ناسيوناليستاني كورد لة باشووري كوردستان كص بةتيرؤريست دةزانن؟! .. مةهدي غةمبار

 

که لایه‌نه‌ کوردستانی و نیشتیمانیه‌کانی باشوری وڵات کاتێ باس له تیرۆر و تیرۆرسیت ده‌که‌ن   ، من وا هه‌ست ده‌که‌م که‌ تیرۆر کارانیان له‌ گۆشه‌ێه‌کی بچوکدا کۆ کردبێته‌ که به‌م کاره‌یان هه‌م له‌ ڕێژه‌که‌یان که‌م کردبێته‌وه و هه‌میش چاو له‌ تاوانه‌کانیان پۆشرابێت و وه‌ک به‌ردێکی بن گۆمێکی قوڵی لێ به‌سه‌را هاتبێت   ،  ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ کار که‌ کرابێت له ڕابردودا ئه‌مان  نازانم ‌به‌ چ هۆیه‌که‌وه ئه‌مان له لیستی کاری تیرۆریان ده‌رهێناوه و   بکه‌رانیشیان  وه‌ک تیرۆرکار چاو لێ نه‌کردوه و   مامه‌ڵه‌ی تیرۆرستیان له‌گه‌ڵدا نه‌کردون  و نه‌ ده‌شکه‌ن  !

به‌م ‌ کلیله ده‌رگای باسه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه .

به‌ر له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستانی باشور ، ئه‌گه‌ر سه‌رپێیانه‌ش لێی وردبوبینه‌وه له‌ بونی ڕێژه‌یه‌کی زۆری  کورد له‌ ڕیزه‌کانی  جاش و مه‌فارز خاصه دا نکۆڵیمان پێ لێ ناکرێت و که‌سیشمان ناتوانین به‌ری ئه‌و ڕاستیه به‌ بێژنگی دڕاو بگرین  .  من ناڵێم ئه‌وه‌نده‌ هه‌زار خه‌ڵکی ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ و نۆکه‌ر و کوردی دوژنم به‌ کوردمان هه‌بوه ! من ده‌پرسم به‌ ڕای ئێوه ڕێژه‌ی چه‌ند له‌وانه جاشی بیروباوه‌ڕ  بونه  و دڵسۆزیان بۆ ڕژێم له‌ ترۆپکی پایه‌دا بوه  به‌ دڵ و گیان فیداکار و گیان به‌ختکه‌ری ڕیبازی به‌عس بونه!؟

 من جارێ له‌و ژماره که‌مه‌ کورده‌ش ده‌گه‌ڕێم که‌ تاک و ته‌را پاش شه‌ونخونی و خه‌باتێکی بێوچانی ڕاو و له‌قه‌فه‌سکردنی ڕۆڵه‌ێ کورد ئه‌وسا   گه‌یشتونه‌ته  نێو ڕیزه‌کانی ( ئه‌من) و ( ئیستیخبارات ) و سیخوڕی کردن که له‌ خۆیان زیاتر و دڵسۆزانه تر کاریان بۆ ڕژێمی داڕوخاوی به‌عس ده‌کرد و ڕاوه نێچیری هازمان و هاوخوێنی خۆیانیان له‌ پێناوی ئافه‌رینێک و بڕێک پاره‌دا بۆ ده‌کرد !!  یان ژماره‌‌یه‌ک پارێزگار و قیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ و پله‌به‌رزه‌کانی به‌عس  که ئه‌مانیش له‌ پاداشتی وه‌فاداری و تێکۆشانیان بۆ به‌عش به‌و پلانه‌ گه‌یشتبون .

 ئه‌گه‌ر باس له‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار جاشه‌ بکه‌ین که له‌ لایه‌که‌وه بوبون به‌ پاڵپشت و دار ده‌ستی ڕژێم و له‌لایه‌کی تریشه‌وه  به‌ چاو ساخ و ڕێشانده‌ری سوپای داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و  شه‌ڕ  کردنیان له‌ لایه‌ک و  ڕاوه ‌ژن و مناڵه‌  کورد  بۆ کوره‌ی بێ به‌زه‌یی ئه‌نفال و خاپور و سوتماک‌کردنی کوردستان  له‌ لایه‌کی تر .

 گریمان ڕێژه‌ی 40%  ئه‌مانه له‌ خه‌ڵکه‌ ذڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌که‌که‌ی ڕژێم بوون  ، ئه‌م به‌شه خۆیان تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که مه‌رگ و  نادیاری چاره‌نوس ده‌ستی نه نایه بنه‌قاقایان که ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینه‌ پڕ شکۆکه‌ی خه‌لکی کوردستانی باشور بو ئه‌مان قۆڵ و بازوی به‌عس بون و به‌عسیان به‌ ڕابه‌ر و ڕێبازی خۆیان ده‌زانی و به‌ ئاشکرا و له‌ میان که‌ناڵه‌کانی  ڕاگه‌یاندنی به‌عسه‌وه ڕۆژانه جاڕیان ده‌دا و له زۆر بۆنه‌‌دا دژایه‌تی میله‌ته‌که‌ی خۆیانیان  دوباره و ده باره‌کردۆته‌وه ، له کاتی ڕاپه‌ڕینشدا له‌وێدا به‌له‌به‌ر چاو گرتنی تاریکایی چاره‌نوسی سه‌دام و دار و ده‌سته‌که‌ی ئه‌م به‌شه‌ش ویستیان به‌ ئاوی ڕاپه‌ڕین خۆیان له تاوانه‌کانیان بشۆنه‌وه و بۆیه له بێ چاره‌ییاندا  که‌وتنه به‌ره‌ی  ڕاپه‌ڕیوانه‌وه که به‌ره‌ی گه‌ل بو  جگه‌ له‌ چه‌ند سه‌ره‌ک جاش و گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستێکی به‌عس که تا ڕوخانی به‌عس به‌ زه‌لیلی مانه‌وه له‌وانه  قاسم ئاغای کۆیه و  شێخ چۆپی .  کاتێ که  قاسم ئاغا بۆ زیاتر خۆ له سه‌دام نزیک‌کردنه‌وه‌ و دڵسۆزی نواندن خۆی دانی به‌وه‌دا نابو که له‌ ڕاپه‌ڕیندا داوای له سید الرئیس کردبو به‌ کیمیاوی له‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان بدات !!

  ئایه تاوان نه‌بو له‌و هه‌مو تاوانه‌یان چاوپۆشی کرا و  سه‌ر باری ئه‌وه‌س ئێستا به‌شێکی زۆری گه‌وره‌ جاش و گه‌وره‌تاوانبارانیان له‌ لایه‌ن هه‌ردو حکومه‌ت و  حیزبه‌وه پله‌یه‌کی باش و ڕێزێکی تایبه‌تی زۆریان هه‌یه و  له خه‌ڵکه سوتاوه‌که‌ی ناو شۆڕش و خه‌باتی کوردایه‌تی زیاتر گوێ له قسه‌یان ده‌گیرێت و  له‌ مه‌ترسی ده‌ستی تۆڵه‌ی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفاله‌کان و بگره  ململانیی شاردنه‌وه‌یان ده‌کرێت !!؟؟

 پێم وانیه دادگایی گه‌ل و ڕاپه‌ڕین له‌ تاوانه‌کانیان خۆشبوبن ،  به‌ڵکو ڕقه‌به‌رایه‌تی و ململانێی نیوان یه‌کێتی و پارتی بونه چه‌ترێک له‌ژێریدا ئه‌مانه حه‌سانه‌وه و که‌شو هه‌وای ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردولا وای لێ کردن که  که‌س نه‌توانێ پیان بڵێت به‌ر پێتان خواره و پشتی چاوتان برۆیه و له‌که‌سیش قبوڵ نه‌کرێت نه‌با سیاسه‌تی ( ئه‌م نا ئه‌و ) پیاده بکات که به‌ هۆیه‌وه حیزب لاواز ده‌بێت !!!

 ئایه جێگای خۆی نیه‌ که ئه‌و سه‌ره‌ک جاش و خۆفرۆشانه‌ی له‌ کاتی ئه‌نفال‌کردنی کوردا ڕۆڵی دیاریان بوه و ڕۆڵه‌ی کوردیان له‌ ژن و مناڵ و په‌ککه‌وته ده‌سگیر کردوه و  ته‌سلیمی‌  مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالیان کردون  به‌ که‌سانی تیرۆریستی وه‌کو که‌سانی ناو ڕێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌که‌ی پشتیوانانی ئیسلام ناو زه‌د بکرێن و به‌و پێوه‌ره‌ش  دادگایی  بکرێن  ؟؟

   ئه‌گه‌ر  به‌شێوه‌یه‌کی تریش و له پانتایی عێراقیشدا و له کێڵگه‌ی پتر له‌ 30 ساڵ په‌روه‌رده‌ی به‌عس  به‌ دوای تیرۆرکاراندا بگه‌ڕێین جگه‌ له‌و ژماره پاڵه‌وانه زه‌لیله‌ی که‌ئه‌مڕۆ له زینداندا دوچاری نه‌خۆشی ده‌رون هاتون و  پاش ئه‌وه‌ی که له کونه‌ مشکه‌کاندا دۆزرانه‌وه و ده‌ستگیر کران که خودی سه‌دامی دیکتاتۆر یه‌کێکه له‌وانه .

 ئاخۆ چه‌ند هه‌زار تیرۆرکار و دوژمنی ڕاسته‌قینه‌‌ی کورد  ده‌دۆزینه‌وه ؟  که به‌شێکیان نه‌ک خۆیان شاردبێته‌وه به‌ڵکو له هه‌ره‌می دامو ده‌زگا باڵاکان و سه‌رکردایه‌تی حیزب و ڕیکخراوه‌کاندا جێگایان گرتوه و به‌شه‌که‌ی تریشی ئه‌وا بێ باک فڕکان فڕکانیانه‌ و  نه بایان دیوه و نه‌ باران !!!

  کاتێ باس له کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌کرێت  ، له پانتاییه‌کی ته‌سکدا خڕ ده‌کرێنه‌وه و کاره تیرۆریستیه‌کانیش ده‌خرێته باڵای  هه‌ندێک عه‌ره‌بی وڵاتانیتر و ئه‌و بیانیانه‌ی که گوایه‌ بۆ جیهاد له‌ دژی کفر  ڕویان کردۆته عێراق   ، یان ئه‌و  50000  زیندانیه  دز و پیاو کوژ و جه‌رده‌ و تاونباره نا سیاسیانه‌ی  که سه‌دام به‌ر له‌ تێکشکانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی  ئازادی کردن وا ده‌بینرێت که به‌شێکی ئه‌م کاره‌ تیرۆریستیانه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه ئه‌نجام بدرێت ! یان تاقمی ابو مصعب الزرقاوی  که سه‌ر به‌ القاعیده‌ یه  ، یان گروپێکی تری ئیسلامی توندڕه‌و  و به‌س

 له‌ ڕاستیدا کورد نابێت به‌و پێوه‌ره تیرۆرکاران بپێوێت و هه‌ر ئه‌وانه‌ش به‌ ته‌نها به‌ دوژمن بزانێت !!  

  هه‌موو ئه‌و فرۆکه‌وانانه‌ی که‌ کوردستان و خه‌ڵکه‌ بێ دیفاعه‌که‌یان ده‌دایه‌ به‌ ته‌وژمی ئاگری ڕقی نه‌ته‌و‌ه په‌رستیان و  هه‌مو بونه‌وه‌رێک و ته‌ڕ و وشکیان پێکه‌وه ده‌سوتان  ، هه‌مو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار و که‌سانه‌ی که‌ پێشبڕکێیان له   گرتن و کوشتنی کورددا کردوه له‌ کاتی  شاڵاوه‌ به‌د ناوه‌کانی  ئه‌نفالدا  ، هه‌مو ئه‌و ئه‌من و ئیستیخبارات و به‌عسی و سیخوڕانه‌ی  که‌ ته‌نها له‌ سه‌ر کوردبون ڕاوه‌ کوردیان ده‌کرد و له‌ ناخافڵدا له فێرگه‌ و سه‌ر کار و دائیره و چاخانه‌ و  ماڵ و خه‌ودا غافل گیریان ده‌کردن و پۆل پۆل به‌ره‌و مه‌رگیان ده‌ناردن ، هه‌مو ئه‌و گه‌وره‌ جه‌لادانه‌ی که وه‌ک دادوه‌ر ( حاکم ) له بێ تاوان حوکمی له‌ سیداره‌دانیان به‌ سه‌ر هه‌زاران کوردا  ده‌سه‌پان و دۆزه‌خی نه‌مانیان بۆ نه‌وه‌کانی کورد داده‌خست  ،  ئه‌و جه‌لادانه‌ی که‌ له‌ گرتوخانه‌کاندا ‌ بێ به‌زه‌ییانه و نامرۆڤانه ئه‌شکه‌نجه‌‌ی زیندانیه‌  کورده‌کانیان  داوه و نامه‌ردانه و دور له‌ هه‌مو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی  سوکایه‌تیان به‌ ژنان و پیاوانی کورده‌وه کردوه و که‌رامه‌ت و   پیرۆزه‌کانیان لێ زه‌وت کردبون . هه‌موو ئه‌مانه‌ تیرۆریست و تیرۆرکار  و دوژمن به‌ کورد بونه   ، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنی ده‌یان و سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، هه‌موو ئه‌مانه به‌شدارن و به‌رپرسن له‌ کیمیابارانی کوردستان و وون کردنی 182  هه‌زار مرۆڤی کورد و بێ سه‌روشوێن کردنی  سه‌دانی تر  ، هه‌موو ئه‌مانه‌ تاوانبارن به‌رامبه‌ر به‌ کورد و ئێستاش به‌شێکی به‌رچاویان  له‌ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌یان له‌ دژمان به‌رده‌وامن  و  لێره‌ و له‌وێ له‌ کوێ بۆیان هه‌ڵبکه‌وێت ده‌مانکوژن و دۆزه‌خی مه‌رگمان بۆ داده‌گیرسێنن !!  

 شه‌هید کردنی پۆلێک له ڕۆڵه‌کانی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ک لاوی زاخۆ و شه‌ودزینی هاوڵاتیانی کورد و کۆبونه‌وه‌ دژه کوردیه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌‌ی زیند و حاشا هه‌ڵنه‌گرن .

 پێم وایه‌ و  به‌ داخه‌وه کورد هێشتاش هه‌ر له‌ سه‌ر پشتی ئه‌و گه‌میه‌ دانابه‌زێت که ساڵه‌های ساڵه له قوڕولیته‌ی بێ ئاگاییدا ده‌یخولێنێته‌وه و ده‌یان خه‌ونی له‌و لیته‌یه‌دا پێ له چاڵ ناوه   !!  ئێستاش کورد یاری له یاریگه‌یه‌کدا ده‌کات که په‌ی به خوار و ژوری خۆی نابات  و هه‌میشه  دۆڕان به‌ بردنه‌وه ده‌زانێت و چیژیش له‌و دۆڕانه وه‌رده‌گرێت !!

 ماوه‌ته‌وه بڵێم که‌ی بێ ناوماڵی کوردی یه‌ک بخه‌ینه‌وه و ته‌م و مژی ململانێی نێوان پارتی و یه‌کێتی بڕه‌وێته‌وه و تا ئێمه‌ش بتوانین  هه‌رچی تیرۆرکارانی کورد هه‌ن له‌ ژێر ڕه‌شماڵی هه‌ردولایاندا ده‌ریان بهێنین و  ڕاپێچی دادگای گه‌لیان بکه‌ین تا هه‌ریه‌که‌یان به‌ پێی تاوانه‌کانی سزا له‌ گه‌ل وه‌ربگرێت و  شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌کان و  که‌سوکاره‌کانیشیان ئۆخه‌ی بکه‌ن .

 

msh2004@luukku.com

 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org