|
په‌نابه‌رانی کورد له به‌ریتانیا و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام و بوونی عێراق به دووه‌م ئه‌زمونی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له‌دوای ئه‌فغانستان. حکومه‌تی به‌ریتانی بڕیاریدا که ئه‌و کوردانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان وه‌رنه‌گرتووه له نزیکترین فورسه‌تدا ڕه‌وانه بکاته‌وه بۆ کوردستانی ئازاد و ووتی هیچ بیانویه‌ک نه‌ماوه بۆ پاراستنیان و ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کورده‌کان Kurdish Autonomous Zone -KAZ ئازاده. وه‌لێ دڵیان به‌رایی نه‌هات بڵێن کوردستان؛ من هه‌موو به‌ڵگه نامه‌کانم له‌لایه که له دوای 20 ی مارتی 2003 نوسراون له‌سه‌ر KAZ! شایانی باسه حکومه‌ته کارتۆنییه‌که‌ی که‌ره‌زای یه‌کسه‌ر دوای دامه‌زراندنی. بڕیارێکی له‌وجۆره‌ی ئیمزا کرد‌و بووه هۆی ڕاپێچکردنی ئه‌فغانییه‌کان له به‌ریتانیا. دیاره ڕه‌وانه کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ووڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که لێوه‌ی هاتون کارێکی هه‌روا ئاسان نییه‌و مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ک توڕه‌بوون و هه‌ڵچونی لای خۆمان نییه و حسابی ووردی بۆ ده‌کرێت. یه‌که‌م مه‌رج ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته‌ی که په‌نابه‌ره‌که‌ی لێوه هاتووه قبوڵی بکات و بیسه‌لمێنێت که ئه‌و په‌نابه‌ره به‌ڵێ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه‌و هیچ مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر نییه‌و ژیان و ئاسایشی پارێزراوه‌و توشی هیچ جۆره پێشێلکارییه‌کی مافی به‌ناو مرۆڤ نابێته‌وه‌و. . . هتد که‌م حکومه‌ت هه‌یه له دونیادا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵ بکات یان ئه‌مان دڵنیا بن که قبوڵی ده‌کات بێجگه له حکومه‌تی که‌ره‌زایی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سۆماڵ. سۆماڵ نێوانی خۆمان بێت له بریتی هه‌ر په‌نابه‌رێکدا بڕێک پاره وه‌رده‌گرێت! ئیتر نازانم بۆ ئه‌وانی دیکه. له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه کومیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا چه‌نده‌ها جار وڵاتانی ئه‌وروپی وشیار کردۆته‌وه که: هیچ به‌شێکی عێراق به بڕوای ئه‌وان ئامن نییه. به‌تایبه‌تی دوای ته‌قینه‌وه‌کانی هه‌ولێری پایته‌خت. ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و دۆکیومێنتانه له ماڵپه‌ڕی UNHCR Iraq Emergency دا بخوێنیته‌وه. http://www. unhcr. ch/cgi-bin/texis/vtx/iraq ئه‌مساڵ حکومه‌تی به‌ریتانی له‌کاتێکدا عێراق و کوردستان بوو به مه‌نزڵگای شه‌وو ڕۆژیان ئیتر ووتیان کاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش هیچ حساب بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌که‌ین و ئه‌ی خۆ حکومه‌ته‌کانی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ش که خه‌ڵک پێی ده‌ڵێن عێراق هه‌موویان عایدی خۆمانن و هه‌رچی بنوسین به‌بێ خوێندنه‌وه ئیمزای ده‌که‌ن! بڕیاری یه‌کجاری سنورداش کردنه‌وه‌ی کورده‌کانیان دا. به‌ڵام پێیان زۆر بوو بڵێن کورد‌و ووتیان عێراقییه‌کان! له‌کاتێکدا هه‌مووی کوردن و عه‌ره‌به‌کان هه‌موویان شایانی مافی په‌نابه‌ری سیاسین. خزمه‌کانی عه‌لی کیمیاوی له لیدز بوونه خاوه‌نی کۆشک و ڤێللاو ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌کان له‌سه‌ریان نوسیبوون و له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامیش هه‌رچی جه‌للادو پیاوکوژ و پیاوێکی موخابه‌رات هاتبێت ده‌ستیان نه‌ناوه به ڕویه‌وه و ووتویانه: ئه‌م پیاوه ئه‌گه‌ر بنێررێته‌وه ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه! ئیتر گرنگ نییه له‌سه‌ر چی په‌رده‌وازه بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ووته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به‌جۆرێک چه‌واشه‌که‌رن که گوایه ئه‌وان ئاگایان له‌و که‌ین و به‌ینانه نییه! ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانی دیکه‌شیان. له‌و مه‌سه‌لانه‌دا که من ئاگاداری نیم. به‌و جۆره بێت ئه‌وا من مه‌منون.
عه‌تای مه‌لا که‌ریم به‌ریتانیا
|