ثارتي و خةبات مصذووي كوردستان دةشصوصنن ... سةربةست عةزيز
خه‌باتی
ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان له لاپه‌ڕه 1 ی ژماره
1581 ی 5/10/2004 دا، له‌ژێر ناوونیشانی "له سێ دیداری جیادا:
سیداد بارزانی پێشوازی له چه‌ند که‌سایه‌تی عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی
ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان کرد"، ووتارێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و
تیایدا هاتووه " هه‌ر دوێنێ بۆ تاوتوێکردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی
نێوان عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و
کورده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، ڕێزدار سیداد بارزانی له‌گه‌ڵ چه‌ند
که‌سایه‌تییه‌کی عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی
سه‌رگه‌ڕان کۆبووه‌وه".
به‌ر له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول، ناوچه‌ی که‌ندێناوه
(دیبه‌گه‌و هه‌ر 72 گونده‌که‌ی سه‌ر به دیبه‌گه) بۆ ده‌رمانیش،
تاکه عه‌ره‌بێکی تیا نه‌بوو. سه‌ره‌تای به‌عه‌ره‌بکردنی ئه‌م
ناوچه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1963 – دوای هێرشه
به‌ربه‌ریه‌که‌ی به‌ناو حه‌ره‌سی قه‌ومی که زۆربه‌یان له هۆزو
خزمه‌کانی غازی عجیل یاوه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێستای عێراق و
تورکمانه تۆرانیه‌کان بوون. ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌ی حه‌ره‌سی
قه‌ومی له‌دوای شه‌ڕی به‌ناوبانگی داره‌خورما که له 13/6/1963
له‌بناری چیای بڵباس ڕوویدا، ده‌ستیپێکرد. سه‌ره‌تا، هێرشه‌که به
ڕه‌شه‌کوژی و تاڵان ده‌ستی پێ‌کرد و دواتریش به داگیرکردنی دێهات و
زه‌وی و سامانی کورده‌کان کۆتایی پێهات. قۆناغی یه‌که‌می
به‌عه‌ره‌بکردنی که‌ندێناوه 25 تا 30 گوندی ده‌وروبه‌ری
سه‌رگه‌ڕانی گرته‌وه، به‌ڵام سه‌رگه‌ڕان له‌به‌ر خاتری عه‌لۆی
برایم ئاغای که جاشی میری بوو مایه‌وه‌و ته‌عریب نه‌کرا. له
ئۆکتۆبه‌ری 1967 دا عه‌ره‌به‌کان ڕۆیشتنهوهو کورده
ده‌رکراوه‌کان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له قۆناغی دووه‌م سه‌رگه‌ڕان و نزیکه‌ی 25 تا 30 گوندی ده‌ڤه‌ره‌که
له ساڵی 1976 دا، له‌سه‌ر ده‌ستی خزمه‌کانی غازی یاوه‌ری تازه
زاوامان بهعهرهبکرانهوه. ئه‌م جاش تهعریبانه تاوه‌کو
ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ئازاری 1991 مانه‌وه. قۆناغی سێهه‌می
به‌عه‌ره‌بکردنی که‌ندێناوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی سه‌ددام و
خومه‌ینی، ده‌ستیپێکرد. سه‌ره‌تا، یه‌که یه‌که‌ی گونده‌کان و
دواتریش له 21/8/1988، شارۆچکه‌ی دیبه‌گه، ڕاگوێزران و
بهعهرهبکران. ئه‌م قۆناغی تهعریبهش به تێقووچانی جاش
تهعریبهکان له ڕاپه‌ڕین کۆتایی هات.
قۆناغی چواره‌می به‌عه‌ره‌بکردنی که‌ندێناوه له‌دوای شکستی
ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌و ده‌ستیپێکرد که سه‌رتاپای ناوچه‌که‌ی گرته‌وه
جگه له گوندی دێمه‌کار که سه‌دام به براده‌رێکی خۆی دایه‌وه
به‌ناوی مام عه‌زیز دێمه‌کاری. جا ئێستا خه‌بات و پارتی که باسی
عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی ده‌وروبه‌ری سه‌رگه‌ڕان – مان بۆ ده‌که‌ن!!!
ده‌بێ پارتی مه‌به‌ستی له‌کام عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن بێت؟ ئایا ئه‌و
عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نانه‌ی له ساڵی 1963- هاتن و قه‌سابخانه‌یان بۆ
خه‌ڵکی ناوچه‌که دانا‌و خاکی کوردیان داگیرکرد؟ یان ئه‌و عه‌ره‌به
ڕه‌سه‌نانه‌ی که له‌دوای شکستی شۆڕشی 1975- وه‌کو جاشی ته‌عریب
هاتنه ده‌ڤه‌ره‌که‌و کوردیان له‌سه‌ر ماڵ و زێدی باپیرانیان
ده‌رکرد؟ یان ئه‌و جاش تهعریبانهی که بوونه مه‌قاشی ده‌ستی
سه‌ددام بۆ کاوڵکردنی کوردستان و ڕاگواستنی کورد‌و هێنانه دی
سیاسه‌تی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی به‌عس له کوردستاندا؟ یان ئه‌و جاش
تهعریبانهی که دوای کۆڕه‌وه‌که به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی خاکی
کوردستان هاتن؟ یان مه‌به‌ستیان له‌م خزمانه‌ی یاوه‌ری
ڕه‌گه‌زپه‌رست و دیکتاتۆره که تا ئێستا ناتوانێ 100 جاش کۆکاته‌وه
بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که منداڵ و ژنی عێراقی ده‌کوژن،
که‌چی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نفالکردنی ئه‌و کوردانه ده‌کات که به‌هۆی
ده‌نگی ئه‌وانه‌وه گه‌یشته ئه‌و پایه به‌رزه؟
پارتی دیموکراتی کوردستان باش ده‌زانێت، خه‌ڵکی که‌ندێناوه ئه‌گه‌ر
له سه‌دا 5-10 ی سه‌ر به پارتی بن زۆره. پارتی پێی باشتره عه‌ره‌بی
ته‌عریب بکات به دۆستی خۆی و له ناوچه تهعریبکراوهکاندا
بیانهێلێته‌وه، له‌وه‌ی ناوچه‌که‌ی له‌ده‌ست بچێت و بکه‌وێته ده‌ست
نه‌یاره‌کانی. پارتی هه‌مان سیاسه‌تی له مه‌خمور – یش پهیڕهوکردو
دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی ته‌عریب له‌سه‌ره‌تای ڕزگارکردنی مه‌خمور له
نیسانی 2003 دا له‌ڵایه‌ن خه‌ڵکی مه‌خمور ده‌رکران، زۆریان به
پسووله‌ی پارتی گه‌ڕانه‌وه. دوای ڕزگارکردنی که‌رکوک له 10/4/2003
دا، پارتی له که‌رکوک- یش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نییه
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ی. ن. ک کرد ئه‌گه‌ر له که‌رکوک ده‌رنه‌چن،
شانبه‌شانی سوپای تورکیا له ی. ن. ک ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر پارتی پێی وایه عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ن با
له هه‌موو خه‌ڵکی که‌ندێناوه بپرسن، ئایا عه‌ره‌بی به‌ناو ڕه‌سه‌ن
هه‌بووه؟ یان با له شێخه‌ڵڵا ئیبراهیم – ی ناسراوترین که‌سی سه‌ر
به پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره که خه‌ڵکی گوندی جاستان – ی نزیک
سه‌رگه‌ڕان- ه بپرسێت، ئایا عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له که‌ندێناوه
هه‌بووه؟ یان با پارتی و خه‌بات له لیژنه‌ی باڵای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنی کوردستان بپرسن، که ئایا
عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له که‌ندێناوه، مه‌خمور، قه‌راج و باقرت
هه‌بووه؟ هه‌ر چه‌نده گومانم له‌وه‌دا نییه که ئه‌م لیژنه‌یه
بێلایه‌ن نییه و سه‌ر به پارتین!!!! هه‌وره‌ها ئه‌گه‌ر پارتی پێی
وایه، نه‌ک ته‌نیا که‌ندێناوه، به‌ڵکو مه‌خمور، گوێر، قه‌راج و
باقرت موڵکی ئه‌ون، با ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشان بدات بۆ هه‌ڵبژاردنی
قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌م چه‌ند
شارۆچکه‌یه، با بزانین کێ ده‌رده‌چێت!!!!
خه‌بات و پارتی به‌م لێدوانه‌ی خۆیان درێژه به‌سیاسه‌تی نه‌گریسی
ته‌عریب ده‌ده‌ن و خۆڵ ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕاستیه‌کان و مێژوو
ده‌شێوێنن، پشتیوانی له ته‌عریبکردن ده‌که‌ن و عاره‌به‌کان
هانده‌ده‌ن بۆ درێژه‌دان به زه‌وتکردنی موڵک و ماڵی کوردان.
باشتر وایه پارتی هه‌رچی زووه داوای لێبووردن له خه‌ڵکی کوردستان و
ده‌ڤه‌ره‌که بکات، له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی
که‌ندێناوه کردوویه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر پارتی سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌م
هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی که کردوویه‌تی، ئه‌وه بۆی ده‌چێته خانه‌ی
خیانه‌ته‌وه.