ناأةزايي نامةي كؤميتةي بالآي أصفراندؤم لة فينلةند، سةبارةت بة
لصدوانة دوذمنكارانةكةي سةرؤكي كاتي عصراق
هاووڵاتیانی گه‌له‌که‌مان له ناوه‌وه‌ی ووڵات و هه‌نده‌ران
حیزب و لایه‌ن و ڕێکخراوه کوردستانی و نیشتیمانیه‌کان
له‌و
کاته‌وه‌ی که حکومه‌تی کاتی عێراق به‌بڕیارێکی ده‌ره‌کی
دامه‌زراو و ده‌ستی هه‌ر یه‌ک له (غازی عجیل الیاور) وه‌ک سه‌رۆکی
کاتی و (ایاد العلاوی) وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کاتی عێراق گیرا و
جێگۆڕکێیان له‌جیاتی سه‌دام پێ کرا و کورسی حوکم و ئه‌رکی به‌ڕێوه
بردنی عێراقیان پێ سپێردرا ، هه‌ر له یه‌که‌م موژدانهدا که
ایاد العلاوی به‌گه‌لی کوردی دا له ، به‌میلیشیا ناوزه‌د کردنی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و بڕیاری له چه‌ک داماڵینیان بو ،
ئه‌مه له‌کاتێکدا که خۆی به‌ر له هه‌مو که‌سێکی تر و باشتریش
ده‌یزانی که پێشمه‌رگه کێیه‌و چ جێ ده‌ستێکی له لاواز کردن و
ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا هه‌بوه و چ قوربانیه‌کی زۆر و زهوهندو بێ
شوماری گیانی و ماڵی له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه .
له پاش
ئه‌وه‌ی که بۆیان ده‌رکه‌وت که دارتێوهردان له وه‌ها زامێک جگه
لهزیانپێگهیاندنیان به‌له‌به‌ر چاو گرتنی کات و زه‌مینه و
ده‌رفه‌ت بۆیه ناچار به په‌رده‌پۆشکردنی بون و کورد وته‌نی (له
دوتوێی دوو نانی گه‌رمدا بۆمانیان هه‌ڵگرت) !
مه‌سه‌له‌که هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و له لێدوانی که‌سێکی
باڵا ده‌ستدا قه‌تیس نه‌ما ، به‌ڵکو له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌کی
کاتی عێراق (الیاور) بۆ شاری که‌رکوک نیه‌ت گڵاوی و هه‌ڵوێستی
شۆڤێنیانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات داره‌ش بۆ هه‌مو لایه‌ک ئاشکرابو ،
ڕاشکاوانه دانی به شه‌رعیه‌ت بونی پرۆسه‌ی (ته‌عریب و ته‌رحیل) ی
ده‌ستچێنی سه‌دام دا نا و له‌ژێر چمکی عه‌باکه‌یه‌وه کوته‌کی
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توندی نیشانی ئه‌و کوردانه دا که دژ به ڕاو
بۆچونه‌که‌ی بون . بێ ده‌نگی و خۆ کڕ کردنی حیزب و لایه‌نه
کوردستانیه‌کان بون به فاکته‌رێک بۆ زیاتر چڕ کردنه‌وه‌ی
هه‌ڕه‌شه و گه‌ف کردنه‌کانی له ئێمه‌ی کورد ، تا به ئاستی
ناوزه‌د کردنی ئازادیخوازانی گه‌ل به (خائن) بگات و هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌شمان لێ بکات که به‌توندی له‌دژمان بوه‌ستێته‌وه !
بۆیه
به‌ڕێزینه
کۆمیته‌که‌مان وێڕای ئیدانه و ڕیسوا کردنی ئه‌و لێدوانه و هه‌مو
لێدوانێکی له و جۆره ، سوربونی خۆی له‌سه‌ر به ئاکام گه‌یاندنی
ئامانجه پیرۆزه‌کانی ڕیفراندۆم دوپات ده‌کاته‌وه و به توندی و به
هه‌مو توانایه‌کیه‌وه له دژی هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌و چاو
سورکردنهوهیهکیش ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت مل به ویست و
داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌چ بکات ، و خۆشمان به
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و گه‌له ده‌زانین که کیمیاباران و ئه‌نفال و
سوتماک کردن نه‌یانتوانی چۆکی پێ دابده‌ن نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی ترسنۆکان
!! .
داواش له
کۆمیته‌ی باڵای ڕێفراندۆم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێکڕای
کۆمیته تێکۆشه‌ره‌کانی وڵاتانی دونیا ده‌که‌ین که به‌توندی ئه‌م
لێدوانه ژه‌هراویه ئیدانه بکه‌ن و به هه‌مو توانایه‌کیشه‌وه
له‌دژی بوه‌ستنه‌وه و گه‌ر بکرێ بهڕێکخستنێ خۆپیشاندانێکی
سه‌رتاسه‌ری به‌رپه‌چ بدرێنه‌وه و ده‌مکوت بکرێن تا له‌ئێستا
به‌دواوه زاتی دوباره کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ناماقوڵیانه نه‌که‌ن
!!! ده‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ین که ئاخۆ له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌مانه‌دا
ده‌بێ کورد چاوه‌ڕوانی چ ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بکات و به ته‌مای چ
حه‌سانه‌وه‌یه‌ک بێت له‌وڵاتێکدا که ئه‌مانه حوکمڕانی تیا بکه‌ن ؟
چونکه
تاریکایی مانگ له‌ئێواره‌وه دیاره !!!
بۆ پێشه‌وه
به‌ره‌و هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانمان
…….
کۆمیته‌ی
باڵای ڕێفراندۆم له فینله‌ند
9/10/2004
referendum_finland@yahoo. ca