4-3-2004
له‌و ئاڵا نابودهدا
لاشه‌ی هه‌شت هه‌زار به‌رزانی ده‌بینم
كه سه‌ریان بووه‌ته
قوربانی قینی زۆردارێ. .
له‌و ئاڵا نه‌گریسه‌دا
گوێم له‌ترپه‌ی دڵی
هه‌زاره‌ها مرۆڤی وونه
كه وردیله ئاواتێكیان نه‌هاته‌دی
له‌و ئاڵا ڕه‌شه‌دا
فتوحاتی داگیركردن
دیده‌كانم
پڕ له‌فرمێسكی خوێنین ده‌كا
كاتێك كوردهسهلاحهدینێكی نوێ
وه‌ستاوه و داستانێكی تر
بۆ عروبه‌ی ئه‌نفال تۆمارده‌كا