|
ئایا
له کوردستان دیکتاتۆریه‌ت په‌یڕه‌وئه‌کرێت؟ ... جه‌مال فه‌تاح
به‌شی
یه‌که‌م
ماوه‌یه‌کی
دورودرێژه هه‌ندێک خه‌ڵکی به‌زیو وه‌هه‌ندێک قه‌ڵه‌می کوڵ و کڵۆڵ و بێبڕشت
که‌له‌خاوه‌نه‌کانیان کورته‌باڵاترن وه‌هه‌رچۆنیان هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنی
له‌چه‌ند کلکێكی گرێدراوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ده‌ر هیچیتر نین
هه‌ندیکیشیان له‌هه‌ڵچونێکی هه‌رزه‌کارانه‌ی بێئه‌زموون ده‌رچوون سه‌د
پله‌له‌بن سفری سیاسه‌ته‌وه‌ن. له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان وای پیشان ئه‌ده‌ن
بوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشوری کوردستان ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆریه‌ته
یان فاشیسته وهتد. . لێره‌دا پێویسته پێشه‌کی ئاماژه‌به‌وه‌بده‌ین
که‌دیکتاتۆر کێیه؟ وه‌ئاکاره‌کانی دیکتاتۆر کامانه‌ن؟وه‌ئه‌و ژینگه‌و فۆڕم
وپاڵپشتانه چین که‌دیکتاتۆر دروست ئه‌که‌ن. دیاره دیکتاتۆر له‌جیهاندا
نمونه‌ی زۆره به‌ڵام ئێمه ته‌نها سه‌دام وڕژێمه‌که‌ی به‌نمونه
ئه‌هێنینه‌وه چونکه زۆرجارئه‌ونوسه‌ره پێڵۆزکراوانه ده‌سه‌ڵاتی کورد
به‌سه‌دام وڕژێمه‌که‌ی ئه‌شوبهێنن. هه‌رچه‌ند مێژوی به‌عسوسه‌دام له‌لای
خه‌ڵکی کورد به‌ته‌واوی ڕونه به‌ڵام له‌به‌ر پێویستی باسه‌که‌مان ناچارم
به‌سه‌رچڵی ئاماژه‌یه‌کی کورتی بۆبکه‌م. حزبی به‌عس له‌ناوه‌ڕاستی سیه‌کانی
سه‌ده‌ی ڕابردوو مشیل ئه‌فله‌ق وکۆمه‌ڵێک عه‌ره‌بی شۆڤێنی عێراق
وبه‌پشتگیری شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی دروستبوو له‌وکاته‌دا دروست بونی حزبی
به‌عسیان به‌پێویستیه‌کی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی عێراق ئه‌ژمارد
بۆپشتگیریکردنوبه‌هێزکردنی شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی به‌گشتی وباڵی شۆڤێنی
عه‌ره‌بی عێراقی به‌تایبه‌تی. له8ی شوباتی1963حزبی به‌عس به‌کوده‌تایه‌کی
سه‌ر بازی ڕژێمی عبدالکریم قاسمیان له‌ناوبردوو نزیکی سێمانگو چه‌ند ڕۆژێک
ته‌خته‌که‌ی به‌غدایان داگیرکرد له‌وسێمانگه‌دا ئه‌وه‌ی به‌سه‌رکوردیان
هێنا ڕه‌شه‌با به‌ده‌واری شڕی عه‌ره‌بی نه‌کردبێت که‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووین
لکێنراوبه‌عێراق ودانیشتوی ئه‌وئێراقه‌ی که‌هه‌رده‌م شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی
وشۆڤێنیستی عێراقی هه‌وڵی یه‌کپارچه‌یی وداگیرکردنی
ئه‌ده‌ن؛له‌وسه‌رده‌مه‌دا یه‌که‌م جاربووله‌مێژوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
که‌ڕژێمێک خه‌ڵکی سڤیلی وڵاته‌که‌ی له‌بازاڕدا به‌بێ هیچ تاوانێک
به‌ڵێشاوبگرێتو به‌زیندوویی به‌شۆڤڵ بیانکات به‌ژێر خۆڵه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی
که‌زه‌عیم ێدیق له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی به‌عسدا له‌شاری سلێمانی و شوێنه‌کانی
تری کوردستان له‌به‌هاری 1963دا کردیان. ئیتر به‌عسیه‌کان
ئه‌وه‌نده‌ماوه‌یان نه‌بوو به‌ته‌واوی کورد قڵتوبڕ بکه‌ن هه‌ر پاش
سێمانگوچه‌ند ڕۆژێک له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کیترله نه‌ته‌وه‌ییه شۆڤێنیه
کانی عێراقه‌وه که‌ئه‌وانیش هاوترازوی به‌عسیه‌کانبوون به‌سه‌رکردایه‌تی
عبدالسلام عارف به‌کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ڕوخێنران. له17/7/1968
به‌عسیه‌فاشیسته‌کان به‌کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی جارێکی که کورسیه‌که‌ی
به‌غدایان داگیر کرده‌وه. ئیتربۆماوه‌ی سیوپێنچ ساڵ ئه‌وکورسیه‌یان
به‌رنه‌داو به‌درێژایی ئه‌وسیوپێنچ ساڵه له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی به‌غدا
سه‌ره‌ڕای سه‌رکوتکردنوقه‌ڵاچۆکردنی کورد هه‌رچی نه‌یارانی به‌عس وسه‌دام
هه‌یه له‌عه‌ره‌بی عیراقدا ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستیان که‌وت قه‌ڵاچۆیانکردو
به‌داریانداکردن. تاکاریان گه‌یانده به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی
کیمیاوی کۆمه‌ڵکوژو ئه‌نفالکردنی نزیکی دووسه‌د هه‌زار کورد وقه‌ڵاچۆکردنی
شێعه‌کانی باشوری عێراق. سه‌دام له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی‌و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا سڵی له‌کوشتنی براوکه‌سه‌نزیکه‌کانی خۆشی
نه‌کردووه‌ته‌وه سه‌دام به‌بێ هه‌ڵبژاردن جگه‌له یه‌کدوو سیناروێی
درۆینه خۆیوڕژێمه‌که‌ی سیوپێنچ ساڵ حوکمی داپڵۆسین وچه‌قۆو مشاریان کرد
له‌سه‌ر گه‌ردنی گه‌لانی عێراق به‌گشتی وگه‌لی کورد به‌تایبه‌تی. سه‌دام
وبه‌عس دوجه‌نگی ماڵوێرانکه‌ریان بۆگه‌لانی عێراق نایه‌وه که‌نزیکی یه‌ک
ملێۆن له‌خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی له‌ودووجه‌نگه‌دا تێداچون جگه‌له‌وه‌ش
که‌سه‌دام و به‌عس به‌درێژایی حوکمی ڕه‌شیان له‌سه‌رعێراق ئه‌وه‌ی
له‌ناویان برد له‌گه‌لانی عێراق ئه‌وانیش خۆیان له‌نزیکی یه‌ک ملێۆن خه‌ڵک
ئه‌دات. به‌ئێستاشه‌وه عێراقیه‌کان باجی تاوانه‌کانی سه‌دام وبه‌عس
ئه‌ده‌ن که‌ئه‌و ته‌قینه‌وه‌وکوشتوبڕینانه‌ی عێراق هه‌موی ئیفرازاتی
تاوانه‌کانی سیوپێنچ ساڵی سه‌دام به‌عسه. به‌کورتی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه
مشتێک بوون له‌خه‌رواری دیکتاتۆری سه‌دام وبه‌عس. که‌وشه‌ی دیکتاتۆرو
دیکتاتۆریه‌ت پڕبه‌پێستی ڕژێمی به‌عس وسه‌رکرده‌که‌ی بووکه‌سه‌دام بوو. .
دکتاتۆر چۆن درست
ئه‌بێت؟. جۆنیه‌تی دروست بوونی دیکتاتۆریش هه‌ندێک هۆکارو سه‌رده‌م
وژینگه‌ی خۆی هه‌یه که‌تێدا دروست ئه‌بێت که‌پێم باشه ئه‌وانیش
به‌سه‌رچڵی ئاماژه‌یان پێبکه‌مو به‌سه‌ربکه‌مه‌وه.
یه‌که‌م هۆکار
بۆدروست بوونی دیکتاتۆر له‌سه‌ر هه‌روڵاتێکو له‌ناو
هه‌رگه‌لونه‌ته‌وه‌یه‌کدا ئه‌وه‌یه گه‌لونه‌ته‌وه‌که‌و دانیشتوی
ئه‌ونیشتمانه له‌ڕوی هۆشمه‌ندیه‌وه‌و له‌ڕوی ڕۆشبیری گشتیه‌وه
فره‌له‌پاشبێت. دووه‌م ئه‌وسه‌رده‌مه که‌دیکتاتۆره‌کان تێیدا دروست
ئه‌بوون سێ سه‌رده‌م وقۆناخی له‌یه‌ک جیابوون.
یه‌که‌م
هه‌رله‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی دیکتاتۆره‌کان له‌جیهانی
ئه‌وروپادا سه‌ریهه‌ڵدا سه‌رانسه‌ری جیهانی گرته‌وه ئه‌م قۆناخه‌یان زۆر
درێژه‌ی کێشا چونکه ئه‌وچه‌رخانه نه‌چه‌رخی په‌له‌ی ژیان بووله‌جیهانداو
نه‌سه‌رده‌مه ئورژانسو نه‌سه‌رده‌می ئه‌نته‌رنێت وعه‌وله‌مه بوو بۆیه
هه‌ر له‌ده‌سپێکردنی ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه هه‌تا کۆتایی جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌می خایاند. ئه‌وقۆناخه دیکتاتۆره‌کان له‌ڕوی موڵکداری و
ده‌ره‌به‌گایه‌تی وسه‌رمایه‌گوزاریه‌وه جێگه‌پێی دیکتاتۆیریه‌تی خۆیان
قایم ئه‌کردو هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه‌ش دروست ئه‌بوون. قۆناخی دووه‌میش
له‌دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک بیری
ناسیۆنالیستی له‌جیهاندا گه‌شایه‌وه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
هاتنه‌دروست بوون ئه‌وقۆناخه ده‌ستی پێکردوو هه‌تا کۆتایی جه‌نگی جیهانی
دووه‌م وله‌هه‌ندێ جێگابه‌ئێستاشه‌و هه‌ربه‌رده‌وامه. قۆناخی سێهه‌م
ودواقۆناخی دیکتاتۆریه‌ت له‌کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌ویش کۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌تێک به‌ناوی سۆشیالیزمه‌وه له‌جیهاندا هاتنه‌دروست
بوون له‌ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتو ئاسیا‌و ئه‌فریقاوهتد. . گرته‌وه.
ئه‌وڕژێمانه‌ش به‌بیرو باوه‌ڕی به‌ناو پێشکه‌وتن خوازی وشۆشیالیزمه‌وه
دروست بوون به‌ڕێگای جیاجیا هاتنه سه‌رکارو پاشان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن
له‌جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو بلۆکی خۆرهه‌ڵاتو خۆرئاوا یان ئیمپریالیزم
وسۆشیالیزم که سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان خۆی له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران
وئه‌مریکای ئه‌وساوئێستادا ئه‌دیه‌وه که ئه‌وجه‌نگه‌سارده له‌دوای
کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له 1946هه‌تا ساڵی 1989ی خایاند
که‌ئه‌نجامه‌که‌ی رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی به‌دواوه‌بوو که‌قه‌ڵاو پشت‌و
په‌نای دیکتاتۆره تازه‌کانی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوون ودیکتاتۆره
مۆدێرنه‌کان به‌پشتگیری ته‌واوی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا پایه‌ی
دیکتاتۆریه‌تی خۆیانقایم ئه‌کرد. ڕه‌وایه به‌و قۆناخه‌ش بوترێت
قۆناخی‌دیکتا‌تۆره‌مۆدێرنزمه‌کان.
لێره‌دا به‌شی
یه‌که‌م کۆتایی پێهات. .
جمال فتاح/9/8/2005
|