|
بن لاده‌ن تیرۆریستی ئایینی، سیستانی تیرۆریستی نه‌ته‌وه‌یی. ... ساقی بارزانی |
|
ئه‌مڕۆ له كاتێك دا كه كۆپته‌ره‌كان و میلیشیای پاراستنی مارینز ئابلۆقه‌ی شۆێنگه‌ی كۆ بوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی حومكیان دا بوو، تا كوو خۆیان ووته‌نی ده‌سپێكی عێراقێكی نوێ ی بێ‌جیاوازیه‌كان بكه‌ن و بۆ دوا خولی ئیمزا كردنی ده‌ستووری كۆتایی عێراق ئاماده ببوون. كۆبوونه‌وه‌كه له ناو برا به هۆی فاكته‌ری جیاوازی بیر و بۆ چوونی نێوان ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد و له كاتێكدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چه‌ندین جار دوا خرابوو !! به هۆی پێ ڕه‌وانه‌بینینی مافی كورد و ئاماده نه‌بوون بۆ دان پێ نانی نه‌ته‌وه‌ی كورد. زۆرسه‌یره هه‌رگیز كورد له ئه‌زموونی ڕابردووی سوود وه‌رناگرێت. كام گه‌ل چه‌شنی كورد مێژووی ئاخنراو بێ له جینوساید و ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی و چه‌واشه كردنی مێژوویی، به‌ڵام هێشتا، هه‌ر كات دۆژمنێ، دۆستی نه‌یارێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پێ به‌خشی، له‌و پێناوه‌دا هه‌موو گه‌لی به‌خت ئه‌كات هه‌رچه‌ند رابردووشی چه‌په‌ڵ بێ. لێی ده‌بوورێ !! مه‌گه‌ر كوردستان مۆڵگه‌ی ئاپۆزیسیۆنی عێراقی نه‌بوو ؟؟ مه‌گه‌ر تاكوو ئه‌و كاته‌ی سه‌دام سه‌رقاڵی ڕاوكردنیان بوو كوردستان نه‌ببووه نیشتمانی عه‌ڕه‌ب و شیعه و سوننه و توركومان و ڕه‌ش پێست و سپی پێست و بێ ڕه‌نگ و هه‌مه‌ڕه‌نگ و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵی خێڵه عه‌ڕه‌به‌كانیش؟؟ مه‌گه‌ر هه‌ر كورد نه‌بوو به‌رگری لێ ده‌كردن؟ ئه‌ی چۆن ماره پێنچ سه‌ره‌كه‌ی مام سیستانی و چه‌له‌بی و عبدولعه‌زیز حه‌كیم و ئه‌بوو حه‌عفه‌ری و موه‌فه‌ق ڕوبعی و زه‌ریای زانسته‌كانی بێ زانستی ووشك هه‌ڵاتوو و هه‌موو ئیبنی كوڕی ئیبنه‌كانی تری زاده‌ی شۆڤینیستی عه‌ڕه‌بی نه‌ك نكۆڵی له مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌ن به‌ڵكوو فیدرالیه‌تیش (ته‌نانه‌ت بێ‌كه‌ركووك و موسڵ) یشی پێ ڕه‌وا نابینن، مه‌گه‌ر كورد به‌درێژایی مێژووی له ده‌ست ئه‌و ئه‌بوو و ئیبنانه نه‌یناڵاندووه؟؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌بوو ئیبنه‌كانی ئێستاش له جیاتی شمشێر و عه‌گاڵ، قات و بۆیێنباخیان له‌به‌ره، وه‌لێ ناوئاخنیان هه‌ر پووخه‌ڵه شۆڤینستیه‌كه‌ی جارانه !! له نێو ده‌ستیشیان دا په‌ته كۆنه‌كه‌ی له مێژوو میرات ماوه‌ی سێداره‌ی به‌عسه ! سیستانی و چه‌له‌بی و مامۆستاكانیان و شاگرده‌كانیان و ووڵاته‌كانیان و ئو‌ممه‌ی عه‌ڕه‌بیشیان به‌گشتی هه‌ڵگری بیری شۆڤێنی عه‌ڕه‌بین. ئه‌وان هه‌رگیز چاویان به‌رایی نادات كورد به سه‌ربه‌ستی ببینن ! ئه‌وان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز له زانكۆكانی قووم یا خود ئه‌مریكا بن، جه‌وهه‌ری ئایدیولۆجیای ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی‌یان ڕێژه‌ی نه‌گۆڕه ! خۆ ئه‌گه‌ر كورد داخوازیه‌كانی گۆڕیبا بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له ترسی ئه‌مریكا نه‌بووایه زۆر ئاسایی بوو به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌تێكی نۆێی عێراقیش دامه‌زرابا هه‌ربه تانك و فرۆكه‌كانی سه‌ددام هێرشیان هێنابا بۆ كوردستان !! ئه‌وان چه‌ندین جار سه‌ڵماندوویانه له كاتی بێده‌ره‌تانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رگێكی دۆستانه‌یان پۆشیوه و ده‌ستیان له‌سه‌ر ملی كورده، به‌ڵام له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له كورد ده‌ده‌ن !! و به ڕای من ئه‌مانه زۆر بێزه‌وه‌رترن له ئوسامه ! ئوسامه 106 كه‌سمان لێ ده‌كوژێ، ئه‌مانه گه‌ره‌كیانه هه‌موو كورد به نه‌وه‌كانی داهاتووش به یه‌كجاری سه‌ر ببڕن !! و كوێلایه‌تی مۆدێرنیزه و ده‌ستوری و یاسایی هه‌تاهه‌تایی بۆ كورد به دیاری بێنن! ئوسامه‌كان و سیستانییه‌كان و چه‌له‌بیه‌كان دوژمنی مودیرنیزه‌ن. ئه‌و دوژمنانه‌ی ده‌رفه‌تێ بۆ به گژ ئێمه‌دا چوون به فیڕۆ ناده‌ن !! ئه‌وان له دێرزه‌مانه‌وه دژی كوردن و ناكۆكی نێوان حیزبه‌كان و لایه‌نه كوردیه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه. بۆ ده‌بێ سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ڕه‌بی ڕمبازی به ڕامیارانی ئێمه بكه‌ن ؟؟ مه‌گه‌ر نابێ به هۆی ئه‌زموونی چه‌ندین سه‌ده‌ی كورد، و خاوه‌نی چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره‌ی وه‌كو جینوساید و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ئێمه له هه‌موو بواره‌كاندا له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له وان پێشكه‌وتووتر بین ؟؟ یاخود قوربانیمان كه‌م داوه؟؟؟
بوودا ده‌ڵێ : گه‌ره‌كته خۆت ڕزگار كه‌یت له ناخی خۆته‌وه ده‌ست پێبكه !!! ئه‌مه هه‌م بۆ تاكه‌كه‌س ده‌بێ و هه‌میش بۆ كۆمه‌ڵ! ده‌بێ له ناخی خۆمانه‌وه ڕه‌وشتێكی پاكی خۆسازیانه‌ی شۆڕشگێر‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێك بێنین كه به‌تاڵ بێ له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و حیزبایه‌تی و دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و پڕ بێ له بیرۆ بۆ چوونی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕ به خۆمان وه‌كو گه‌لێكی مافلێخوراو شایانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌كه‌ین، چۆن ده‌توانین بڕوامان به دۆستایه‌تی گه‌لانی‌تر هه‌بێ؟ به بۆچوونی من دۆستایه‌تی گه‌لانی‌تر و ئینترناسیونالیزم و گلۆبالیزیشن له دوای سه‌ڵماندنی بوونی خۆم وه‌كوو نه‌ته‌وه دێته ئاراوه. ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ به ناوی كوردێكی عه‌ڕه‌ب خۆم بناسێنێم كاتێك كه پێناسه‌م چه‌واشه كرابێ. ئێمه فاشیست یان راسیست نین ! مافی كه‌سیشمان زه‌وت نه‌كردووه ! له زێدی خۆماندا داوای مافی ڕه‌وای خۆمان وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی تر ده‌كه‌ین ! بۆ ده‌بێ مافی كوردی كوردستان له لایه‌ن عه‌ڕه‌بی عاره‌بستانه‌وه بدرێ؟؟؟ تا كوو چاره‌سه‌ری كورد له ڕێگه‌ی به‌غداد ببینرێ وه‌كوو تۆپی شه‌قشه‌قێن پێكراو ده‌بین و چاره‌نووسیشمان تۆب ئاسا ده‌ڕزێ. !! ده‌با ئه‌مجار بۆ دووایین جار ده‌رفه‌ته زێڕینه‌كان له كیس نه‌ده‌ین و پا شه‌كشه بكه‌ین له‌و داوه مه‌ترسیداره‌یی بۆ كوردیان داناوه‌و و گشت لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار هاوده‌نگ بن و داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن چۆنكه هه‌ر چه‌ندیش خۆمان كه‌م كه‌ین و له مافه‌كانمان چاوپۆشی كه‌ین و به براو هاوئایین و و هاوووڵاتی بیانچوێنین، له لایان ئێمه هه‌ر كوردین و ئه‌وانیش هه‌ر عه‌ڕه‌ب !! ئه‌گه‌ر تاكوو سه‌رزه‌مینی په‌یامبه‌رانیش به هانایان بچین و ناسیونالیزمی كوردی بكه‌ینه قوربانی ئیمپراتوری عه‌ڕه‌بی و بۆ به‌ربڵاو كردنی ئایینی ئیسلام و بۆ به‌ر فراوانی پاوه‌نخوازی عه‌ڕه‌ب تێكۆشین له لایان نه كورد نه‌ته‌وه‌یه و نه كوردستانیش ووڵات !!! ئیتر نازانم بۆچی ده‌بێ ڕابه‌رانی كورد هێنده سازش به مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانمانه‌وه بكه‌ن بۆ خاتری مانگێ ڕابه‌رایه‌تی كردنی عه‌ڕه‌ب.
ڤیرجینیا - ئه‌مریكا www. klawrojna. com
|
||