13-05-2011 04:34 |
له جیاتی سڵاو .... نه‌جات ئه‌حمه‌د قسه بێته قسه ده‌گووترێ: كورد هه‌مووی شاعیره. ئه‌گه‌رچی له ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا پاڵنه‌ری هۆزان نووسین هێنده زۆرن‌و، كولو كوڤانو مه‌راقی په‌نگخواردووی ناخی مرۆڤی كورد ئه‌وه‌نده بێئه‌ندازه‌ن كهبهسهدان مرۆڤ ناچار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ری په‌نگی ده‌روون وشه‌كانیان به سۆز‌و مۆسیقا ده‌ربڕن،. سه‌ره‌ڕای بێوهڵاتیش هۆزانڤانمان مرواری ههڵبهستو په‌خشانیان كردبێته ملوانكه‌ی گه‌ردنی نه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاخۆ شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌خۆڕا گووتبێتی: چونكه شاعیر زۆر بووه له‌م عه‌سره‌دا بۆته حه‌شری نێره‌كه‌ر له‌م حوجره‌دا
دڵنیام شێخ ڕه‌زای هۆزانڤانو هه‌ست ناسك، شاعیری خۆشویستوون كه وه‌ك خۆی شاعیر بوون. به‌ڵام ده‌بێ قێزی "وه‌ك ده‌ڵین له ماعیران" هه‌ستابێ. باشه ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئێستا مابووایهو به‌چاوی خۆی ئه‌و هه‌موو ههتككردنهی دیبوایه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان به وشه‌ی كوردی ده‌كرێ‌و هه‌مووش هه‌ر بینه‌ر بین‌و بده‌ینه قاقای پێكه‌نین، دا خۆ به‌چی دهچواندین!؟ به‌ر له‌وه‌ی ده‌می ڕه‌خنه بكه‌مه به‌رێوه‌به‌ری ماڵپهڕهكوردیهكانو گله‌ییش له نووسه‌ره‌كان بكه‌م، ده‌مه‌وێ هه‌وڵی ئه‌و به‌ڕێزانه بنرخێنم، چونكه من دڵنیام لهدڵسوزیو خه‌مخۆرییانه‌وه ده‌نووسن، وه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری سایته‌كان كات‌و هه‌وڵی خۆیانیان بۆ خزمه‌تكردن ته‌رخان كردووه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه له ئاست هه‌ڵه‌ی زمان چاو بپۆشین ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ڵانه به‌ڕواڵه‌ت بچووك دیار بدهنو كه‌سانێك بڵێن : جا خۆ كابه كه‌چ نه‌بووه! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان له بیر بێ كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له لاوانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه له ده‌ره‌وه‌ی نیشتماننو، زۆریش له‌وانه‌ی له وه‌ڵات دهژینو له‌ژێر نیری ژێرده‌ستیدا ناتوانن ملیان به‌لای خوێندنی زمانی زگماكی خۆیاندا وه‌ربگێڕن، بۆ فێربوونی زمانی شیرینی كوردی سوود له‌و سایته كوردییانه وه‌رده‌گرن. ده‌بێ د‌رك به‌وه بكه‌ین پاك ڕاگرتنی كانیاو ئه‌ركی هه‌موومانه. من ئه‌وه ده‌زانم كه زۆرێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌نووسن له‌وانه‌یه له ژیانیاندا هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسا بێ زمانی كوردی بخوێنن، یان به‌زمانی كوردی هیچ بابه‌تێك بخوێنن، مایه‌ی ڕێز‌و شانازیشه كه ئهگهرنهك هه‌ر خۆیان خۆیانیان فێركردووه به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن خزمه‌ت به‌زمانی دایكیان بكه‌ن. به‌ڵام كه‌ڵك وه‌رگرتن لهڕێنماییو یارمه‌تی شاره‌زایان نه‌ك هه‌ر له نرخی بابه‌ته‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه به‌ڵكو پتری دهكاتو جگه له‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌باشی تێی ده‌گات، چێژی نووسین، بابه‌ته‌كه به پێزتر ده‌كات. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به دڵێكی پڕ سۆزه هیواوه ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵه‌م ده‌ستیان بهشارهزایێ ڕانه‌گا، خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌كان ئه‌گه‌ر خۆشیان له‌و بواره ته‌واو سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ئه‌وا ده‌بێ كه‌سێ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن ته‌رخان بكه‌ن. من لێره‌دا مه‌به‌ستم سانسۆركردن نیه، مه‌به‌ستم ڕێنماییكردنو یارمه‌تیدانه. كاتێ بابه‌تێكم له "كوردستان نێت" دا ده‌خوێنده‌وه، نامه‌یه‌كی "كاك سابیر سنجاوی"م بیركه‌وته‌وه كه كاتی خۆی بۆ گۆڤاری هه‌واری ناردبوو(دیاره نامه‌كه له هه‌واری ژماره 11دا بڵاوكراوه‌ته‌وه)، گله‌یی ئه‌وه‌ی لێكردبووین كه له چیڕۆكێك كه بۆ منداڵانی نووسیووه‌و پێشتر له ههواردا بڵاوكراوه‌ته‌وه وشه‌ی مامز بۆته مامر، كه دیاره نه‌ك هه‌ر ته‌واو مانای ڕستهكانو چیڕۆكه‌كه‌ش ده‌گۆڕێ به‌ڵكو ته‌واو ده‌یشێوێنێ. وا ده‌رچوو ئه‌وكه‌سه‌ی كه تایپی كردبوو تا ئه‌و كاته وشه‌ی مامز(ئاسك)ی قه‌ت نه‌بیستووه‌و به مامر(مریشك)ی تێگه‌یشتووه‌و هه‌ر ئاواشی تایپ كردبوو‌و ههڵهگریش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیبوو. چونكه وامزانی له بابه‌ته‌كه‌ی"كاك شوان كۆژه" كه به ناونیشانی "كوا مةبوو ضةند أؤذصكي تر... " له "سایتی كوردستان نێت " دا بڵاو بۆته‌وه شتێكی له‌و بابه‌ته ڕوویدابێ. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بوو، هێنده‌ی كردم‌و كۆشام له‌و رسته‌یه نه‌گه‌یشتم كه ناونیشانی بابه‌ته‌كه بوو، بۆیه سه‌ره‌تا گووتم ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ی چاپ بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه نه‌چوو، چونكه جگه له‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌شدا هه‌مان ڕسته به‌هه‌مان شێوه‌ی ناونیشانی بابه‌ته‌كه پتر له جارێك دووباره ببۆوه، ڕسته‌كه بهڕاستكردنهوهی ئیملاییش هه‌ر راست ده‌رنه‌ده‌چوو. مه‌به‌ست له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئیملایی(ڕێنووسی زمان) گۆڕینی (كوامهبوو بۆ كامه‌بوو) و (ڕۆژێكیتر بۆ ڕۆژێكی دی) بوو. ئه‌م بۆچوونه‌شم دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه لا گه‌ڵاڵه بوو. كه كاك شوان كۆژه هه‌ردوو وشه‌ی "كامه"و "كوا"ی له‌به‌ر ئه‌وه لێ تێكه‌ڵ بووبێ چونكه له هه‌ولێرو هه‌ندێ شارۆچكه‌ی كوردستان (و) ی بزوێن كه له‌پاڵ بزوێنێكی دیكه‌دا بێت ناڵێن (ئه‌و واوه بزوێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ته‌ك بزوێنێكی دیكه‌دا هاتووه ده‌بێته دهنگدارو له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئاسایی ده‌گووترێ)، واته (كوا؟ له هه‌ولێر ده‌بێته كا؟، بۆیه‌ش پێی وابووبێ "كامه" خۆی كوامه بووبێ‌و كرابێته "كامه"، هه‌ر چه‌نده له هه‌ولێر وشه‌ی كێهان له جیاتی كامه به‌كار ده‌برێ). هه‌رچی پاشگری " تر" ه ئه‌وه به‌داخه‌وه زۆر له نووسه‌ران به‌كاری ده‌به‌ن ئه‌ویش ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌ی هه‌ر ناوچه‌یی بێت چونكه له سلێمانی‌و بانه‌و هه‌ندێ شار‌و شارۆچكه‌ی دی، پاشگری" تر" له جیاتی پاشگری "دیكه" به‌كار ده‌هێنن كه ده‌كرێ بۆ ( دی یان كه) كورت بكرێته‌وه. له ڕێزمانی زمانی كوردیدا پاشگری " تر" بۆ به‌راورد كردن به‌كارده‌هێنرێ. بۆ نموونه ده‌كرێ بڵێین: ئازاتر، جوانتر، شیرین‌تر، ڕه‌شتر، شپیتر،هتد... له رستهشدا: ئه‌م كچه جوانتره، شیرینتره، هتد...، به‌ڵام ده‌بێ ئاماژه‌دان بێ به‌كه‌سێكی دیكه كه ئه‌م كچه‌ی له‌گه‌ڵ به‌راورد كراوه‌و جوانتره، واته ئه‌م كچه له كچێكی دیكه (یان كه‌سێكی دیكه، یان شتێكی دیكه) جوانتره. ناكرێ له‌جیاتی بڵێین:" ئه‌م كچه له كچێكی دیكه جوانتره، بچین بڵێین: ئه‌م كچه له كچێكیتر جوانتره"، ئه‌گه‌ر وابكه‌ین ئه‌وا پاشگری " تر" بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌و بۆ بهراوردكردنیش به‌كار ده‌هێنین. كه له ڕاستیدا " دیكه" بۆ دووباركردنهوهو " تر"یش بۆ به‌راوردكردن به‌كارده‌هێندرێ. بۆ نموونه: جارێكی دیكه زووتر وه‌ره(واته: جاری داهاتوو، به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ ئه‌مجاره‌یان زووتر وه‌ره، به‌مانای ئه‌مجاره دره‌نگ هاتوویو پێویسته كه دووباره دێیته‌وه زووتر بێیت) دوای ڕاستكرنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی، ڕسته‌كه ده‌بێته: كامه‌بوو چه‌ند ڕۆژێكی دی؟ به‌ڵام دیسان هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێ. "كامه" بۆ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردن به‌كار دێ، ده‌كرێ بڵێین "كامه بوو ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه ده‌تانگووت؟"، كه ڕه‌نگه ئه‌و ڕسته‌یه نزیكترین ڕسته بێت له‌و ڕسته‌یه‌ی کاك شوان كۆژه مه‌به‌ستی بووبێ بیڵێ، هه‌ر چه‌نده بۆ ده‌ربڕینی پرسیارێكی وه‌ها ده‌كرێ به‌ده‌یان ڕسته‌ی مانا به‌خشتر هه‌لبژێردرێ، به‌ڵام من بۆم نیه پێشنیار بكه‌م كه نووسه‌رێك چی بۆ ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ.
نابێ له بیر بكه‌م كه ئه‌و بابه‌ته‌ی كه كاك شوان كۆژه ویستوویه‌تی باسی بكات، بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی گرنگه‌و یه‌كێكه له خواسته هه‌نووكه‌یییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه نیشانه‌ی به ئاگایی ئه‌و هاوڕێ به‌رێزه‌یه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی نووسین‌و داڕشتن گرنگی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تیش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاكه‌كه‌ی پارچه‌و زمانه‌كه‌ی قه‌ده‌خه كرابێ، ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ره‌و پێشبردن‌و خزمه‌تكردنی ڕێزمانی زمانه‌كه‌ی نه‌بێت. من كه له‌م كورته نووسینه‌دا ئاماژه‌م به ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ی كاك شوان كۆژهدا مانای وانیه هه‌موو نووسینه‌كانی دی كه له سایته كوردیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه(ئه‌م چه‌ند دێره‌ی منیشی له‌گه‌ڵدا بێت) له‌ڕووی ڕێزمانو داڕشتنه‌وه بێخه‌وشن، بێگومان ماناشی وانیه كه داڕشتنی به‌هێزمان بهرچاوناكهوێ. ڕاسته بابه‌ته‌كه‌ی كاك شوان هه‌ڵه‌ی ڕێنووسیو ڕێزمانی زۆر تێدان، به‌ڵام به‌یارمه‌تی كه‌سێكی شاره‌زا ده‌كرا ئه‌و هه‌ڵانه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه چاك بكرێنه‌وه، لێره‌دا من پێم وایه ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری سایته‌كانه نووسه‌ر له‌و جۆره هه‌ڵانه ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ویستشیان له ههڵهگریو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار داڕشتنیشه‌وه ڕێنمایی‌یان بكرێن. مه‌به‌ستیش له‌م چه‌ند دێره ته‌نیا هاندانه بۆ پاراوتركردنی زمانی نووسینمانو باشتر خزمه‌تكردنی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردیمان. بۆیه هیوا ده‌خوازم كه كاك شوان به‌دڵێكی گه‌وره ئه‌و ڕه‌خنه بچووكانه وه‌ربگرێ كه وه‌ك دڵسۆزێك بۆ هه‌وڵی دووباره نه‌بوونه‌وه‌و لێدووركهوتنهوهیان ئامژه‌م پێدان.
ئۆسترالیا
|
|
|