|
لالۆ منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (9)
....
عه‌تای
مه‌لا که‌ریم
ئه‌رێ وه‌ڵڵا فشی
کرد!
ئه‌و پیاوه‌ی که
ووتم له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێل فرۆشتن گیرابوو وه بوو بوو به ده‌مڕاست له‌نێوان
ئێمه‌و پاسه‌وانه‌کاندا. ڕۆژ به ڕۆژ متمانه‌ی هه‌ردوولای زیاتر په‌یدا
ده‌کرد. کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕۆژێک پاسه‌وانه‌که ڕادیۆ بچوکه‌که‌ی خۆی
دایه ده‌ستی و ووتی: کاکه گوێ بگره سه‌ید و ئه‌لڕه‌ئیس قسان ده‌کات.
هه‌م گوێی لێبگره‌و هه‌م بۆ جه‌ماعه‌تیشی وه‌ربگێڕه. سه‌دام باسی بڕیاری
کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیانی ده‌کرد له‌ناو خاکی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر سنوری
نێوده‌وڵه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات. ئه‌مه‌ی وه‌ک نیازپاکی و هه‌نگاوێک
ڕاده‌گه‌یاند بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ. له‌ڕاستیدا ئه‌مه ڕاگه‌یاندنی شکست
بوو له‌و جه‌نگه‌دا که به پاڵپشتی هێزه گه‌وره‌کان هه‌شت ساڵی خایاند!
له‌پڕ کابرای وه‌رگێڕ
به‌شێوه‌یه‌کی ناویستانه‌و هیستریانه به هه‌موو هێزی ووتی: ئه‌رێ وه‌ڵڵا
فشی کرد! ئیتر هه‌موو ده‌ستمان کرد به پێکه‌نین و کابراش شێواز‌و
هه‌لومه‌رج و ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و فشکردنه مێژووییه‌ی بۆ ڕونده‌کردینه‌وه.
حه‌مام
شه‌وێک ووتیان
ده‌تانبه‌ین بۆ حه‌مام. ئێمه‌و گه‌رماو. کوجا مه‌رحه‌با!؟ من هه‌ر گاڵته‌م
پێده‌هات و هه‌موو خوله‌کێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم که بمبه‌ن بۆ شوێنی
به‌نێوبانگتری ئه‌شکه‌نجه. له‌پڕ ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌که‌ی مامۆستا
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دم بیر که‌وته‌وه! 'ژانی گه‌ل'. مامۆستا ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌رچی کاره ئه‌ده‌بییه‌کانی. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم. که‌من
به‌ڵام نه‌ختن! به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه ده‌ڵێم که‌م که‌س بتوانێت به‌و جۆره
باسی ژیانی خه‌ڵک بکات. باسی زیندان بکات و له قوڵایی هه‌ستی مرۆڤه‌کان
تێبگات. ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی بوو له گه‌رماوه‌که‌ی ژانی گه‌لدا
ساردی ئاوه‌که بوو. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئاوی سارد هه‌ر نه‌بوو هه‌موی
ئاوی له‌کوڵ بوو! گرنگ ئه‌وه‌یه که خێری لێنه‌بینیت.
به‌هه‌رحاڵ پرۆسه‌ی
گه‌رماو ده‌ستی پێکردو دوو دوو ده‌ستیان کرد به بردنمان بۆ گه‌رماو.
سه‌ره گه‌یشته سه‌ر من و له‌گه‌ڵ کوڕه به‌سراوییه‌که به‌ر یه‌ک
که‌وتین. گه‌رماوه‌که گه‌رماوێکی هاوینه بوو. دوشێکی تیا‌بوو ئاوێکی
لێده‌هاته خواره‌وه بۆ خواردنه‌وه هیچ عه‌یبی نه‌بوو! به‌ڵام بۆ خۆشتن
به‌و وه‌رزه گه‌رمه‌و له‌و شوێنه گه‌رمه‌شدا کوڕی ده‌ویست خۆبداته
به‌ری. ئاخر ئه‌و ئاوه‌ی که ده‌مانده‌نێ بۆ خواردنه‌وه بۆ وا سارد نییه‌و
ئه‌م ئاوه بۆ ئه‌وه‌نده سارده! نازانم.
هه‌ندێک سوڕاینه‌وه
هیچ سابون دیار نه‌بوو. من هه‌موو گیانم برین و قه‌تماغه بوو بۆیه هه‌ر
بۆ ناو‌و له‌ترسی پاسه‌وانه‌که که نه‌ڵێت بۆ خۆت ناشۆیت. به خێرایی خۆم
دایه به‌ر ئاوه‌که‌و خۆم له‌به‌رکرده‌وه. له‌وه‌زیاتر که ته‌ڕ بووم و
جله پیس و خوێناوی و عاره‌قاوییه‌کانم له‌به‌رمدا خوسان. هیچ ئه‌نجامێکی
دیکه‌ی نه‌بوو. به‌ڵام کوڕه به‌سراوییه‌که چونکه له‌شی ساخ بوو.
دشداشه‌که‌ی شت و گوشی و ئینجا خۆی دایه به‌ر ئاوه‌که‌و دشداشه
ته‌ڕه‌که‌ی له‌به‌رکرده‌وه.
گێڕاینیانه‌وه شوێنی
خۆمان و پاڵکه‌وتم و خه‌وم لێکه‌وت. نازانم هۆی ته‌ڕی و خوسانه‌که بوو یان
چی دیکه! ئه‌و شه‌وه بۆ دووه‌مین جارم له زینداندا خه‌وم بینی. به‌ڵام
ئه‌مجاره له خه‌ومدا ئاگام له گیران و میران هه‌ر نه‌بوو؛ نێوانی خۆمان
بێت خه‌ونێکی ڕۆمانسی بوو!!
شێخ و سه‌ید
له‌ناو
زیندانییه‌کاندا له ئه‌سڵ و فه‌سڵ زۆر ده‌کۆڵنه‌وه. خه‌ڵکی کوێی؟ كێ
ده‌ناسی؟ چۆن گیرایت و واسیته‌ت هه‌یه یان نا؟ ئه‌م پرسیارانه کۆمه‌ڵێک
پرسیاری ڕۆتینین و له‌هه‌موو که‌س ده‌کرێت.
من ووتم خه‌ڵکی
پاڕه‌زانم و له‌وێدا پیاوێک هه‌بوو ووتی: من ماڵی خاڵۆ شێخ سابیر ده‌ناسم.
ووتم ده ئه‌و شێخ سابیره ئامۆزای باوکمه. ووتی: که‌وابێت شێخیت! ووتم
به‌ڵێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که
پاسه‌وانه‌که زۆری له‌مندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ربه‌تی ڕاوخه‌که. بۆ
ڕۆژی دوایی ده‌ستی شکا بوو کردبوییه ملی. له‌ڕاستیدا نه‌مانده‌زانی به چی
ده‌ستی شکاوه به‌ڵام ڕێک ئه‌و ده‌سته‌ی که له‌منی ده‌دا له گه‌چ گیرا
بوو به پارچه له‌فافێک کرابووه ملی! پێده‌چێت شه‌و له‌ده‌رچون و
به‌ماڵاندا هه‌ڵگه‌ڕاندا شکابێت. یان له ئۆتۆمۆبێل به‌ربوێته‌وه. یان
هه‌ر هۆیه‌کی دیکه.
زۆربه‌ی زۆری
ئه‌وانه‌ی که له‌وێ بوون. له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه کابرای ئاشنای خاڵه
شێخ سابیر. له‌سه‌ر ئه‌وه سور بوون که من شێخم و چونکه ئه‌و به غه‌درو
ناهه‌ق زۆری لێداوم پاکی باو‌و باپیرانم پێی نواندووه!! ته‌نانه‌ت دوای
به‌ربونیان. چونکه ئه‌وان زوو به‌ر بوون. ئه‌و هه‌واڵه‌یان گه‌یاندبوو به
خزمان و دایکیشم! ڕوداوه‌که‌یان بۆ گێڕابونه‌وه. کاتێک ئازاد بووم ئه‌و
چیرۆکه تاکه چیرۆکێک بوو که ده‌یانزانی. به‌بێ ئه‌وه‌ی که خۆم بۆیان
بگێڕمه‌وه! وه‌کو من له‌وه زیاترم لێنه‌درا بێت و زوڵمی له‌وه
گه‌وره‌ترم به‌رانبه‌ر نه‌کرابێت.
من ده‌مزانی زۆر
لێره نامێنمه‌وه‌و ئه‌وانیش زوو به‌رده‌بن چونکه هیچیان له‌سه‌ر نییه‌و
ته‌نها ده‌ستبه‌سه‌رن. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌م به هه‌ل زانی بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رچۆنێک بێت بتوانم هه‌واڵێک بنێرم بۆ ماڵه‌وه‌و بۆ هاوڕێکانم
به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ. هه‌ر بۆیه ئه‌مجاره له کاتی سه‌رقاڵی
ده‌رکردن و هێنانه‌وه‌ی زیندانییه‌کاندا بۆ سه‌رئاو به هه‌لم زانی و
ئانیشکم ژه‌ند له‌وه‌ی ته‌نیشتمه‌وه. ئه‌ویش به ترس و سامێکه‌وه لای
کرده‌وه‌و به ئه‌سپایی ووتم: ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌کت بۆبکه‌م. گوێم
لێبگره به‌ڵام سه‌یرم مه‌که! کوڕه‌ی داماو که ئه‌مه‌ی بیست یه‌کسه‌ر
هه‌ستاو هه‌تا توانی له من دوور که‌وته‌وه و ئینجا بێچرپه دانیشت!
خۆیشم بۆم ده‌رکه‌وت
که ڕێگاکه‌م هه‌ڵه‌بوو وه زۆر به زه‌قی پێم ووت. له‌به‌ر ئه‌وه
شێوازه‌که‌م گۆڕی. ئه‌مجاره له‌کاتی قسه‌و باسی ئاسایی‌دا و له‌وه‌ڵامی
پرسیاری ماڵتان له‌کوێیه‌و کوێی کارگه‌ی سه‌هۆڵه‌که‌دایه و ئه‌و شتانه‌دا
کوڕێکیان ووتی: وه‌ڵڵا من ماڵه‌که‌تان ده‌زانم! ئیتر ئه‌وه به‌س بوو بۆ
من. خۆی که‌وته قسه‌و ووتی: به‌خوا ئێمه هیچمان له‌سه‌ر نییه‌و هه‌ر
ده‌ستبه‌سه‌ر کراوین و ده‌زانم زوو به‌رده‌بین. هه‌ر ڕۆیشتمه‌وه ده‌ڵێم
عه‌تام بینیوه‌و باشه‌و له ئه‌منی سلێمانی بوه‌و ووتویه‌تی ڕه‌نگه بمنێرن
بۆ که‌رکوک. هه‌ر خۆی هه‌مووی بۆ ته‌واو کردم و نه‌ختێک زیادیشی پێوه‌ناو
ووتی: به‌خوا پێیشیان ده‌ڵێم هه‌وڵت بۆ بده‌ن و واسیته‌یه‌کت بۆ
بدۆزنه‌وه! لێره‌دا به پێویستم زانی قسه‌که‌ی پێببڕم. بۆیه به
شێوه‌یه‌کی توند‌و جیددی وه‌ڵامم دایه‌وه‌و ووتم: به قوربانت بم باسی
واسیته مه‌که با له خۆڕایی پاره به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن. من واسیته به‌که‌ڵکم
نایه‌ت. ته‌نها زمانی خۆم ده‌خوات و خۆیشم. وه‌ک ده‌زانن. نه ئاگام له
هیچه‌و نه هیچیشیان له‌سه‌رم سه‌لماندووه. به‌ڵام کوڕه هه‌ر سور بوو
له‌سه‌ر بیروڕای خۆی و وای ده‌زانی من شه‌رم ده‌که‌م ئه‌گه‌ر داوای واسیته
بکه‌م! له‌ڕاستیدا هه‌موو که‌س حه‌ز به ئازادبوون ده‌کات و ئه‌گه‌ر
هۆکارێکی وه‌ک واسیته‌و پاره‌ش به‌کارت بێت پێده‌چێت خراپ نه‌بێت؛ به‌ڵام
من له‌و سه‌ره‌وه ده‌هاتمه‌وه‌و ده‌مزانی خه‌ریکی چیم و کورد ووته‌نی:
به‌رخگه‌له‌که‌م چی خواردووه!
له‌ترسی چاودێری
ووردی پاسه‌وانه‌کان نه‌م وێرا له‌مه زیاتر ئینکاری له‌گه‌ڵ بکه‌م و
ده‌نگمان خه‌ریک بوو به‌رزده‌بوه‌وه‌و سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری ڕاده‌کێشا.
له‌به‌ر ئه‌وه باسه‌که‌مان به نیوه‌ناچڵی به‌جێهێشت. هه‌ر وه‌کو
چاوه‌ڕوانده‌کرا کوڕه به‌ربووبوو. په‌یوه‌ندی کرد بوو به ماڵی مامه
حاجییه‌وه. ئیتر پوره ئامین وه‌کو هه‌نگی له گوێزدا دۆزیبێته‌وه
ئه‌ئاوا که‌وتبووه سۆراخی و دایکمی بردبوو چوبوو بۆ لای. هه‌موو
به‌سه‌رهاته‌کانی بۆ گێڕابونه‌وه به مه‌سه‌له‌ی ده‌ست شکانی کابرای
ئه‌منیشه‌وه. زۆر به جیدی ووتبوی عه‌تا پێویستی به واسیته‌یه‌کی
گه‌وره‌یه‌و ووتویه‌تی فریام که‌ون! له‌ڕاستیدا من به‌هیچ کلۆجێک له‌گه‌ڵ
ئه‌وه نه‌بووم و باوه‌ڕم به کاریگه‌ری ئه‌وه نه‌بوو. به‌ڵام پیاوه‌تی
کوڕه کورتی هێنا یان دروست تر بڵێین سه‌ری کرد‌و نرخه‌که‌شی هه‌زار دیناری
ئه‌و کاته بوو که ده‌ست سه‌ره‌ک جاشێک که‌وت! کاتێک به‌ر بووم زۆر به‌و
کاره توڕه بووم به‌ڵام ووتیان تکات لێده‌که‌ین وا بزانه هه‌ر نه‌بووه.
شه‌پۆل
له کاتی
خۆپیشانداندا هه‌موو که‌س دڵی گه‌رم ده‌بوو. به‌تایبه‌تی گه‌نجان و مناڵان
و هه‌ر کوڕی هه‌ژارانی نه‌ده‌گرته‌وه. به‌ڵکو کوڕانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش
تێوه‌ده‌گلان. شه‌پۆل نمونه‌ی ئه‌وانه بوو. شه‌پۆل مناڵێکی قژ زه‌ردی سپی
بوو. به ته‌مه‌ن له هه‌موان منداڵتر بوو. یان وا دیار بوو. ووشه‌ی شه‌پۆل
به له‌فزی عه‌ره‌بی زۆر خراپ ده‌وترا. ده‌بوو به شه‌بول و ئه‌منه
عه‌ره‌به‌کان هه‌موو پێده‌که‌نین. ئه‌وه‌نده گه‌وج بوون وایان ده‌زانی
ناوی میزه!
ڕۆژێک ئه‌منێک به
پارچه کاغه‌زێکی بچوکه‌وه هات و بانگی ناوی شه‌پۆلی کرد. شه‌پۆل هه‌ستاو
چووه‌ده‌ره‌وه. بوو به مقۆ مقۆ بۆ کوێی ده‌به‌ن و چی لێده‌که‌ن و
به‌رده‌بێت یان نا. یه‌کێک له زیندانییه‌کان ووتی: من باوکی ده‌ناسم
سه‌مونخانه‌ی هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند‌ن دیاره واسیته‌ی لای به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌من کردووه چونکه کۆنتراکتی سه‌مونی ئه‌م فه‌رمانگه‌ی ئه‌منه به‌ده‌ست
ئه‌وه‌وه‌یه. هه‌رچۆن بووبێت شه‌پۆل به‌بێ ماڵئاوایی جێی هێشتین و
ڕۆیشته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
ڕه‌وانه‌کرد بۆ
که‌رکوک
دوای به‌سه‌ربردنی
چوار ڕۆژ له‌م هۆڵه گه‌شتوگوزارییه‌دا له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی خۆپیشاندان بۆ
به‌یانی ڕۆژی پێنجه‌م ناوی من و کاوه‌یان خوێنده‌وه. شایانی باسه ئه‌و
چوار ڕۆژه هه‌موو جارێک کاوه‌یان ده‌برد بۆ ئه‌شکه‌نجه‌و دوایی به
بوراوه‌یی به ده‌سته‌به‌ره ده‌یانهێنایه‌وه. دیاره ئیتر خزمه‌تی له‌لای
ئه‌وان ته‌واو بووه یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ماوه هه‌بوو بۆیه له‌گه‌ڵ من
ڕاپێچیان کرد.
به‌یه‌که‌وه
بردینیانه ده‌ره‌وه. فه‌رمانیاندا چاومان ببه‌ستین ئێمه‌ش یه‌کی به
پارچه پشتێنێکی دڕاوی جورجێت چاوی خۆمان به‌ست. له‌ڕاستیدا چاوبه‌ستنه‌که
هه‌ر ڕوکه‌ش بوو. ئه‌گینا ئه‌وانیش ده‌یانزانی که چاومان له هه‌موو شته.
من یه‌که‌مجار وام ده‌زانی هه‌ر من چاوم له شته و به کاوه‌م ده‌وت کوێ
به‌رزو نزمه. به‌ڵام دوایی تێگه‌یشتم! بردینیانه ژورێک پیاوێکی لێ‌بوو له
تورکمان ده‌چو به عه‌ره‌بییه‌کی شکاو قسه‌ی ده‌کرد. من پێشتر ئه‌و پیاوه‌م
بینی بوو؛ ئێواره‌یه‌ک هات بۆ سه‌ردانی ئه‌و ژوره‌ی که منی تێدا
به‌سترابومه‌وه. زۆر گفت خۆش و زمان لوس بوو. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی
دیکه‌وه. شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤانه بوو له‌گه‌ڵ من. من زۆر له زمانی
لوسی ده‌ترسام. زیاتر له هه‌زار سۆنده‌و کێبڵ و کاره‌با.
که هێناینیانه
ژوره‌وه چاویان کردینه‌وه. گوێم لێ‌بوو ووتی فه‌رمو دانیشه. منیش بێ
ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولا بکه‌م له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌ی به‌رده‌مم وه‌ک
پیاوان دانیشتم. من نه‌مزانی له‌گه‌ڵ منی نییه‌و ئه‌و ئه‌منه‌ش که
بردبوینی بۆ خزمه‌تی به تێهه‌ڵدان و جنێو وه‌ڵامی دامه‌وه. که لام
کرده‌وه سه‌ربازێکم بینی. ترساوو شه‌رمه‌زار. ئینجا تێگه‌یشتم ئه‌و
فه‌رموو دانیشه‌یه بۆ من نییه‌و بۆ ئه‌وه. سه‌ربازه‌که‌ش به چاوی
به‌زه‌یی و هاوده‌ردی و ترسه‌وه نیگایه‌کی لێکردم. ئیتر نازانم ئه‌و
داماوه بۆ بانگ کرا بوو.
کابرای ئه‌من هه‌ر
نه‌ی ده‌بڕییه‌وه؛ گه‌واد فه‌رموو دانیشه بۆ تۆیه! تۆ له‌وێ دانیشیت!
به‌م جۆره له‌سه‌ر جنێوه‌کانی به‌رده‌وام بوو. ده‌ت ووت ده‌مێکه
ده‌مناسێت و ڕقێکی تایبه‌تی لێمه. کابرای تورکمان ویستی باره‌که هێور
بکاته‌وه. ووتی برام لێره دانیشه. به په‌نجه ئاماژه‌ی کرد بۆ سوچێکی
سه‌ر ئه‌رزه‌که. من له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که دانیشتم و کاوه‌ش به دوامدا.
ئینجا ده‌ستی کرده‌وه به زمان لوسی: ئێوه بۆ ئاژاوه ده‌نێنه‌وه.
نازانن حکومه‌ت له باری جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئێران! به‌خوا گوناهتان
ده‌گات. زۆری له‌م قسه قۆڕانه کرد و که‌ممان بیست. دوای ئه‌وه ووتی:
به‌ڵام حکومه‌ت وه‌ک ئێوه نییه. حکومه‌ت به‌زه‌یی هه‌یه. به‌زه‌یی! هه‌ر
که ئه‌مه‌ی ووت یه‌کێکی دیکه‌ی لێ بوو قسه‌که‌ی پێبڕی. نازانم چۆن
تێیگه‌یاند به‌ڵام وه‌کو یه‌کێک بڵێت ئه‌وه تۆ ده‌ڵێیت چی؟ خه‌ریکی زیاد
ده‌ڕۆیت! کابرا شێوازی قسه‌که‌ی گۆڕی و ووتی: ئا بێگومان. ئه‌گه‌ر ئیعتراف
بکه‌ن. ده‌بێت ئیعتراف بکه‌ن. کاوه تۆیش!
من ئه‌م قسانه‌م به
هه‌ند وه‌رگرت. ووتم به‌خوا وا دیاره بۆنی لێبوردنێک شتێک هه‌یه. که
گه‌یشتمه هه‌یئه‌و پرسیاری هه‌واڵی ئه‌م دنیایه‌یان لێکردم. ووتم شتێکی
وام گوێ لێبووه! هه‌ندێک هه‌ر گاڵته‌یان لێده‌هات به‌ڵام بۆ لایه‌نگرانی
بیرۆکه‌ی لێبوردن بوو به پشتگیرییه‌کی ته‌واو. عه‌ینه‌دینی گۆرانیبێژ
ده‌ڵێت: کوێر هه‌تا ده‌مرێت به ته‌مای چاوه! هه‌ر به‌هه‌مان پێودانگیش
زیندانی ئه‌گه‌ر له‌ژوری سێداره‌ش دابێت تا دوا چرکه هه‌ر به ته‌مای
لێبوردنه.
لێره‌ش هه‌ندێک
پرسیاری باوک و براو خزم و عه‌شره‌ت و خه‌ڵکی به‌ناوبانگی ناوچه‌که‌ت که
بیناسیت و ئه‌و شتانه‌یان لێ‌کردین و به‌کورتی و به نییه‌و نازانم
ته‌واومان کرد‌و چاومان به‌ست و هێناینیانه ده‌ره‌وه.
ئه‌فسه‌رێک ڕاسته‌وخۆ
هات و له ئه‌منه‌کانی پرسی: ته‌واو؟ ئه‌وانیش ووتیان به‌ڵێ گه‌وره‌م.
ئینجا له ئێمه‌ی پرسی هیچتان پێنه‌بووه‌و ئه‌مانه‌تتان لای ئێمه نییه؟
ووتم به‌ڵێ من کاژێرو پاره‌و چاویلکه و ناسنامه‌م پێ‌بوو. به یه‌کێک له
ئه‌منه‌کانی ووت: بڕۆ خێرا شته‌کانی عه‌تا بهێنه. دیاره ڕێزی مه‌عمیلی
کۆنی له‌لا بوو! ئه‌منه‌که به‌ڕاکردن هاته‌وه. زه‌رفێکی به‌ده‌سته‌وه
بوو. شته‌کانی یه‌که یه‌که نیشاندام و کردمنه گیرفانم.
دوای ئه‌وه
له‌به‌رده‌م هۆڵی خۆپیشانده‌رانه‌وه بردینیان. ئه‌منه قۆڵشاکه‌وه‌که
پاسه‌وان بوو. وه‌کو هار بووبم یان تێرم نه‌خواردبێت پێم ووت خوا حافیز!
یان وه‌کو یه‌کێک بڵێت هه‌ڵیکڕێنه قۆڵت جوانه! جه‌ماعه‌ت له ژوره‌وه
گوێیان لێ‌بوو دوایی کاتێک به‌ربوو بوون ئه‌وه‌شیان کردبووه به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌ی که گوایه باو‌و باپیرانی من بوونه هۆی شکاندنی ده‌ستی!
له‌وێوه بردینیانه
ئه‌و گه‌راجه‌ی که په‌نجه‌ره‌ی هۆڵه‌که‌ی له‌سه‌ر بوو. له هۆڵه‌که‌وه
پێشتر زۆر باش دیقه‌تم دابوو. له‌وێ که‌مێک ڕایانگرتین. کابرای ئه‌فسه‌ر
هات به ئه‌منه‌کانی ووت: به‌م شێوه‌یه مه‌یانبه‌ن. بڕۆن یه‌کی کراسێکیان
بۆ بهێنن. ئاخر کراسه‌کانمان له خوێن و عاره‌ق و چڵک و دڕاویدا داغان بوو
بوون. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و بۆ به خه‌مه‌وه بوو؟ خۆ بۆ سه‌ر شایی
نه‌ده‌ناردین و بۆ ئاهه‌نگی هۆڵیش نه‌ده‌چوین! دیاره هه‌ر ڕوسمی خۆیان
وایه و له‌به‌ر ئێمه نه‌بووه.
ئه‌منێک به
هه‌ڵه‌داوان هاته‌وه. کراسێکی تازه‌ی ئاخر مۆدێلی هه‌شتاکانی پێ‌بوو! ئه‌و
کراسه‌ی دا به کاوه. کابرای ئه‌فسه‌ر سه‌یرێکی منی کرد‌و ووتی: بچن
کراسێکیش بۆ عه‌تا بهێنن. کراسی دووه‌م که بۆ من هات کراسێکی سه‌ربازی
خاکی نیو قۆڵ بوو. هه‌ر مه‌پرسه چه‌ند جوان بوو. ئه‌فسه‌رانه بوو!
له‌گه‌ڵ شه‌رواڵه خاکییه‌که‌مدا هه‌ر له پێشمه‌رگه. یان موخه‌ڕیب به
ووته‌ی ئه‌وان. ده‌چوم! ئه‌و کراسه بوو به هۆی نه‌گبه‌تی. شه‌قی زیاده‌و
سه‌ره‌مقه‌ستی زیاتر له هه‌یئه. یه‌کێک ده‌یووت تۆ سه‌ربازیت؟ یه‌کێکی
دیکه ده‌ی ووت تۆ موخه‌ڕیبیت؟ یه‌کێکی دیکه ده‌ی ووت تۆ سه‌ربازت
کوشتووه؟ ئیتر هه‌ر پرسیاره‌و ده شه‌قی هه‌یئه حساب بکه (به خاتره‌وه)
!
دوای ئه‌وه
ئۆتۆمۆبێلێکی پیکابی سور هات. ده‌رگای دواوه‌ی موشه‌به‌ک بوو لا
ته‌نیشته‌کانی قه‌پات بوون. ده‌رگاکه‌یان کرده‌وه‌و من و کاوه‌یان
که‌له‌پچه کرد به‌یه‌که‌وه‌و سه‌ریانخستین. که سه‌رکه‌وتین بینیمان له
ناوه‌وه کرابوو به دوو خانه‌وه. من و کاوه‌یان کرده خانی دووه‌م و
ده‌رگایان داخست. له خانی قه‌فه‌سی یه‌که‌میشدا له‌به‌رده‌مماندا ئه‌منێک
به کڵاشینکۆفێک و یه‌ک مه‌خزه‌نه‌وه سه‌رکه‌وت. ووتمان ئه‌مه
قه‌فه‌سه‌که‌مان لێده‌کات به قوزه‌ڵقورت! باش بوو کاتێک له شار ده‌رچووین
ئه‌ویش دابه‌زی و چووه پێشه‌وه بۆ لای جه‌ماعه‌ته‌که‌ی.
من وکاوه به
ئاره‌زوی خۆمان ده‌ستمان به قسه کرد‌و بۆ یه‌که‌مین جار به‌و په‌ڕی
متمانه‌وه یه‌کترمان ناسی. یه‌که‌مجار کاوه خۆی ناساند‌و ووتی: من ناوم
کاوه‌یه‌و خه‌ڵکی پێنجوێنم و کومه‌ڵه‌م. له بازگه‌ی سه‌ید سادق نامه‌یه‌کم
پێگیراوه. منیش وه‌کو باوه‌ڕنه‌که‌م ووتم: جا نامه‌یه‌کی بچوک چۆن
ده‌گیرێت؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی: جا ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێسته‌م ده‌زانی. وام
ده‌شارده‌وه قه‌ت نه‌گیرایه. به‌خوا هه‌ر له‌خۆیه‌وه ووتی دابه‌زه‌و
پشکنیمی و نامه‌که‌ی له گیرفانم ده‌رهێنا. ئه‌وه‌ته لێره خۆم
ده‌بینمه‌وه. ئه‌ی تۆ؟ من که‌مێک ڕامام و که‌وتمه سێ‌ودووی دڵی خۆم. باشه
من تا ئێرا هێناومه و ئیعترافم نه‌کردووه كێ ده‌ڵێت ئه‌م کاوه‌یه ڕاست
ده‌کات و تاکتیک نییه! کاوه باش بوو له‌باتی منیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و
ووتی: کاکه مه‌ترسه! به‌خوا ده‌زانم تۆیش کۆمه‌ڵه‌یت! من هه‌ر به
ته‌واوی نه‌چومه ژێر ئه‌و باره‌و ووتم: هه‌ندێک نوسراو‌و کتێبم پێ گیراوه!
کاوه ده‌ستی به
قسه کرده‌وه. ووتی ئیتر لێدانمان ته‌واو بووه‌و ده‌مانبه‌ن بۆ به‌غا بۆ
دادگا! من یه‌کسه‌ر قسه‌که‌م له‌ده‌م قۆزته‌وه‌و ووتم: نه‌وه‌ڵڵا ده‌مان
به‌ن بۆ هه‌یئه‌ی که‌رکوک! من له ئه‌ده‌بیاتی کۆمه‌ڵه‌دا ته‌واوی ئه‌و
پرۆسه‌یه‌م ده‌رخ کردبوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو دنیا له
هه‌یئه‌ی که‌رکوک ده‌ترسام! ناوه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌و سامناک بوو! له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه وام ده‌زانی ئه‌گه‌ر له سلێمانی بم نزیکم له خه‌ڵکی هاوشاری
خۆم و له دڵدا هه‌ستم به جۆره دڵنیاییه‌کی درۆ ده‌کرد. به‌ڵام وام
ده‌زانی که‌رکوک واته سه‌ره‌ونگون بوونی یه‌کجاری و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌رگبڕ؛
ئیتر هه‌میشه ترس له نه‌زانراوو نه‌بینراو زۆر سه‌خته!
کاوه به هه‌واڵی
هه‌یئه که‌مێک ترسا‌و مات بوو. دوایی هاته‌وه سه‌رخۆ. کاوه زۆر خۆڕاگر و
به‌جه‌رگ بوو. له سلێمانی هه‌موو ڕۆژێک. له‌ماوه‌ی ئه‌و چوارڕۆژه‌دا که
له هۆڵه‌که بووین. به چوارده‌سته ده‌یانهێنایه‌وه بۆ ژوره‌وه.
ڕاسته وه‌ک خۆی پێی ووتم به درۆ خۆی کردووه به بوراوه! به‌ڵام
له‌ڕاستیدا زۆریان ئه‌شکه‌نجه‌ده‌دا.
به جووته
بڕیارماندا که هه‌رچییه‌کمان لێبکه‌ن ئیعتراف نه‌که‌ین و هه‌ردوکمان ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌مان بۆ یه‌کتر دوباره‌کرده‌وه. هه‌ردوکمان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک
بووین که هه‌ر ئه‌وه‌مان قازانجه که ئیعتراف نه‌که‌ین چونکه ئه‌گه‌ر
ئیعتراف بکه‌ین ئه‌وا بێجگه له حه‌یاچونی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و بێجگه
له توشکردنی هاوڕێیانی دیکه‌شمان. خۆیشمان زیاتر ئه‌شکه‌نجه ده‌درێین و
دوایش هه‌ر ئیعدام ده‌کرێین. من درۆکانی خۆم ئه‌وه‌نده توند چنی بوو.
ئه‌وه‌نده‌م دوباره‌کردبونه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌و به‌بێ که‌م و زیاد.
خه‌ریک بوو خۆیشم باوه‌ڕم به خۆم ده‌کرد!
له‌ڕێگا
ئۆتۆمۆبێله‌که زۆر توند ده‌ڕۆیشت. له بازگه‌کان ڕاوه‌ستانی نه‌بوو.
له‌شوێنێک هێواش بوه‌وه. لۆرییه‌ک له‌دوامانه‌وه بوو به ته‌واوی لێمان
نزیک بووبوه‌وه. که ئێمه‌ی بینی به‌و شێوه‌یه زۆر تێک چوو. ئێمه
هه‌ردوکمان ده‌سته به‌یه‌که‌وه که‌له‌پچه‌کراوه‌کانمان به‌رزکرده‌و و
نیشانماندا. ئه‌ویش به ده‌ست ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که بڵێت: چی بکه‌م؟
چی؟ ئێمه‌ش به ده‌ست ئاماژه‌مان بۆده‌کردو ده‌مان ووت: لێی بده‌و خۆتی
پێدا بکێشه‌و بمانفلیقێنه‌ره‌وه! ئه‌و زۆر چاک له مه‌به‌ستی ده‌ستمان
تێگه‌یشتبوو به‌ڵام چۆن وا به ئاسانی قه‌ناعه‌ت به‌و کاره ده‌کات!؟
له‌کاتێکدا سه‌رباری لێپرسراوێتی و کێشه‌ی خۆی ده‌بووه هۆی مردنی ئێمه‌ش.
هه‌ردوکمان.
تێبینی:
تکا
ده‌که‌م له هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی ئه‌ڵقه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و
شتێکی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان دێته‌وه یاد. یان ناویان هاتووه. یان شاهیدی ئه‌و
ڕۆژانه‌ن له‌گه‌ڵ من؛ هه‌ر تێبینییه‌ک یان ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک یان که‌م یان
زیاد و پێوه‌لکاندنێکیان به‌دیکرد به‌و ناونیشانه ئه‌له‌کترۆنیانه‌ی
خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکه‌ن تا ڕاستیان بکه‌مه‌وه. من زۆر مه‌منون
ده‌بم.
parsendow@hotmail.
com
www.
knowledgesource.
tk
|