ئصما سكاي (كورد، كةركوك، ئايدةلؤذيا) ... سةردار عوزيز – زانكؤي
كؤرك
خوێنه‌ری
به‌رێز، ئه‌و ناوه‌ی که له ناونیشانی ئه‌م نوسینه‌دا ئه‌یبینی،
ناوێکی بیانیه. هه‌بوونی ناوی بیانی له مێژووی کورددا،
دیاریده‌یه‌کی نوێ نیه. که له خۆ‌یا شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌یه ئه‌وانی
تر چه‌ندێک ده‌ستیان هه‌یه له چۆن بوونی ژیاری ئێمه‌دا. ئه‌م
ناوه‌ی ئه‌مرۆ وه‌ک زۆربه‌ی ناوه‌کانی تر له رابووردودا ده‌چێته
خانه‌ی ئه‌وانه‌ی که خیانه‌تیان کرد. خیانه‌ت به‌و مانایه نه که
ئێمه بروامان به ئه‌وان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی کارێکمان بۆ بکه‌ن،
به‌ڵکو ئه‌وان که ئه‌توانم کیسنجهرێش بخه‌مه ئه‌م خانه‌یه‌وه، له
ئه‌نجامی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانبووه کوردیان به‌کارهێناوه وه‌ک
ده‌سکه‌لایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی تر، که له خۆیدا وه
به‌رچاو نه‌گرتنی کورده وه‌ک مرۆڤ و کێشه‌که‌ی وه‌ک کێشه‌یه‌کی
مرۆڤانه. ئێما سکای، ژنێکی ره‌قه‌ڵه‌ی چاو قاوه‌یی ته‌مه‌ن سی و
شه‌ش ساڵه، (کوردی دانیشتوانی کرکوک ره‌نگه به باشی بیناسن)
هه‌رچه‌ند من نه‌مدیوه به‌ڵام به‌وه‌ی که ئینگلیزه له‌وه ناچێ بچێ
به‌دڵا. ئه‌م ژنه به بیر‌ورا چه‌په، ئه‌وانه‌ی بۆ داکۆکی کردن له
ئایدهلۆژیهکهیان سڵیان له‌وه نه‌کرده‌وه به ئاشکرا دژی
لابردنی سه‌ددام بوون. سکای پێش ئه‌وه‌ی بێت بۆ عێراق، ماوه‌یه‌ک
له که‌ناری خۆرئاوا له گه‌ڵ فهلهستینیهکانا ئیشی کردبوو، که
ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ، ئه‌م ژنه چۆن دونیا ئه‌بینێ و
ناسنامه‌ی سیاسی چیه. چه‌په‌کان له رۆژئاوا داکۆکی له مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین ده‌که‌ن نه‌ک وه‌ک کارێکی مرۆڤانه، به‌ڵکو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌به‌شێک له ئه‌مریکا ئه‌بینن
وه دژایه‌تی کردنی ئیسرائیل به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ دژایه‌تی
کردنی ئه‌و دوژمنه‌یه که چه‌پ چ وه‌ک هێزو چ وه‌ک ئایده‌لۆژیا له
به‌رامبه‌ریا دۆراوه.
به‌ڵام ئه‌مه
ئێمه ئه‌خاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره وه بۆچی ئه‌م ژنه (سکای) رازی
بوو له گه‌ڵ پۆل برێمه‌ردا ئیشبکات. (یاده‌وه‌ریه‌کانی برێمه‌ر له
عێراق له‌مانگی چواری ساڵی داهاتودا ده‌که‌وێته بازاره‌وه،
هیوادارم له یه‌که‌م رۆژی ئه‌و مانگه‌دا نه‌بێ چونکه نیشانه‌یه‌کی
باش نابێ، به‌و هیوایه‌ی له‌وێدا برێمه‌ر بۆمان روون کاته‌وه) .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانرێ بوترێ ئه‌وه‌یه که ئێما کاری
ده‌ستکه‌وتوه، که له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه لای که‌سێکی
رۆژئاوایی، وه له هه‌مانکاتدا ره‌نگه بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی
کاره‌که‌ی ووتبێتی که گوایه ده‌توانێ هه‌ندێ کاری باشه بکات.
به‌ڵام به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت، ئێما په‌یوه‌ندی به
حکومه‌ته‌که‌ی برێمه‌ره‌وه ده‌کات و ده‌بێته نوێنه‌ری سی پی ئه‌ی
له که‌رکوک.
له دوا
ژماره‌ی گۆڤاری نیورکهری ئه‌مه‌ریکیدا، جۆرج پاکه‌ر بابه‌تێکی
ده‌رباره‌ی که‌رکوک نووسیوه له ژێر ناونیشانی، شه‌ری داهاتووی
عێراق. پاکه‌ر له‌و ووتاره‌دا باس له ئێما ئه‌کات و ده‌ڵێ کاتێ له
به‌غدا ئێمای بینیوه پێی ووتوه ده‌بێ خه‌ڵک (خه‌ڵکی که‌رکوک) له
بیرۆکه‌ی هه‌مووی یان هیچ (زیرۆسهم) دوورکه‌ونه‌وه) ، ئه‌و له
سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، که‌رکوک ئه‌و جێگایه‌یه
که هه‌مووان تیا به‌یه‌ک ئه‌گه‌ن (مه‌به‌ست له به‌یه‌ک گه‌یشتن له
رووی فیزیکهوهیه نه‌ک بیر‌ورا) ده‌توانی ووڵاتێکت هه‌بێ هه‌موو
لایه‌نه‌کان تیا جیابن و که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا هه‌ڵس و که‌وت
نه‌کات، به‌ڵام ئه‌وه باشتر نیه که ووڵاتێکت هه‌بێ هه‌مووان
پێکه‌وه به خۆشی پێکه‌وه بژین، که‌رکوک ده‌کرێ بکرێته شوێنێکی وا.
دیاره ئه‌م ووشانه له گوێدا سه‌دای خۆشیان هه‌یه، لێره‌وه رۆڵی
ئایده‌لۆژیا له سه‌ر ئه‌م ژنه روون ده‌بێته‌وه. ئایده‌لۆژیا به‌و
شێوه‌یه‌ی که مارکس له ئایده‌لۆژیای ئه‌ڵمانیدا باسی ئه‌کات. مارکس
ده‌ڵێ، ئایده‌لۆژیا وه‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و بیرورا‌و چه‌مک و
ئاگاییانه‌یه که پێچه‌وانه‌ی واقیعین. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه روونمان
کرده‌وه ئێما هه‌ڵگری بیرورایهکه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگری
میکانیزمێکه که بروای وایه ئه‌گه‌ر بێت‌و دونیا به‌و شێوه بێت که
ئه‌و بروای پێیه‌تی ئه‌وا دونیایه‌کی باش ده‌بێت. ئه‌مه دۆگمایهکه
نه‌ک هه‌ر ئێما به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه‌ی چ چه‌پ چ راست
به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. بیرۆکه‌ی پێشینه‌یه‌تی ئایدیا یان فۆرم،
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کتێبی کۆماری ئه‌فلاتۆن، به‌ڵام بروابوون به بێ
که‌مو کوری (پێرفێکت) بوونی ئایدیایه‌ک زیاتر تێگه‌یشتنێکی
دینیانهیه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له لیوتاردا له‌وه به ئاگا هاتین
که سه‌رده‌می چیرۆکه مه‌زنه‌کان به‌سه‌رچوو، ئاین و ئایده‌لۆژیا
خۆمان خۆش، له ههمانکاتا چی دی یه‌ک مێژوو نیه بۆ دونیا، به‌ڵکو
هه‌موو رووداوێک چیرۆکی تایبه‌تی خۆی و مێژووی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئێما ئاگادار بووایه له‌مه ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌به
هاورده‌کان بڵێ ئێوه ده‌توانن لێره بمێننه‌وه، چونکه که‌رکوک
ده‌بێته شاری پێکه‌وه ژیان، ده‌هات مێژووی تایبه‌تی ئه‌و شاره‌ی
ده‌خوێنده‌وه، گوێی له زیاد له بیررایهک ده‌گرت. پێکه‌وه ژیان
به‌و شێوه‌یه نیه له که‌رکوکدا هه‌یه. له هه‌مانکاتدا ئه‌م
بیرورایه سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌و ره‌گه‌ز پهرستیهدا هه‌یه که بروای
وایه که رۆژئاوا خاوه‌ن عه‌قڵه (راشناڵ) بۆیه ده‌توانێ رۆژهه‌ڵاتی
دوور له عه‌قڵ به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌م بهێنێ که ده‌یه‌وێ، لێره لای
ئێما خه‌ڵکی که‌رکوک فێربکات چۆن پێکه‌وه بژین.
مێژووی
عه‌ره‌ب و ئینگلیز مێژوویه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، له لۆرانس-ه‌وه
ده‌ست پێئه‌کات و به گێرچروید بیلل دا تێئه‌په‌رێ تا جه‌نابی ئێما
سکای. لۆرانس بۆیه دۆستی عه‌ره‌ب بوو چونکه له رووی سێکسه‌وه حه‌زی
له پیاوبوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئینگلته‌را ئه‌و شێوه کاره سێکسیه
رێی پێنه‌ئه‌درا، وه‌ک له دۆکیومێنتێکی تایبه‌تی چه‌ناڵی دووی بی
بی سی-دا ئاشکرا کرا، لۆرانس به شاراوه‌یی ئه‌وه ئاره‌زوه‌ی
له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه بۆ فه‌راهه‌م ده‌کرا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو
سه‌رچاوه‌ی هه‌رده‌م داکۆکیه‌کانی له عه‌ره‌ب. خاتوو بیڵ-یش له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز له عێراقدا دۆستی نزیکی عه‌ره‌ب و
به تایبه‌تی سونیه‌کان بوو، ده‌ستێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له کێشانی
نه‌خشه‌ی عێراقی ئه‌مرۆدا. بیڵ هه‌روه‌ها سکای-ش له خۆشهویستیانا
فێری عه‌ره‌بی بوون. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه کاتێ ئێما سکای
جلال تاڵه‌بانی ئه‌بینێ له سلێمانی، مام جه‌لال پێی ده‌ڵێ، خه‌ڵکی
پێت ده‌ڵێن ئێما بیڵ.
پێش گه‌شتنی
ئێما عه‌ره‌به هاورده‌کان هه‌موویان له‌و بروایه‌دا بوون که
ناتوانن له که‌رکوک بژین، به‌ڵام به‌گه‌شتنی ئه‌و، عه‌ره‌به‌کان
بیرورایان ده‌گۆرن و ده‌بینن که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار له
پشتیانه‌وه‌یه. نه‌ک هه‌ر به‌وه‌ش به‌ڵکو پاساو بۆ مانه‌وه‌شیان
ئه‌هێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی کارێکی مرۆڤانه‌یه. بۆیه ئیسماعیل
حه‌دیدی نوێنه‌ری عه‌ره‌بان ده‌رباره‌ی ئێما ده‌ڵێت، ئێمه
هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ ئه‌ودا وه‌ک پیاوێک ئه‌که‌ین نه‌ک ژنێک.
مه‌به‌ستی حه‌دیدی لێره‌دا روونه، ئه‌وان سه‌یری ئێما ئه‌که‌ن وه‌ک
پیاوێ له کاتێکا ئه‌و ژنه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ئه‌بێته‌وه
که عه‌ره‌به‌کان بۆ ئه‌وه‌ی رێزی سکای بگرن ده‌بێ ره‌گه‌زه‌که‌ی
بگۆرن بۆ پیاو، چونکه له عه‌قڵی ئهوانداو پاشان عه‌قڵی ئیسلام به
گشتی ژن شایه‌نی رێز لێگرتن نیه، بۆیه ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی
ئه‌و چاکه‌یه بده‌نه‌وه که کورد پشتگوێ ئه‌خات و گوێ به
ئازاره‌کانی ئه‌وان ئه‌دات وه‌ک پیاوێک ته‌ماشای ده‌که‌ن.
عه‌قڵێکی کهرووگرتوی ره‌گه‌زپه‌رستی وا چوزانێ مانای پێکه‌وه
ژیان چیه.
ئه‌مه‌ی ئێما
پێی هه‌ڵئه‌ستێ دیاریده‌یه‌که (فینۆمینه) ، هه‌روه‌ها
دیاریده‌یه‌کی نوێ نیه. له‌م دیاریده‌یه‌دا ئێمه مرۆڤ نین، خاوه‌ن
کێشه نین، به‌ڵکو ئامرازێکین بۆ پیادهکردنو سه‌لماندنی راست و
هه‌ڵه‌یه‌تی ئه‌و ئایده‌لۆژیاو بیرورایانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به
ئێمه‌وه نیه. وولفویاتز پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق له زانکۆی جۆرج
واشنتۆن بۆ خوێندکاران قسه‌ی کرد، له کاتی ئاماژهکردنیا بۆ کورد
وولفووایتز ده‌ڵێ، له باکوری عێراق له نێو کورده‌کاندا دیموکراسی
پیاده ده‌کرێ، وه کورده‌کان موسوڵمانن، ئه‌مه‌ش ئه‌یسه‌لمێنێ، به
تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که بروایان وایه که ئیسلام ناتوانێ
دیموکراسی بێت، که ئیسلام ده‌توانێ دیمۆکراسی بێت. ئایا قسه‌کردن
له‌سه‌ر کورد به‌و شێوه‌یه درۆیه‌کی گه‌وره‌نیه، به‌کارهێنانی
کورد و کێشه‌که‌ی نیه بۆ سه‌لماندنی چه‌ند چه‌مکێکی دوور له واقیع.