له ڕووباری چاوانته‌وه تاڤگه‌ی نیگا ڕێچكه‌ی به‌ستو به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی ده‌روونی ووشكههڵاتووم سهرهوخواربوو له كاتێكدا هه‌م ژوانی ماڵئاوایی زستانی مهینهتوغوربهت هه‌م كۆڕی ساردی ته‌نیایی پرسه‌ی عیشقی بێههوار بوو. . ! ئه‌و ده‌مانه ئاوێته‌بوونی زریانی ته‌ماوی ئامێزی حه‌سره‌ت بهنهسیمی ناو كڵاوڕۆژنهی به‌هار بوو. . ! له‌یادمه ئه‌وساتانه دڵومێشكم. . لانه‌ی گه‌رمی، كۆرپه‌ی خه‌می ئه‌وینێكی، زگماكی لاڵی بێ‌باڵ بوون. . ! چاوانیشم بۆ دیداری بابانهوێلێكی حه‌كیم چاوهڕێو مهستو بێحاڵ بوون. . ! ئه‌و ده‌مانه. . كه‌سم نه‌بوو جگه‌له ئهشكو پێنووسێ كهبهردهوام له‌ناو گێژاوی غوربهتو نادیاریی چاره‌نووسێ بۆ یه‌كتری ئهتوانهوهو داخی ده‌روونیان هه‌ڵئه‌ڕشت. . ! تا له‌پایاندا ئه‌وانیش كۆڵی خه‌می، تاڤگه‌ی نیگای عیشقی نوێی تۆیان نایهپشت. . !
|