سه‌د ویه‌ك هه‌زار ڕه‌خنه‌گر و یه‌ك ئیشكه‌ر ... هه‌ردی عه‌ول

 

13-05-2011 04:59

كه‌نووسینه‌كه‌ی كاك خالیدم خوێنده‌وه ، هیچ شتێكی تازه‌م تیا به‌دی نه‌‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم به‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی دارێكی خستبێته‌سه‌ر به‌ردێك له‌بواری هونه‌ری دراماوشانۆدا، چونكه مه‌یدانه‌كه ئه‌وه‌تا زۆر به‌رفراوانه‌ و له به‌ر ده‌ستایه كاكه خالید، كه‌س ده‌ستی نه‌گرتووی. ئه‌وه ئه‌رز وئه‌وه گه‌ز ، فه‌رموو تۆ له‌و باشتر بكه. من ده‌ڵێم به‌رهه‌مه‌كانی كاك حسێن میسری زۆر باشن ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م . ئه‌هاچاوت لێیه‌ كاك خالید چونكه من لێی نازانم و وه‌ك بینه‌رێك سه‌یری به‌رهه‌مـه‌كه ‌ئه‌كه‌م و چێژیشی لێ ئه‌بینم، دیاره‌بێ كه‌م كوڕیش نییه، به‌ڵام خۆ تۆ نه‌هاتووی به‌رهه‌مێكی زنجیره‌یی پێشكه‌ش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گران بیبینن و بزانن ئه‌وه‌ی جه‌نابتان چۆن ده‌بێ، ئێ وایه‌برام كه‌سێك كه‌له‌مـاڵی خۆی دانیشتبێ وهه‌قی به‌سه‌ر هیچه‌وه‌نه‌بێ كه‌س ڕه‌خنه‌ی لێ ناگرێ. مه‌به‌ستم له‌وه‌نییه كه به‌رێزتان هیچ ناكه‌ن، به‌ڵام كاك حسێن كه‌ هه‌ستاوه به‌و كاره و ئیشێكی كردووه هه‌ڵبه‌ت بێ كه‌م وكوڕی نابێ. منیش له‌گه‌ڵ ڕایه‌كه‌ی به‌ڕێزتانم ده‌ڵێم ئێمه دیكتاتۆریه‌ت هه‌ر له‌سیاسه‌تدا ده‌بینینه‌وه، ئه‌وه نییه جه‌نابیشت سێ كاری دراما به‌هیچ نازانیت و ڕۆڵی ئه‌كته‌ره‌كانیش به‌که‌م سه‌یر ئه‌كه‌یت وته‌نها ئه‌وسێ دێڕه‌ی كه به‌ڕێزتان نوسیووتانه‌ به‌ڕاستری ئه‌زانی له كاره‌كه‌ی ئه‌وان ، به‌ڵێ ئه‌وان به‌ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ره‌وه هه‌ڵه‌ن و نوسینه‌كه‌ی تۆ ڕاست. به‌حوكمی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕتان به‌دیموكراتی هه‌یه بۆیه‌ ئه‌م قسانه ئه‌كه‌م، دڵنیام به‌م قسانه نائاوسێی. كه‌ باسی فیلم ی تایتانیك وهۆلیوود مان بۆ ئه‌كه‌یت به‌وه‌دا دیاره كه‌شتێكی لێ ئه‌زانیت و له بواری فیلم و هونه‌ری سینه‌ما ونووسینی سیناریۆو ده‌رهێناندا ئه‌سپی خۆت تاوداوه، كه‌واته به‌رێزتان گوناهتان هه‌یه‌ چونكه تۆ وه‌ك من نیت ، تۆ ئه‌زانیت شانۆ و ده‌رهێنان وڕۆڵ بینین ده‌بێ چۆن بێت كه‌چی نایه‌یته پێشه‌وه بۆ خزمه‌ت به‌و بواره؟!. ئاخر كه‌س له‌هیچ ڕوویه‌كه‌وه كوردستان وئه‌مریكای لێك چواندووه ؟، تاجه‌نابت بێی دراما وفیلمه ته‌مه‌ن یه‌ك دوو ساڵیه‌كانی كورد له گه‌ڵ كاره‌كانی هۆلیوود دا به‌راورد بكه‌یت . ئاخر كاكی خۆم خۆ فیلمه ئه‌ڵمانیه‌كان و سویدیه‌كان ودانماركیه‌كان وهه‌موو وڵاته‌ئه‌ورووپیه‌كانیش ناتوانن شان له‌شانی كاره‌كانی هۆلیوود بده‌ن، ئیتر بۆ به‌خۆڕایی ئێخه‌ی كاك حسێن بگرین. كاك خالید ئومێده‌وارم ڕێنمایی كاك حسێن و كاراكته‌ره‌كان بكه‌یت و هانیان بده‌یت بۆ كاری چاكتر و له بیرو بۆچوونه‌كانت ئاگاداریان بكه‌یته‌وه زۆر زۆر باشتره .

نه‌رویج