|
رۆژنامه‌نووسێك. . پرسێك ... چیمه‌ن ساڵح
پرسی ئازادی
راده‌ربڕین یه‌كێكه له پرسه هه‌ره هه‌سته‌وه‌ره‌كان. و گرنگه‌كان له
به‌رده‌م جێبه جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی به دیموكراسیبووندا. چونكه دیموكراسی
كۆڵه‌كه‌و بنه‌ماو هه‌لو مه‌رجی خۆی هه‌یه به‌نه‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه
جیگه‌ی پرسیار‌و جه‌ده‌له. دیموكراسیش ته‌نیا وشه یان كاڵایه‌ك نییه
بكڕرێت یاخود بێت و بهێنرێت به‌ڵكو ده‌بێ له زه‌ین و هزرو موماره‌سه‌ددا
تۆكمه بكرێت و كه‌سانی كه خۆیان به له خه‌ڵكی ئاسایی گه‌وره‌تر
داده‌نێن زیاتر قوربانی بده‌ن. یه‌كێك له و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته
بۆبوونی دیموكراسییه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه هه‌ركارێكی گشتی له‌به‌رده‌م
ره‌خنه‌و داوا‌و گفتوگۆیه دیاره له دیموكراسییه‌تیشدا ئامانج له
دوایه‌وه كامڵكردن و پێگه‌یشتنی كاره‌كه‌یه. هه‌موو رووداوه‌كمانی
كوردستان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دواییه. به شێوه‌یه‌كی
ئاساییانه هه‌موو پرس و ده‌زگاو كه‌سایه‌تییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كان
ده‌هێننه به‌ر پرسیار و گفتوگۆ. هه‌رچه‌ند ئه‌مه به تێر‌و پڕی و به پێی
پێویستیش رووی نه‌دا كه جێگه‌ی داخه. له‌وانه‌یه بڵێین به‌رله هه‌موو
ده‌زگاكان. ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. كه ئه‌ركی خۆیان به ته‌واوی له
به‌رامبه‌ر خه‌ڵی خۆیاندا جێبه جێنه‌كردووه سه‌رزه‌نشت بكرێن و ره‌خنه‌ی
توندیان لێبگیرێ كه‌چی به داخه‌وه ئه‌وه‌ی بیستم رۆژنامه‌نووسێكی وه‌ك
ئاكۆ محه‌مه‌د به هۆیه‌كی تره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ.
هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌و
باسه‌شدا ده‌مه‌وێبلێم كه من ئاكۆ محه‌مه‌د له دوورێكی نزیكه‌وه
ده‌ناسم. واته به‌داخه‌وه رێك نه‌كه‌وتووه له‌ده‌رفه‌تێكدا له
نزیكه‌وه بیناسم. ته‌نیا له به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ته‌لایتی كوردستان. ئه‌ویش
میوانی به‌رنامه‌كه بوو دیاره زۆر خۆشحاڵم بووم به‌وه له دووریشه‌وه
من هه‌میشه ئاگام له شێوه‌ی كاركردنی كاك ئاكۆبووه كه خۆی سه‌رنوسه‌ری
رۆژنامه‌ی میدیا یه و هه‌میشه له كۆنگره‌و رووداوه‌كاندا بینیوومه به
ئامرازه‌كان كاری ۆژنامه‌وانییه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی دیدار‌و راپۆرت
راوه‌رگرتن بووه و له‌نووسین و بیر‌و راكانیشیدا چ له رۆژنامه‌و چ له
ته‌له فزیۆنه‌كان خوێنده‌وارێكی هوشیارو دڵسۆز و خاوه‌ن ڕاو تا بڵێی
مته‌وازیعه. ب. یه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌شم باس كرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زانم رای
خه‌ڵكێكی زۆره له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رنوسه‌ره رۆژنامه‌نوسه. چونكه " پرسی
نان بۆنانه‌وا و گۆشتیش بۆقه‌ساب " ئه‌مرۆئاسته‌نگی په‌ككه‌وتنی گه‌لێك
له‌كاره‌كانمانه و كه ئێمه‌ش هه‌رگیز هیوای په‌ككه‌وتنی ناخوازین به ڵكو
هیوای گۆڕان وپێشكه‌وتنی ده‌خوازین. رۆژنامه‌نووسێتی كاك ئاكۆ. دیاره
واده‌كات هه‌میشه به‌شێك بیله و پێشكه‌وتنه. |