كۆڕی شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش په‌سه‌ند كرانی فیدڕالیزم


پاش گه‌یشتنی هه‌واڵی په‌سه‌ند كرانی فیدڕالیزم له‌ ده‌ستوری پێشه‌كی عێراق، جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی مه‌هاباد، مه‌ریوان، بانه‌ و سه‌رده‌شت و پیرانشار، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی‌ پیروزباییان
 له یه‌كتر كرد.
 
رۆژی
 دووشه‌مه خه‌ڵكی مه‌هاباد، پاش کۆبونه‌وه له مه‌یدانی چوارچرا به‌ رێپێوانیكی ئارام، گه‌یشتنه‌ سه‌ر مه‌زاری پێشه‌وای شه‌هید.
هه‌مـان رۆژ له
مه‌ریوان خه‌لك شار به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی و رێپێوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

 

ئێوارێی رۆژی سێشه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ری شاری بانه‌ به‌كۆبوونه‌وه له‌ یه‌كێك له‌مه‌یدانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شار و هه‌ڵ‌كردنی ئاڵای كوردستان و سادی خۆیان دەربڕی. پاشان هێزه‌كانی حكومه‌ت دهستیان به‌ ده‌ستگیركردنی جه‌ماوه‌ر كرد. ب‌ پێی ئه‌و هه‌‌واڵانه‌ی كه‌ پێمان گه‌ییوه زیاتر له 200 كه‌س ده‌سگیر كراون.

 

هه‌روه‌ها له‌ پیرانشاریش ئاهه‌نگی خۆشی خه‌ڵك دوای ده‌س‌تێوه‌ردانی هێزه‌كانی حكومه‌ت بووه‌ته‌ خۆپیشاندانی ئیعترازی خه‌ڵك. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان له‌و خۆپیشاندانه‌‌‌دا 8 كه‌س له‌هێزه‌كانی حكومه‌ت بریندار بوون و زیاتر له‌ 120 كه‌سیش له‌ جه‌ماوەر ده‌سگیر كراون.

له‌ هه‌والێكی تر، پاش
بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی سنفی مامۆستایان، مامۆستایانی شاره‌كانی كوردستان رۆژی سێ‌شه‌مه نه‌چوونه‌ سه‌ر كه‌لاس و مانیان گرت. هه‌رو‌‌ەها یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ ناوی ئه‌حمه‌دی‌ شه‌بانی له‌ شاری بانه‌ ده‌سگیر كراوه. http://zankoykurdistan. blogspot. com