كاتێك لماوی قینیان هه‌ڵیكرد و ئێمه‌یان كرده دیلی ئاینه‌كه‌یان، له‌ده‌م هه‌موو كانیێكی سازگار مناره‌یه‌كی ته‌عریبیان هه‌ڵبه‌ست، پرسیاننهكرد. كاتێك كیژهكوردیان كرده جاریه‌ی سوپا نهزانهكهیان و ده‌ستدرێژی ناموسیان لێ‌كردن پرسیان بهخواكهشیان نه‌كرد. كاتێك فه‌تحی ئاراراتیانكرد، چادری مردنیان لهباكورههڵكرد، كاتێك دڵی قاز‌یان كرده چرایه‌كی چوارچرا پرسیاننهكرد. كاتێك لوتكه‌ی پیره‌مه‌گرون گوهیژان لێكردینه گۆڕستانی شه‌ڕیان پرسیاننهكرد. كاتێك له‌باتی كوشتنی سه‌عدی كوڕی وه‌قاسی و ابا عوبه‌یده‌ی قه‌ساب هه‌زارانیان له‌شاره‌زوور و هه‌ورامان سه‌ربڕی، پرسیاننهكرد. كاتێك به‌زۆره‌ملێ به‌ره‌و قۆچان كۆچیان پێكردین، پرسیاننهكرد. كاتێك هه‌ڵه‌بجه‌یان شه‌هیدكرد پرسیاننهكرد. كاتێك 182هه‌زار مرۆڤیان له‌بیابانی عروبه‌دا وونكرد پرسیاننهكرد. كاتێك خاكیان سووتاندین پرسیاننهكرد. بۆ پرسیان پێبكه‌ین كه‌ئه‌وان دهڵهتوركمانیان له‌به‌رده‌م كوانوی باباگوڕگوڕدا به‌ستوه‌ته‌وه و لهمانگهشهوی ئازادی ئێمه دهوڕن؟ كه‌ئه‌وان له‌خوێنی ئێمه ئاڵای تۆرانیان ڕهنگكردوه؟ ته‌نانه‌ت مانگه‌شه‌وی كێوانی ئێمه‌یان دزیوه. . ؟ بۆ پرسیان پێبكه‌ین كه‌ئه‌وان چاویان مه‌هاباد نابینێ و گوێیان بهسرودمان كه‌ڕه ؟ بۆ پرسیان پێبكه‌ین كه‌ئه‌وان وه‌كو ڕهوهگورگی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ڵبه‌یان له‌جه‌سته‌مان چه‌قاندوه؟ بۆ پرسیان پێبكه‌ین كه‌ئه‌وان ئاڵاكه‌مان له‌ئاسمان دائه‌بڕن؟ كه‌ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ ههتاویشمان لێده‌بڕن؟ له‌كوێ پرس بهداگیركهركراوه بۆ ئازادی؟ له‌كام بستی جیهان داگیركه‌رێك ئازادی داوه به‌گه‌لێك ؟ بۆ ده‌بێ ته‌نها ئێمه بڵێن توركمان، عه‌ره‌ب و فارس برامانه، كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌ڕه‌وای نه‌بینن كه‌كوردستان هی كوردانه؟. . . برایهتیشبێت كیسه‌مان جیایه. ئه‌مڕۆ باشترین هه‌ل هه‌ڵكه‌وتووه كهبواربدرێت ئاوارهكوردهكانمان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی باو و باپیریان، كه‌مرۆڤی كورد وه‌ك مرۆڤ هه‌ست بهخۆیبكات. نه‌ك دیسان كاتمان لێبهفیڕۆبهرن و سه‌رله‌نوێ تووشی شكستبینهوه. پێویستناكات چاوه‌ڕیی ده‌ستووری عێراق بین كهكهی بیربكه‌وێته‌وه دان بهفیدرالیهتدا بنێ، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان سوربین له‌سه‌ر داواكانمان!!. . 5-1-2004 |