يادي قارنص و قةلآتان لةكؤأصكدا ....
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێی سێپتا‌مبر به به‌شداریی جه‌ماوه‌رێكی
به‌رچاو له رووناكبیران و خه‌ڵكی شاری سلێمانی كۆڕێكی فراوان بۆ
یادی قوربانیانی كوشتاری به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی قاڕنێ و
قه‌ڵاتان گیرا. كۆڕه‌كه سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی
شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادیی
كوردستان ده‌ستی پێ كرد و دوای ئه‌وه‌ی بێده‌نگی به سروودێك شكا،
به‌ڕێز ئارام موده‌ڕیسی پێشكه‌شكاری كۆڕه‌كه كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت
به مێژووی كورد قڕان پێشكه‌ش كرد. به شوێن ئه‌ودا په‌یامی رێكخراوی
چاك له لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا زاهیدی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه
خوێندرایه‌وه. دواتر سیاسه‌تمه‌دار و رووناكبیری گه‌وره‌ی كورد
مامۆستا سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی باسێكی سه‌باره‌ت به كوشتاره‌كه‌ی
خه‌ڵكی قاڕنێ و قه‌ڵاتان پێشینه مێژووییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته
پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن به‌شداربووانی كۆڕه‌كه‌وه به گه‌رمی
پێشوازیی لێ كرا. دوای ئه‌و قسه‌وباسه له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر
محه‌مه‌دی لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه. دواتر كاك محه‌مه‌دی
حه‌سه‌ن خاڵی خاوه‌نی چه‌ندین به‌ڵگه و فیلمی دێكۆمێنتی به كورتی
به میوانانی كۆڕه‌كه ناسێنرا. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌دا
په‌یامی هه‌واڵنێریی كوردستان له لایه‌ن وته‌بێژی هه‌واڵنێریی
خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد كاك ناسری
ره‌زازی سروودێكی بۆ ئه‌م یاده پێشكه‌ش كرد و كۆڕه‌كه له ئه‌نجامدا
به نمایش كردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له فیلمه‌كانی كاك محه‌مه‌د كۆتایی
پێ هات.