تؤ سةروةريت ... عةبدول شارباذصأي

-بۆ شه‌هید مام برایم-

هۆ. . هۆ. . هاوڕێ

وه‌ك چرایه‌ك له‌ ناو گوندی كاولو كوێرا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و شه‌وقت نایه‌

وه‌ك ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسمانی كوردستانا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و ورشه‌ت نایه‌

وه‌ك گه‌رمایی

له‌ ناو گیانی سارد و سڕی هه‌ژارانا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و تینت نایه

وه‌ك فێنكایی

له‌ ناو ناخی هه‌ڵ قرچاوی ڕه‌شپۆشانا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و شنه‌ت نایه‌

وه‌ك دێوانه‌

له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی نه‌بڕانه‌وه‌ی تێكۆشانا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و ده‌نگت نایه

وه‌ك كادرێك

له‌ ناو چیا و گونده‌كانی شارباژێڕا

 ده‌ر ئه‌كه‌وتی

ماوه‌یه‌كه‌ ناتبینم و ڕه‌نگت نایه‌

وه‌ك هه‌ورازێ

هێنده‌ كشایت، بووی به‌ لووتكه

وه‌ك بارانێ

هێنده‌ باریت، بووی به‌ چاوگه‌

ئه‌زانی تۆ ئێستاكه‌ چیت؟

له كادرو له‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌زنتریت

 تۆ شه‌هیدیت

 تۆ سه‌روه‌ریت

به‌فرانباری 1991

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org