|
لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (10)
....
عه‌تای
مه‌لا که‌ریم
گه‌یشتینه که‌رکوک.
به‌ناو بازاڕدا گوزه‌ری کرد. چاومان به عه‌ره‌بانه‌ی سه‌وزه‌و
میوه‌فرۆشه‌کان که‌وت. پیرێژنێکی عه‌با به‌سه‌ر قه‌ده‌رێک تێمانڕاماو
سه‌رنجی داین؛ وادیار بوو ده‌یزانی مه‌سه‌له چییه‌و ئه‌و فلیمه‌ی بینیبوو.
دوایی به ماتی و نائومێدییه‌وه چاوی تێبڕین. له‌گه‌ڵ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی
ئۆتۆمۆبێله‌که‌دا ڕوی بێهیوایی وه‌رگێڕاو ڕۆیشت. که له‌دواوه سه‌یری
عه‌با ڕه‌شه تۆخه‌که‌یمان ده‌کرد وه‌کو یه‌کێک هیوایه‌کی گه‌وره.
ڕزگارکه‌رێکی خاوه‌ن ویست و هه‌ڵوێست و بێده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدابێت
سه‌یرێکی یه‌کدیمان کرد‌و یه‌کی ئاهێکی نائومێدیمان هه‌ڵکێشا. تۆبڵێیت ئه‌و
ژنه به دزو پیاوکوژمان نه‌زانێت؟ نه‌به‌خوا ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌ئاوا به
کوڵۆڵی و به‌به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری نه‌ده‌کردین! کێ ناڵێت کوڕی ئه‌ویش ئا
به‌م جۆره و به ئۆتۆمۆبێلێکی له‌م شێوه‌یه نه‌براوه. ئه‌مانه‌و
هه‌زاران ئه‌گه‌ری دیکه.
ئۆتۆمۆبێله‌که
له‌ناو بازاڕ‌و قه‌ره‌باڵخی ڕزگاری بوو. ئینجا تیژ بوه‌وه. ڕانه‌وه‌ستا تا
گه‌یشته به‌ر ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره. له‌وێ کۆمه‌ڵێک سه‌رباز پێشوازییان
لێکردن و به‌خێربێن و چاک و چۆنی له‌نێوان ئه‌من و سه‌ربازه‌کاندا
ئاڵوگۆڕکرا. سه‌ربازێک ئاماژه‌ی بۆ شۆفێری ئۆتۆمۆبێله‌که کرد‌و ئه‌ویش به
به‌گ هاته دواوه بۆ به‌رده‌م ده‌روازه گه‌وره‌که‌و یه‌کێکیان هاواری
کرد: باشه ڕاوه‌سته با تاوانباره‌کان دابه‌زێنین. یه‌که‌م جار بوو گوێم
له ووشه‌ی موته‌هه‌م بێت که پێم بوترێت! له‌وه‌پێش زۆر ڕقم له موته‌هه‌م
بوو. وام ده‌زانی هه‌ر به دزو پیاوکوژو جه‌رده ده‌ووترێت. حه‌زم ده‌کرد
بمتوانیایه به‌هه‌موو هێزم هاوارم بکردایه: نه‌خێر من تاوانبار نیم!
موته‌هه‌م نیم. من حه‌قخوازم و ڕاستی خوازم و حه‌زم به به‌خته‌وه‌ری
هه‌موو که‌سه و ڕزگاربوونی ته‌نانه‌ت ئێوه‌ی دڕنده‌ش له دڕندایه‌تی
ئامانجی من و هاوبیرانی منه.
دایان به‌زاندین و
که‌له‌پچه‌که‌یان له‌ده‌ستمان کرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان و
خواحافیزییان له‌سه‌ربازه‌کان کرد و سواری ئۆتۆمۆبێله‌که‌یان بوون و
به‌ره‌و سلێمانی ملیانشکاند. ئیتر له‌م ساته‌وه ئێمه که‌وتینه ده‌ستی
پاسه‌وانه سه‌ربازه‌کان و ئه‌وانیش به نوکه‌شه‌ق و پاڵ و جنێو‌و
به‌خێرهاتنیان کردین.
هه‌یئه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له که‌رکوک
وه‌کو پێشتر باسم کرد
من زۆرم ده‌رباره‌ی هه‌یئه خوێندبوه‌وه: له ناوه‌ڕاستی فه‌یله‌قدایه.
سه‌ربازییه‌و ئه‌شکه‌نجه‌کانی سه‌خت و که‌م وێنه‌ن هتد. . . له‌به‌ر ئه‌وه
باش ده‌مزانی ئێره کوێیه‌و هه‌رچییه‌کیشاین لێبکردینایه هه‌ر به‌که‌ممان
ده‌زانی! چونکه ئێمه چاوه‌ڕوانی خراپتر بووین. به‌په‌له‌په‌ل کێشیان
کردین به‌ره‌و ژوره‌وه. به‌ڕاڕه‌وێکی ته‌نگه‌به‌ردا بردینیان و
له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کی شیشی چنراو (موشه‌به‌ک) دا ڕایانگرتین؛ شیشه‌کانی
هێند ئه‌ستور بوون بێگومان له یه‌ک ئینج که‌متر نه‌بوون. دوو پاسه‌وانی
به‌لاوه ڕاوه‌ستا بوو. یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کان ده‌ستی کرد به ده‌ست
بردن بۆ دواوه‌مان. به‌ڵام پاسه‌وانه‌که‌ی هاوڕێی به‌و کرداره بێزار بوو
لێی توڕه بوو زۆر لۆمه‌ی کرد. پاش که‌مێک ڕاگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌و
ده‌رگایه‌دا یه‌کێکی دیکه هات و ده‌رگاکه‌ی به کلیل کرده‌وه. دوای
ئه‌وه به هه‌ردوو پاسه‌وانه‌که ئینجا توانیان ده‌رگاکه بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌نده قورس بوو. بێگومان له سلێمانییه‌وه تا ئێره ئێمه چاومان له
هه‌موو شت بوو. لێره‌ش تا ئه‌م ساته که‌س بیری له‌وه نه‌کردبوه‌وه که
چاوبه‌ستنه‌که‌مان هه‌ر ڕوکه‌شه.
له‌وێش بردینیانه
ژوره‌وه و به قه‌راغی چیمه‌نێکی سه‌وزی جوان‌دا بردینیان و له‌سه‌ر
کۆنکرێتێکی گه‌رم و به‌رخۆر ڕوه‌و دیواره‌که دایان نیشاندین و ده‌ستیان
کرد به لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رپێی و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌و هه‌رکه‌س ده‌هات و
شه‌قێکی له‌من هه‌ڵده‌دا و ده‌یان ووت تۆ عه‌سکه‌ریت. یان موخه‌ڕیبیت؟
هه‌تا ده‌مووت من قوتابیم و له سلێمانی کراسه‌که‌م دڕاوه‌و ئه‌م کراسه
میراتییه سه‌ربازییه‌یان داومێ تێریان ده‌کوتام! ده‌ڵێن ڕێوی هه‌تا
قه‌واڵه‌ی خۆی خوێنده‌وه پێستاین که‌وڵ کرد.
ئه‌وان ڕقیان له
ئێمه بوو چونکه کوردین. چونکه له‌سه‌ر سیاسه‌ت گیراوین. چونکه
ئیعترافمان نه‌کردووه. چونکه مارکسین. چونکه به پیس و چه‌په‌ڵی و
خوێناوی و داماوی چوینه به‌رده‌ستیان. چونکه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌وانین؛
به‌ڵام له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وان زیاتر ڕقیان له پێشمه‌رگه
و که‌سانی خاوه‌ن چه‌ک و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ڕاسته‌وخۆ یان که‌سانی سه‌رباز
بوو که له‌گه‌ڵیان نه‌یار بێت. هه‌ر بۆیه من ئه‌وه‌نده شه‌قی زیاده‌و
سه‌ره‌مقه‌ستم ده‌خوارد چونکه به‌و که‌سانه‌یان ده‌زانیم. ده‌یان ووت
ئه‌مه یان سه‌ربازه‌و له‌گه‌ڵمان نه‌یاره یان پێشمه‌رگه‌یه‌و داخۆ چ
سه‌ربازێکی کوشتووه‌و کراسه‌که‌ی له‌به‌رداکه‌ندوه‌و کردویه‌تییه به‌ر
خۆی!
دوای نزیکه‌ی نیو
کاژێر له‌به‌ر ئه‌و خۆره گه‌رمه و له‌به‌رده‌م ئه‌و گورگانه‌دا ئینجا
ناوی کاوه‌یان خوێنده‌وه‌و کاوه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و په‌لیان گرت و بردیان.
به‌دوای ئه‌ویشدا به چاره‌کێک منیان بانگ کرد.
به سێ قادرمه‌دا
بردمیانه خواره‌وه بۆ ژورێک. پڕ بوو له فایل و ئه‌وراق. دوو پیاوی لێ
بوو یه‌کێکیان پانتۆڵێکی ڕه‌ش و کراسێکی سپی له‌به‌ردا بوو. به عه‌ره‌بی
قسه‌ی ده‌کرد. دووه‌میان کابرایه‌کی زۆر درێژی قوچی باریک و لاواز بوو. که
له درێژیدا چه‌مابوه‌وه. به کوردی شیوازی هه‌ولێر قسه‌ی ده‌کرد.
یه‌کسه‌ر ووتی:
+خه‌رکی کوێنده‌ری؟
- سلێمانی
+ باشه لۆ خه‌رکی
سلێمانی به هه‌ولێریان ده‌رێن هه‌ولێره ماست؟ مه‌ش به ئه‌نگۆ ده‌رێین
خشششه‌ی دێ!
ئه‌و به‌م قسه
هه‌له‌ق مه‌له‌قانه ده‌ستی پێکردو منیش له‌دڵی خۆمدا نه‌ک هه‌ر کێشه‌ی
وه‌ک هه‌ولێری و سلێمانی به‌ڵکو هه‌موو کێشه ئه‌تنییه‌کانم تێپه‌ڕاند بوو
به شێوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پوخت بیرم ده‌کرده‌وه؛ به‌ڵام کابرا هه‌ر
له شه‌ریکه‌وه ڕقی له خه‌ڵکی سلێمانی بوو. ئه‌م کابرایه زوو زانی که
چاو به‌ستنه‌که‌م ڕوکه‌شه‌و به ڕوانین و هه‌ڵسوکه‌وتمه‌وه دیار بوو که
چاوم له هه‌موو شته. فایلێکی هه‌ڵگرت وێنه‌یه‌کی بچوک به سوچێکییه‌وه
نوسێندرا بوو ووتی: ئه‌مه هی تۆیه؟ منیش ووتم: نازنم ده‌توانم چاوم
بکه‌مه‌وه؟ له قسه‌که‌م نه‌بومه‌وه شه‌قێکی هه‌ڵدا له به‌رموسه‌ڵانم.
چونکه قاچی زۆر درێژ بوو زۆر له‌ناکاوو له مه‌ودایه‌کی دووریشه‌وه لێی
دام و به ڕێکه‌وتیش به‌ر دومه‌ڵێک که‌وت؛ ئیتر ئازاره‌که‌ی زۆر زۆر بوو.
دوای ئه‌وه ووتی: ده‌زانیت ئێره کوێیه؟ ووتم نه‌خێر. به پێکه‌نینه‌وه
سه‌یرێکی کابرای دووه‌می کرد‌و ووتی: ئێره ئه‌و شوێنه‌یه که داکتی. . .
دوای ئه‌وه
گیرفانه‌کانی به‌چاکی پشکنیم. کاژێرو پاره‌و ناسنامه‌کانی کرده زه‌رفێک و
ناوی له‌سه‌ر نوسی. نائیب عه‌ریفێکی ڕه‌شی زه‌عیف ڕاوه‌ستا بوو. هه‌ر
له‌وانه‌ی ده‌کرد که خه‌ریکی مارگرتنن! ووتی: ئه‌بو خالید وه‌ره ئه‌مه‌ش
مارکسییه! له‌دڵی خۆمدا ووتم تۆ بڵێیت لێره مارکسییه‌کان شوێنیان جیاواز
بێت. به‌ڵێ به‌ڵێ باڵێکی جیاوازیان به گوڵ و گوڵزار بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه!
ئه‌بو خالید سه‌ری
تێگه‌یشتن و ڕه‌زامه‌ندی له‌قاندو په‌لی گرتم و بردمییه‌وه سه‌ره‌وه‌و
ده‌رگای جامخانه‌یه‌کی کرده‌وه‌و به ڕاڕه‌وێکی ته‌نگه‌به‌ردا بردمی که
لایه‌کی سێ ده‌رگای له‌سه‌ر بوو به قفڵی گه‌وره گه‌وره داخرا بوون و
لایه‌کی دیکه‌شی جامخانه‌یه‌کی دورودرێژ بوو. نه‌ی وه‌ستاندمه‌وه تا ئه‌و
سه‌ر. له‌وێ به‌قه‌ده‌ر خه‌رمانێک جامانه‌و پشتێن و مشکی و پێڵاو
هه‌ڵدرابوه‌وه. پیاو له سه‌رنجی یه‌که‌می ئه‌و دیمه‌نه زراوی ده‌تۆقی.
له‌دڵی خۆمدا ووتم خاوه‌نی ئه‌م پشتێن و جامانانه دیاره کراون به سابون!
ووتی: چاوت بکه‌ره‌وه. چاوم کرده‌وه. ووتی: هیچت پێ نییه. قه‌ڵه‌م.
کاغه‌ز ووتم: نه‌خێر هه‌رچییه‌کم پێبووه لێیان وه‌رگرتوم. له‌دڵی خۆمدا
ووتم دیاره بیستویه‌تی که مارکسییه‌کان ڕۆشنبیرن یان ئه‌زمونی زۆری
هه‌بوو له گه‌ڵیان! به‌وه‌ش متمانه‌ی نه‌کرد که ووتم هیچم پێ نییه. خۆی
سه‌رتابه‌خوار پشکنیمی. سه‌رم هه‌ڵبڕی سه‌یرێکی سه‌روچاوه دزێوه‌که‌یم
کرد. وه‌کو بڵێم ئاها درۆ ناکه‌م هیچم پێ نییه!
توند هه‌ردوو شانی
گرتم و ووتی مه‌ترسه! ئیتر ئه‌وه‌نده‌م زانی به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام
سه‌ری ده‌کێشام به ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری دیواره‌کاندا تا له‌هۆش خۆم چوم.
دوای ئه‌وه ئاگام له‌وه بوو که به‌هه‌موو هێزی فڕێی دامه شوێنێک.
وادیار بوو
ئه‌بوخالید له‌گه‌ڵ مارکسییه‌کان زۆر داخ له‌دڵ بوو. بۆیه به‌م جۆره
لێیدام. ئیتر نازانم بۆ ئه‌بوخالید ئه‌وه‌نده ڕقی له مارکسی بوو:
له‌به‌رخاتری خوا بوو یا عه‌لی یان به‌عس.
دیمه‌نی
ناوه‌وه‌ی ژوری ژماره دووی هه‌یئه‌ی تازه
که چاوم هه‌ڵهێنا
بینیم ژوره‌که یه‌کێکی دیکه ناگرێت من نه‌بێت حه‌په‌سام و ده‌نگێکم
لێوه‌هات وه‌ک بمه‌وێت هاوار بکه‌م. سه‌یرم کرد هه‌موویان سه‌ریان سفر
کراوه‌و زۆر پیرو داماوو زه‌ردو لاواز هاتنه به‌رچاوم. له‌دڵی خۆمدا ووتم
ئه‌مانه ڕه‌نگه جه‌ماعه‌تی قاله ته‌گه‌رانی بن؛ دایکم زۆر جار باسی ئه‌و
جه‌ماعه‌ته‌ی بۆده‌کردم: ڕۆڵه هه‌موویان بێسه‌رو شوێن کران. ئێسته‌و
ئه‌وسا ڕۆیشتنیان هه‌بوو هاتنه‌وه‌یان نه‌بوو. هه‌موویان کوڕی دوو گه‌زی.
ئه‌رێ وه‌ڵڵا ئه‌و کابرایه له‌خشته‌ی بردن و ئه‌ئاوا به‌م ده‌رده چون؛
مه‌گه‌ر خوا بزانێت ماون. مردون!؟ جارێکی دیکه له‌دڵی خۆمدا ده‌مووت:
ئه‌مانه دیاره چل په‌نجا ساڵه له‌م ژوره‌دان. که‌سیان
چاوپێنه‌که‌وتووه.
کابرایه‌کی پیری
سه‌رڕوتاوه که ته‌وقی سه‌ری هه‌ر له تاسی چیمه‌نتۆی ده‌کرد شریتی
بیرکردنه‌وه‌و گریمانه‌کانی پچڕاندم و لێم هاته پێشه‌وه‌و به‌سه‌رمدا
قیڕاندی: بۆ وا شپرزاویت. عه‌یب ناکه‌یت. شوره‌یی نییه!؟ ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
له‌سه‌ر سیاسه‌ت گیراوین. من له‌وه‌ته‌ی هه‌م شیوعیم. له‌زه‌مانی مه‌لیکدا
به پلایس نینۆکیان ده‌رکردوم! یه‌ک دوانێکی دیکه له‌ولاوه هه‌ڵیاندایه:
هه‌ژاره چی نه‌شپرزێت. وه‌ڵڵا هه‌تا ئێستا هیچ که‌س له‌و قاوشه‌دا وای
لێنه‌کراوه! خۆ ئه‌بو خالید هه‌ر کوشتی. نه‌تان بینی چۆن ئه‌بو خالید
دوایی هاته‌وه و له کونی ده‌رگاکه‌وه سه‌یری کرد بزانێت هۆشی هاتۆته‌وه
یان مردووه. ئیتر به‌م جۆره ڕێوڕه‌سمی هاتنه ژوره‌وه‌که‌م کرایه‌وه‌و
ده‌رگای پرسیار وه‌ک دوو ده‌ری که‌وته سه‌ر پشت.
پرسیار وه‌ک ته‌رزه‌و
بارانی به‌هار به‌سه‌رمدا ده‌باری: بۆ گیراویت؟ چیت کردووه؟ چیت
پێگیراوه؟ خه‌ڵکی کوێی؟ کارت چییه؟ ناوت چییه؟ له‌کوێ ده‌ستگیر کرایت؟
توخوا ده‌نگوباسی ده‌ره‌وه؟خۆپیشاندان هه‌یه؟ تو ئه‌و قورئانه کاکه
ده‌نگوباسی عه‌فوات و شت نییه!؟ منیش یه‌ک به‌یه‌ک به ووریاییه‌کی
زۆره‌وه و به‌کورتی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم ده‌دایه‌وه به جۆرێک ئه‌و
شتانه‌ی که په‌یوه‌ندی به خۆم و ڕاستییه‌کانه‌وه هه‌بوو له‌سه‌ر خۆم
به‌جۆرێک وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه که له لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆشدا هه‌ر
وه‌هام ووتبوو. چونکه دڵنیا نه‌بووم ئه‌وانه به ڕاستی چین و ڕاست
ودرۆیان چۆنه‌و هه‌رئه‌وه‌ش باش بوو چونکه زۆرجار له‌ناو زیندانییه‌کاندا
سیخوڕ ده‌چێنرا. من ئه‌زمونی له‌م بابه‌ته‌م له یادداشتی هاوڕێیانی
کۆمه‌ڵه‌دا زۆر خوێندبوه‌وه.
کابرای شیوعی هه‌ر
وازی نه‌هێنا. هه‌وڵی ده‌دا بزانێت چیم و چۆن گیراوم و هێزو ووره‌م چۆنه!
هه‌ر بۆیه درێژه‌ی پێداو ووتی: لێره ئه‌شکه‌نجه زۆر سه‌خته‌و ئیعتراف
به دێویش ده‌که‌ن. هیچ نیم و میچ نیم ناخوات؛ من هه‌ر نه‌چومه ژێر ئه‌و
باره. دوایی له جه‌ماعه‌ته‌که‌م بیست ووتیان ئه‌و پیاوه پیره
ووتویه‌تی: ئه‌م کوڕه یان هه‌ژاره‌و به‌هه‌ڵه گیراوه و ئاگای له هیچ
نییه. یان ئه‌مه شوڕشگێڕێکی زۆر سه‌ر سه‌خته‌و به‌هیچ جۆرێک ئیعتراف
ناکات. ئیتر نازانم من کامیان بووم!
که سه‌رنجێکی
ژوره‌که‌م دا بینیم له ده‌رگاکه‌و پانکه‌یه‌کی سه‌قفی و هه‌واده‌رکه‌ر
(ساحیبه) یه‌ک زیاتر به بنمیچه‌که‌وه. هیچی دیکه‌ی تێدا نییه.
به‌هه‌رچوارده‌وردا. به‌رده‌م ده‌رگاکه‌و سه‌تڵی میزه‌که‌ی لێده‌رچێت.
خه‌ڵکی سه‌رتاشراو قاچیان کردووه به‌ناو قاچی یه‌کترداو ئه‌وه‌نده
قه‌ره‌باڵخ بوو ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیویستایه بچێته سه‌ر پشت ده‌بوایه
یارمه‌تی له هه‌موو ڕیزه‌که وه‌ربگرتایه. ئه‌وه‌ی تازه بوایه له‌لای
ده‌رگاکه‌وه. له‌ته‌نیشت سه‌تڵی میزه‌که‌وه جێگه‌ی بۆ دیاری ده‌کرا؛
هه‌تا زیاتر بمایتایه‌وه به‌ره‌و سه‌رتر هه‌ڵده‌کشایت و زیاتر له سه‌تڵی
میزه‌که دوورده‌که‌وتیته‌وه!
ده‌گاکه
له‌سه‌ره‌وه چه‌کمه‌جه‌یه‌کی بچوکی پێوه‌بوو که له‌ده‌ره‌وه
ده‌کرایه‌وه‌و داده‌خرا. وه‌ک په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچوک وابوو. هه‌ر له‌وێوه
ئێشکگره‌کان (خه‌فه‌ره‌کان) ؛ که ئه‌وانیش له‌ناو زیندانییه‌کاندا
هه‌ڵبژێردرابوون و ده‌بوایه یان ئیعترافی کردبێت یان هه‌رچۆن بێت
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت و عه‌ره‌بی باش بزانێت وئاماده‌ی ئه‌و کاره
بێت. ئاگاداریان ده‌کردینه‌وه که خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ چونه سه‌رئاو؛
به‌یانیان و ئێواران. هه‌ر ئه‌وانیش خواردنیان بۆ هه‌رسێ ژوره‌که دابه‌ش
ده‌کرد. دیمه‌نی یه‌که‌مجاری که‌لله‌ی ئه‌و ئێشکگرانه هه‌ر له جه‌للاد
ده‌چوو. بۆ که‌سێک که یه‌که‌مجاری بێت ئه‌و فیلمه ببینێت. هه‌ر ئه‌و
ئێشکگرانه هاتن و هه‌واڵی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان بۆ هێنام که له ژوری
ژماره یه‌که!
ئه‌م شوێنه بریتی
بوو له سێ ژور؛ یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ئه‌وانه بوو که لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌سه‌ره یان هێشتا کاتی دادگایی کردناین نه‌هاتووه. ژوری ژماره سێ.
که‌پێیان ده‌ووت ژوری دادگا. بۆ ئه‌و که‌سانه بوو که لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌سه‌ر نه‌مابوو چاوه‌ڕوانی دادگا بوون. به‌رده‌می هه‌ر سێ ژوره‌که‌ش ئه‌و
ڕاڕه‌وه بوو که باسم کرد‌و ئه‌وبه‌ریشی جامخانه‌یه‌ک بوو که ده‌یڕوانی
به‌سه‌ر حه‌وشه‌یه‌کدا ناوه‌ڕاسته‌که‌ی چیمه‌نێکی سه‌وزی جوان بوو. هه‌ندێک
شه‌و گریانی مناڵێک ده‌بیسترا. زیندانییه‌کان ده‌یانووت: تۆ هه‌موو بێده‌نگ
بن ئاها منداڵێک ده‌گری! ووتیان ژنێک مناڵێکی ساوای پێیه و له زیندانی
تاکه‌که‌سییه‌و شه‌وان چونکه زۆر گه‌رمایه‌و مناڵه‌که به‌رگه‌ی ئه‌و
گه‌رمایه ناگرێت و ده‌گری. ده‌یهێننه ئه‌و چیمه‌نه دایده‌نێن. ئیتر
هه‌ریه‌که به جۆرێک لێکی ده‌دایه‌وه‌و هه‌ندێک هه‌ر ده‌یانووت درۆیه‌و
شتی وا هه‌ر نییه. به‌ڵام کاتێک ئازاد بووین ژنێکمان بینی. ژنێکی شۆخ و
جوان و گه‌نج بوو. سه‌رتاپای ڕه‌ش پۆش بوو. له‌چکێکی کوردانه‌ی کردبوو.
به‌ڵام منداڵی پێنه‌بوو. نازانم هه‌ر ئه‌و ژنه بوو مناڵه‌که‌ی مردبوو. یان
که‌سێکی دیکه بوو یان چی!!؟ له‌گه‌ڵ ئێمه ئازاد بوو به‌ڵام که سواری
پاسیان کردین هه‌ر که‌س بۆ پارێزگای خۆی. نازانم ئه‌و بۆ کوێ چوو خه‌ڵکی
کوێ بوو. له‌وسه‌ری ڕاڕه‌وه‌که‌دا. له‌ولای خه‌رمانی پشتێن و جامانه‌و
پێڵاوه‌کانه‌وه. ڕیزێک ئاوده‌ست و ده‌ستشۆر و دوشی پاک و خاوێن و تازه
هه‌بوو! به‌ڵام به ئێمه چی؟ شه‌ش و حه‌وت به‌په‌له‌پڕوزێ ده‌یانبردین بۆ
سه‌رئاو. هه‌رگیز به‌کامی دڵی خۆت دانه‌ده‌نیشتیت! به‌ڵام له‌چاو ئه‌وه‌دا
که دوایی له هه‌یئه‌ی کۆن بینیمان به حه‌وت ئاو شۆرابوه‌وه.
پاسه‌وانه‌کان ته‌نها ده‌هاتن قفڵی ژوره‌کانیا‌ن ده‌کرده‌وه‌و
ئێشکگره‌کانیان ده‌رده‌کردو ده‌چونه ده‌ره‌وه‌و ده‌رگای جامخانه‌ی
سه‌ره‌کی ڕاڕه‌وه‌که‌یان داده‌خست. ئیتر ئێشکگره‌کان ده‌بوایه له
کورتترین ماوه‌دا ئێمه به‌رن بۆ سه‌رئاو. خواردنمان بۆ بهێننه ژوره‌کان و
به‌زوترین کات کۆی بکه‌نه‌وه‌و ده‌رگا کڵۆم بدرێته‌وه.
دیواره‌کان هه‌مووی
یادگاری و نوسین و شیعر‌و سه‌رگوزشته‌ی گیراوه‌کان بوو. کابرایه‌کی
گه‌رمیانی لێ‌بوو نه‌خوێنده‌وار بوو. هه‌موو ڕۆژێک خه‌تێکی ده‌دا له
دیواره‌که‌ی پشت سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چه‌ند ڕۆژه له‌و ژوره‌دایه.
له‌و ماوه‌یه‌دا که من له‌وێ بووم ڕۆژێک هاتن ده‌رگای ژوره‌که‌یان
کرده‌وه‌و هه‌ر هه‌موومانیان ده‌رکردو بردینیان بۆ ژوری ژماره سێ. ژوری
ژماره سێ زۆر جار چۆڵ ده‌بوو. چونکه ئه‌و تاقمه‌ی له‌وێ بوون تێکڕا
ده‌بران بۆ دادگا‌و دوای ئه‌وه‌ش هه‌رکه‌سه به پێی فه‌رمانی ئه‌و دادگای
ناداده بۆ شوێنی دیکه ده‌نێردرا؛ ئیتر سێداره بێت. زیندانی هه‌تاهه‌تایی
بێت زیندانی دیکه بێت یان جارجارێک ئازادبوون. دوای نزیکه‌ی کاژێرێک
هاتنه‌وه بردینیانه‌وه بۆ ژوری خۆمان و له ڕێگای ئێشکگره‌کانه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توندیان ناردبوو که هه‌رکه‌سێک ئیتر شت له دیواره‌کان
بنوسێت ئه‌شکه‌نجه‌ی بێ وێنه‌ی ده‌ده‌ن! ووتیان گوایه ئه‌بو خالید
ووتویه‌تی: یادگاری شۆڕشگێڕی ده‌نوسن! به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه مه‌گه‌ر
ئه‌وانه ته‌مێ بکات که وه‌کو ئه‌و دوو شێته بیر ده‌که‌نه‌وه که له
به‌رزنجه گیرابوون! له به‌رزنجه دوو شێتیان زیندانی کردبوو. یه‌کێکیان
ووتبوی میزم دێت. ئه‌وی دیکه ووتبوی له‌وێدا بیکه. یه‌که‌میان ووتبوی:
کوره ده‌مان گرن!
به‌شه‌وو به ڕۆژ
کاروانی ئه‌سپێ گه‌رمیان و کوێستانیان ده‌کرد. به‌تایبه‌تی کاتی
سه‌رله‌ئێواران که زیندانییه‌کان چاوه‌ڕوانی هیچ شتێک نه‌بوون؛ خۆیان به
ژماردن و چاودێریکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م کاروانی ئه‌سپێیه‌وه خه‌ریک
ده‌کرد.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
|