|
عه‌ره‌بی سونه بۆده‌ست له‌یه‌خه‌ی کوردناکاته‌وه؟؟ ... جه‌مال فه‌تاح
له‌دروست بوونی
حکومه‌تی عه‌ره‌بی ئێراق‌و داکوتانی مێخی ده‌سه‌ڵا‌تی عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق
له‌سه‌ر سینگی گه‌لانی ئێراق به‌گشتی وگه‌لی کورد به‌تایبه‌تی به‌گشت
ده‌سه‌ڵاته‌کانیانه‌وه که‌هه‌مویان به‌مه‌لیکی وکۆماریانه‌وه عه‌ره‌بی
سونه سه‌رده‌سه‌ڵات بوون. عه‌ره‌بی سونه له‌وکاته‌وه سواری ویست‌و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد بوون وه‌ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر
سامانه‌سوروشتیه‌کانمان وئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییماندا. دیاره نزیکه‌ی %85ی
هه‌موعه‌ره‌ب مه‌زهه‌بیان سونیه‌وهه‌رله‌وسۆنگه‌یه‌شه‌وه بوو
ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ
یان هێنا که‌له‌مه‌زهه‌بی سونی بوو کردیان به‌مه‌لیکی ئه‌وئێراقه‌ی
که‌ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلیز خۆی دروستی کرد له‌ساڵی 1921دا‌و بنه‌ماڵه‌ی
مه‌لیکیش ته‌نها بره‌ویان به‌عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق ئه‌دا که‌مه‌زهه‌بی
خۆیان بوون ئه‌م بره‌ودانه‌ش وایکرد که‌باڵی عه‌ره‌بی سونه‌ببێت به‌باڵێکی
زاڵ له‌سه‌ر گه‌لانو مه‌زهه‌به‌کانی تری ئێراق به‌گشتی وگه‌لی کورد
به‌تایبه‌تی. گه‌لی کورد هه‌رچه‌ند مه‌زهه‌بی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریشی سونی
بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووین له‌شیعه‌کان و
مه‌زهه‌بووئاینه‌کانی تری ئێراق هه‌رده‌م چه‌وساوه‌ترو زۆرلێکراو تربووین
به‌ده‌ستی عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراقه‌وه. وه‌زۆرجار ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
عه‌ره‌ب نه‌بووین به‌موسڵمانیش نه‌ئه‌هاتینه‌ژماردن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به
سونه‌کانه‌وه به‌ڵکوزۆرجار به‌مه‌جوسی ویه‌هودی وهتد. . ئه‌ژمێردراین
ئه‌مه‌ش هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامان‌و سه‌روماڵمان هه‌رچی زیاتر حه‌ڵاڵ بکه‌ن
بۆخۆیان.
له‌لایه‌کی
تریشه‌وه له‌ئێراقدا مه‌زهه‌بی شێعه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی ئێراقن وه‌سامانه
نه‌وتیه‌کانی عه‌ره‌بی ئێراق که‌وتۆته سنوری عه‌ره‌بی شێعه‌ی ئێراق
به‌شێکی که‌م له‌سامانی نه‌وت له‌سنوری عه‌ره‌بی سونه‌دا هه‌یه‌ئه‌مه‌ش
وایکردووه که‌به‌درێژایی مێژوی ڕه‌شی حکومه‌تی ئێراق عه‌ره‌به سونه‌کان
پێ له‌سه‌ر زاڵبوونو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی حکومی ئێراقدا بگرن هه‌ربۆئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ک ئێراق به‌یه‌کپارچه‌یی بهێڵنه‌وه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیاندا‌و له‌لایه‌کی که‌ش سامانی ئێراق ته‌نها له‌پێناوی بنه‌ماڵه‌ی
ده‌سه‌ڵات ومه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی سونه‌دا خه‌رج بکرێت. به‌درێژایی مێژوی
ڕه‌شی زیاتر له‌هه‌شتاساڵی حکومه‌تی ئێراق عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق هه‌وڵی
داگیرکردن‌و به‌عه‌ره‌ب کردنی کوردستانیاندا وناوچه‌پڕسامانو خێره‌کانی
کوردستانیان له‌کوردستانی باشوردابڕی وکوردی دانیشتوی ئه‌وناوچانه‌شیان پاش
ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رماڵوسه‌روه‌توسامانیانداگرت
ئاواره‌وده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌کردن هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که‌له‌سه‌رحسێبی
خه‌ڵکیتر به‌تایبه‌تی کورد عه‌ره‌بی سونه باڵاده‌ستو خۆشگوزه‌ران بژی.
ئێستاش که‌عه‌ره‌بی سونه ڕێگره له‌به‌رده‌م فیدراڵیه‌ت ودیاری کردنی
سنوری جوگرافیای کوردستان وگه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک وناوچه‌داگیرکراوه‌کانیتری
کوردستان بۆسه‌رهه‌رێمی کوردستان ته‌نهاله‌به‌ر ئه‌وه‌یه درێژه‌به
ده‌سڵاتی ڕه‌شیان بده‌ن وئه‌یانوێت کورد به‌درێژایی مێژو له‌مافه‌ڕه‌واکانی
بێبه‌ری بکه‌ن به‌ڵام خۆیان به‌ده‌سڵات وخۆشگوزه‌رانبن. گشت
ماڵوێرانیه‌کانی کوردستانی باشوریش هه‌رله‌ئه‌نفال وکیمیاباران
وقه‌ڵاچۆکردنووێرانکردنی کوردستانه‌وه هه‌موی عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراق
به‌سه‌رکوردی هێناوه‌وته‌نها له‌پێناوی باڵاده‌ستی خۆیان وخۆشگوزه‌رانی
خۆیاندابووه وئێستاش ئه‌یانه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌ن ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت.
ئێستاش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌رکوک
وناوچه‌داگیرکراوه‌کانیتری کوردستانی باشورله‌ده‌ستی ئه‌واندایه وه‌ری
بگرنه‌وه یان بیخه‌نه‌وه‌ژێرده‌ستی عه‌ره‌بی سونه‌ی داگیرکه‌ر.
هه‌رجۆره‌دابه‌زینێک له‌مافه‌ڕه‌واکانی کورد له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی
کورده‌وه بۆعه‌بی سونه‌و هه‌رکه‌سێکی که له‌مکاته‌دا به‌تاوانی مێژویی
ئه‌ژمێردرێت له‌مێژوی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا. .
جمال فتاح
19/8/2005 |