داواكاریه ك له به رپرسی كوردستان نێت.... شۆڕش خالید ئاژگه یی-دانمارك

 

یه كێك له و بنه ماو پڕه نسیپانه ی كۆله گه كانی ڕۆژنامه گه ری ئازادی له سه ر چنراوه وكه م تا زۆر بۆ ئه وانه ی ده مێكه له وڵاتانی دیموكرات و ئازاددا گیرساونه ته وه، ناسراون و شاره زایی و ئاشنایه تیان له گه ڵ پڕه نسیپگه لی تایبه ت به كۆمه ڵگه ی دیموكرات په یا كردووه و بۆ نه ته ماده و یاساو چوارچێوه ی كاری ڕۆژنامه ڤانی، خۆپاراستن و دووركه وتنه وه یه له هه و ڵی ته شهیر كردن، بێ رێزی نواندن وله كه دار كردنی كه سایه تیه كان، جا با ئه م كه سایه تیه كرێكارێك بێ، رۆشنبیرێك بێ، مامۆستایه یه ك بێ یا سیاسه تمه دارێكی ناسراو یا نه ناسراو بێ. له ‌حاڵه تی ناو هێنان یا نێو زڕاندنی هه ر كه سێكیش به تۆ مه تی ده ست پیسی، گه نده ڵی، داوێن پیسی وهتد. . . پێویسته ڕۆژنامه نووس به ڵگه و دێكۆمێنتی سه لمێنراوو چه سپێنراو بخاته ڕوو ئه گینا ده بێ له دادگا دهه مبه ر ئه و تۆمه تانه ی خستووینه ته پاڵ كه سه كه وه به ر پرسیار بێ و وه ڵامی دادگا بداته وه.

 له سه ره تاكانی نه وه ده كان له گه ڵ نووسینه كانی حه مه سه عید حه سه نه وه ئاشنا بووم كاتێك هه زاران ناوو ناتۆ ره ی خستبووه پاڵ به ره ی كوردستانیه وه به هۆی ده ست پێكردنه وه ی گفتووگۆكانیان له گه ڵ ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی به عس له پێناوی چاره سه ر كردنی پرسی كورد له كوردستانی باشوور، دوای ڕاپه رینی به هاری نه وه دوویه ك.

ئیدی له و ده مه وه جار نا جار چه ند دیڕیكم له جه نابیان له گۆڤار و به لا ڤۆ كه كانی ده ره وه و ناوه وه ی كوردستانه وه ده كه وته به ر دیده. . . به داخه وه له ناوو ناتۆره هه ڵبستن له م و له و، نووسینه كانی هیج جۆره تامو چێژێكی ئه ده بیان لێ به دی نه ده كراو ئه و پڕۆ ژه ڕۆشنبیریه چاكسازیه شی كه وه گه له ك جاران ڕوناكبیران باسی لێوه ده كه ن، له نڤیسینه كانی ناووبراوه وه كه و تبوونه به ر ره حمه تی فه رامۆشیه وه. . . .

كه س نه ماوه كاك ‌حه مه سه عید په لاماری نه دا، ناوی نه زڕێنێ خۆی گوته نی به ر شمشێری ژه هراوی نه دا. . ناوبراو ده ست له كه س ناپارێزێ (له وا نه یه منیش بخاته به ر زه بری شمشێره كه یه وه) له ئایدیۆلۆژیاوه بگره تا پارت و گرووپ و لایه نی سیاسی و ڕۆشنبیری و ئایین و ئایینزایی و. . . . تا ئه م دواییه تیری گرته دۆسته هه ره نزیك و كۆنه كانیشی و وا چه ند ڕۆژێكه كه وتۆته ته قه كردن و رووبه رووبوونه وه له گه ڵ دكتۆر عبدووڵا ئاگرینیش

من پێم وایه ئه وه ی جه نابیان به نێوی ئازادی ڕاده ربڕین و سه ر به ستیی ڕاگه یاندنه وه له سوید ده یكات نه ك فڕی به ئازادییه وه نیه به ڵكوو له گه ڵ ته ڤی یاسا و پڕه نسیپ گه لی دانپیانراوی له قاڵب دراوی باوی بورای رۆژنامه گه ری له وڵاتانی ئه سكه ندیناڤیاش نایه ته وه و ته با نیه و ته نیا ده چێته خانه ی ناوو ناوبانگ ده ركردن بۆ خۆی له سه ر حیسابی هێرش كردن و په لاماردان و بێ رێزی كردن به رامبه ر ئه م و ئه و.

بۆ یه پێشنیار ده كه م به ر پرسی به ڕێز ی كوردستان نێت له روانگه ی حورمه ت نان له به هاكانی رۆژنامه گه ری ئازاددا و به پێی یاساكنی ڕاگه یاندن له وڵاتانی ئه وڕووپیه وه مامه ڵه له گه ڵ نووسینه كانی كاك حه مه سه عید حه سه نا بكات و سایتی كوردستان نێت نه كاته گۆڕه پانی یه كلا كردنه وه ی قینه كۆنه كان و ناوزڕاندن و ته شهیر كردنی خه ڵكانی تر.

 Media Communucation خوێندكاری به شی

زانكۆی ئالبۆرگ- دانمارك