شه‌رم ‌بتانگرێ سه‌ركرده‌كان ماڵه‌كانمان چۆڵكه‌ن ...قوتابيةك و خوصندكارصكي ئاوارة لة زانكؤي بةغداد

 

ئای چه‌ند گه‌شه‌ی پێده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ی كورد له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌نفالمانی كرد به‌شدارین، له‌ داڕشتنی یاسایه‌كی نوێی مرۆڤ دۆستانه بۆ ئه‌و گه‌له‌ی قڕمانی كرد باڵاده‌ستین. چه‌نده‌ خۆشه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وخاكه‌ی كه‌لێی ده‌ژیین به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز یان ئایین وه‌كو مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ بكرێت.

له‌ نێو گشت هاوڕێ قوتابیه‌ عه‌ره‌به‌كاندا ئێمه‌ی كورد ڕێزی تایبه‌تیمان هه‌یه‌. چونكه‌ ته‌مه‌نی جیلی ئێمه له‌ كوردستانی ئازاددا گه‌وره‌بووین‌. وا ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ سامی هیچ دكتاتورێك ناناسین. ئه‌وان ڕێزی سه‌ركردكانمان ده‌گرن، كه‌ گوایا ئه‌وانه ساڵه‌های ساڵه‌ دژی دكتاتۆریه‌تن. . .

هاوڕێ عه‌ره‌به‌ قوتابیه‌كانمان بێ ئاگان كه‌ سه‌ركرده‌كانمان كه‌سانێكن كه‌ دوافلسی گومرگ و ده‌رامه‌تی كوردوستانیان له‌ بانقه‌كانی ئه‌وروپادا قایمكردوه، ئه‌وان شاره‌زانین كه‌ ئه‌وان هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕی یه‌كسه‌ده‌ی براكوژین، ئه‌وان له‌وه‌ بێ ئاگان كه‌ ئه‌و دوو زاته خاوه‌نی كولتوری تاڵانن، گشت ماڵ‌وموڵكی كوردستان به‌ موڵكی نه‌ك خۆیان به‌ڵكو به‌ هی بنه‌ماڵه‌كانیشیان ده‌زانن. به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م خه‌یاڵه‌ ئه‌فساناویانه‌‌یان لێ تێكناده‌ین، چما خۆمان و ئه‌و‌ به‌ناو شۆڕشگێڕانه‌ش شه‌رمه‌زار نه‌كه‌یین.

به‌ڵام ئه‌ێمه‌ دوو قوتابی سلێمانی و هه‌ولێرین، ئێمه‌ له‌ ئاست یه‌ك پرسیاردا نه‌ك بێ وه‌ڵامین، ته‌نانه‌ت له‌ بری ئه‌و دوو زاته‌ به‌ناو شۆڕشگێڕه‌ هه‌ست به شه‌رمه‌زاریش ده‌كه‌ین. ئه‌ویش ئه‌و پڕسیاره‌یه كه‌ ئایا ئێمه به‌ ڕه‌گه‌ز دانیشتوی چ شارێكی كوردستانین وه‌ ئێستا بابو داكمان له‌ كوێ ده‌ژیین؟

 

به‌ یه‌ك ده‌نگ و به‌ یه‌ك درۆ هه‌ردوكامان یه‌كا وه‌ڵامان هه‌یه، به‌ڵی منی گه‌وره‌ بووی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌ڵێم: به‌رێ ئه‌من له‌ شاری هه‌ولێری دێرینه‌و هاتووم هه‌ر له‌ مێژه‌وه ئێمه‌ له‌ وێنده‌ێ ده‌ژیین.

هاوڕێكه‌شم به‌بێ دوودڵی هه‌رچه‌‌نده هه‌رگیز له‌هجه‌ی سلێمانی وه‌رناگێ ده‌ڵێ: ماڵی ئێمه‌ش له‌ دوای ڕوخاندنی ئیماره‌تی بابانه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ نیشته‌جێی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانین.

ئه‌گه‌ر شه‌رممان نه‌كردبا، ده‌بوایه‌ ئه‌م وڵامه‌مان بدایه‌وه:

به‌ڵێ من به‌ ئه‌سڵ خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی سلێمانیم، به‌ڵام ماڵه‌كه‌مان له‌لایه‌‌ن ڕێخراوێكی به‌ناو مۆردڕن و ئاشتی خوواز، نه‌ک بۆ كوردستان به‌ڵكو بۆ سه‌راسه‌ری عێراقه، ‌وه داگیركراوه. ئه‌وانه‌ی هیچ ڕێخراوێكی سیاسی نێو ساحه‌ی كوردستان نه‌ماوه كه‌ گێچه‌ڵ و شه‌ڕیان پێ نه‌فرۆشتبێت. ماڵه‌كه‌مانیان داگیركردووه‌ ته‌نیا له‌ به‌رئه‌وه‌ی كه‌ گویایه‌ بابم‌ لایه‌نگری پارتێكی سیاسی تره‌.


 

‌هاوڕێكه‌م به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، به‌ڵام له‌سلێمانی داده‌نیشێ، چونكه‌ ماڵه‌كایان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه داگیركراوه‌ كه‌ به‌ده‌یان ساڵه‌ بازرگانی به‌ هه‌ست ونه‌ستی كورده‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سانێكن كه‌ له‌ڕاپه‌ڕین به‌دواوه به‌ئاشكرا گشت به‌روبومیی وڵاتیان به‌تاڵان بردووه. ته‌نانه‌ت سه‌روكه‌كه‌شیان خۆی به‌ گه‌وره‌ی كوردان ده‌زانێ و چما شانازیش ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێرێ ئه‌وا چ عه‌ره‌ب و چ كورد به‌شانازیه‌وه ده‌نگی خویانی ده‌ده‌نێ.

به‌ڵام تا ئه‌مڕوكه‌ش شه‌رم ده‌كه‌ین ئه‌مانه‌ به‌و عه‌ره‌بانه‌ بڵێین.

به‌ڕێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی، ئێمه‌ داواناكه‌یین كه‌ ئێوه‌ حكومه‌ته ‌كه‌تان یه‌ك بخه‌نه‌وه، كه‌ ئه‌مه‌ داواكاری گشت گه‌وره‌و بچوكی ئه‌م وڵاته‌یه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان یان بنه‌ماڵه‌كانتان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه.

ته‌نیا داواده‌كه‌یین، چونكه‌ گوایه‌شه‌ڕی گه‌رمی براكوژی كوتای هاتووه، چونكه‌ نه‌ك كوردستان به‌ڵكو گشت عێراقیش ئه‌مڕۆكه‌ ئازاده‌ و قسه‌ له‌ دیموكراسی ده‌كردێ، داواده‌كه‌ین به‌سه‌ ئیدی ئه‌و چه‌ند سه‌دماڵه‌ی به‌ بیانووی شه‌ڕی گه‌ند‌‌ه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كانتانه‌وه داگیرتان كردوه چ له‌ هه‌ولێر چ له‌ سلێمانی و شوێنه‌كانی دی ئازاد بكه‌ن. باچی دی له‌ نێو كوردستانی ئازاددا خۆمان به‌ ئاواره‌ نه‌زانین.

ماڵه‌كانمان چوڵ كه‌ن بابه‌شه‌رمه‌وه ڕوتان بێت به‌ عه‌ره‌به‌ به‌عسیه‌كان بڵێن بڕون له‌ خاكی كوردستان. . . . با چیدی له‌نێو كوردستانی ئازاددا له‌ ژێر سێبه‌ری به‌ناو شۆڕشگێڕیتاندا خۆمان به‌ئاواره‌ نه‌زانینن.

قوتابيةك و خوصندكارصكي ئاوارة لة زانكؤي بةغداد

14. 03. 2003