ئێستا دەستپێشكهری ئه‌وەیان نه‌كردووە كوێرە كۆڵانێك ناوبنێن «شێخ مه‌حمود، بارزانی، هه‌ڵه‌بجه، سێوسێنان. . . هتد»!! ئایا ئێمه ساویلكه‌و خۆشباوەڕین یان ئه‌وان بێسفهتو حهرامزادەن ؟! به‌ڕاستی نازانم كامیانه. . به‌ڵام دڵنیام كه هه‌ردووكیانه. . له ئێوارەی ئیمزاكردنی یاسای به‌ڕێوەبردنی دەوڵه‌ت بۆ قۆناغی ئینتیقالیدا، كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، بهدورودرێژیی گفتوگۆیی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ركرابوو، هه‌موو شتێك بڕابوەوە، كه‌چی به‌ر له‌چه‌ند سه‌عاتێ، عبدالعزیز الحكیم و ابراهیم الجعفری له ئه‌نجومه‌ن دەچنه دەرەوەو به‌جیا كۆدەبنهوەو شێوە ناڕازییبوونێك له یاساكه پیشان دەدەن، محمد بحر العلومیش«وەك سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌ن» له‌گه‌ڵیان كۆدەبێته‌وە، هه‌روەها احمد الچلبیو موفق الربیعیش سه‌رەتا دەچنه كۆبونهوەكهوەو به‌ڵام دواتر دێنه دەرێو زیاتر ههوڵدەدەن دەوری ناوبژیوان ببینن له نێوان كوتله‌ی شیعه و ئه‌نجومه‌ندا (هه‌رچه‌ندە كه‌مایه‌تین له نێو فراكسیۆنی شیعه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا) ، درێژەكێشانی كۆبوونه‌وەی شیعه ناڕازییه‌كان، دەبێته هۆی دواكه‌وتنی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی یاساكه كه عێراقییه‌كان له‌وانه‌بوو ئاهه‌نگی بۆ بگێڕن، له دواتردا 3 ئه‌ندامی دیكه‌ی شیعه دەچنهپاڵیان كه ئه‌مانه‌ن: عبدالكریم المحمداوی، سلام الخفاجی، احمد البراك. . به‌مشێوەیه له كۆی ئه‌و 13 شیعه‌یه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن 5 ئه‌ندام دەبنه كوتلهیهکو ناڕەزایی خۆیان له یاساكه دەردەبڕن‌و به‌تایبه‌تی دژی ئه‌و بهندەی یاساكه دەوەستن كه باس له دەستوریی هه‌میشه‌یی عێراق دەكات‌و ماف دەدا به دانیشتوانی 3 پارێزگا، گه‌ر سێیه‌كی دانیشتوانه‌كه‌ی، له پرۆسه‌ی ڕیفراندومدا دەنگیان بۆ هه‌ر یاسایه‌ك نه‌دا، ئه‌وا ئه‌و یاسایه ناچهسپێو ڕەتدەكرێتهوە، ئه‌م مافه ناونراوە مافی ڤیتۆ بۆ ڕەتكردنهوەی به‌ندو فهقهرەكانی دەستوور. هه‌ر له ئێسته‌وە ئه‌و برا شیعانهمان له كوردی پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك) دەترسن كه ئه‌و یاسایانه ڕەتبكهنهوە كه ئه‌وان دەیانهوێو كورد نایه‌وێ، یان وەك ووتویانه له عه‌رەبه سوونه‌كانیش دەترسن كه ئه‌وانیش له سێ پارێزگای (موسڵ، تكریت، ڕومادی) ئه‌و یاسایانه ڕەتبكهنهوە كه ئاوان دەیانه‌وێ له دەستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا بیچهسپێننو سوننه‌كان نایانه‌وێ. ئه‌م ناڕازیبوونه به‌ڵگه‌ی ئاشكرای نیاز‌و مه‌رامه‌كانی ئه‌و كوتله‌یه دەردەخا له دەستووری هه‌میشه‌ییدا، كه دیارە به حوكمی زۆریان له عێراقدا دەیانه‌وێ مافی ئه‌وانیدی، ئه‌وانی ناشیعه بخۆن، یان دەوڵه‌تێكی تاك ڕەههند دامه‌زرێنن كه دەوڵه‌تی شیعه بێت‌و ئیدی كورد‌و عه‌رەبی سوننه ببنه هاووڵاتی پله دوو. با هه‌مووان بزانن كه یه‌كبوونی 5 ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی حوكمدا دەتوانێ گه‌ورەترین هه‌ڵوێست بنوێنێ، چارەنووسسازترین یاسای عێراق ڕادەگیرێ به‌هۆی ناڕازیبوونی 5 ئهندامهوە، به مه‌رجێك داواكاری ئه‌م 5 ئه‌ندامه بۆنی نادیموكراسی لێدێت‌و خۆ ئه‌گه‌ر 5 ئه‌ندامه كوردەكهش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دواخستنی یهكلاییكردنهوەی كه‌ركوك‌و ناوچه تازە ئازادكراوەكانیتری كوردستان به‌م شێوەیه هاوهه‌ڵوێست بوونایه له‌و بڕوایه‌دام گه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانیش پێكهوە نهخرانایهتهوە سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا به‌شێكی باشی لێدەخرایهوە سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ئێمه هه‌ر بۆ ئاشتی‌و یه‌كێتی خاكی عێراق قوربانی دەدەینو ئه‌وانیش بۆ بچوكترین نیاز‌و مه‌رامی ئاینی‌و نه‌ته‌وەیی خۆیان ئاشتی‌و یه‌كێتی خاكی عێراق دەخه‌نه مه‌ترسییه‌وە. . جا یان ئێمه خۆشباوەڕو بهكهمڕازین، یان ئه‌وان نیازیان پاك نییه‌و چاوچنۆكن ! من به دڵنیا نازانم كامیانه. . به‌ڵام گومانم نییه كه هه‌ردووكیانه ! ** ** ** ** ** 6 ی مارتی2004 به‌لژیكا
|
||