2004.2.1
لێم گه‌ڕێن با
خوێن و فرمێسك
مه‌ره‌كه‌بی
قه‌ڵه‌مم بێ
تاكوو مێژووی
قۆچهكانم
وه‌ك ملوانكه
بهۆنێتۆ،
لێم گه‌ڕێن با
په‌نجه‌م نوقمی
گۆلی خوێن بێ
تاكوو له‌گه‌ڵ
ئه‌نگوتنی چاوی ماندووی كچی به‌یان،
ڕوومه‌تی چرچ و لۆچنی
"حجرالاسود" بشۆرێتۆ!
لێم گه‌ڕێن با،
من بوركانێك له هاوار و زایه‌ڵه بم
لێم گه‌ڕێن با
ده‌نگی قیژه و له‌رینه‌وه‌ی بۆمه‌له‌رزه و
تینی گڕی هه‌ڵقرچان بم،
"شمشێری مه‌نتق" 1
ورد و خاشكهم،
هه‌رچی ئایه‌ی
یاسای لاساری "الجیهاد و النفال" ه
بسووتێنم
لێم گه‌ڕێن با
به‌م قۆربانه،
پاساپۆرتێك له گیرفان نێم،
پڕاوپڕبێ له نێگاری
قاچ و ده‌ست و سه‌ری بڕاو،
له په‌پووله و بزه و خه‌نده و نوقڵ و گوڵی
نهتڵی خوێناو!
لێم گه‌ڕێن با
به میلێۆنان
سه‌ری بڕاوی "ئیسماعیل"،
په‌نجه‌ی هه‌ڵوه‌ریوی وه‌ك گه‌ڵای دار
بكه‌م به په‌یكه‌ر و
كتێبێكی ئه‌فسانه‌یی پهڕهپووت و
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو!
وه‌ك كڵاوی ته‌قوا
له‌سه‌ریان نێم و
به ده‌م وتنه‌وه‌ی "سووره‌كانی : الجیهاد و الانفال"
وه‌كوو دیاری " ئه‌م قوربانه"
پێشكه‌شیان كه‌م:
" به بارگای به‌رزی خوا"!!
---------------------------------------------------------------------------------
1- شمشێری مه‌نتق: له ئایینی ئیسلامدا، شمشێر مه‌نتقه!
كه دیاره ئێستا به پێی داهاێنان و پێشكه‌وتنی چه‌ك و
شێوه جۆراوجۆره‌كانی ئامڕازی مرڤ كوشتن، خۆته‌قاندنه‌وه،
تێرۆر، به‌كارهێنانی بۆمب و تێئنتی و ده‌یان شێوه‌ی دیكه‌ی
له‌و چه‌شنانه، جێگای شمشێریان گرتۆته‌وه!