|
لالۆ
منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (2) ... عه‌تای مه‌لا که‌ریم
به‌ریتانیا
ئه‌و کاته
ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه له لادێکاندا زیاتر له‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندی
تاکه‌که‌سیدا بوو به لێپرسراوه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه. من هه‌ر کات بۆم
بکرایه‌و بهاتمایه‌وه لادێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی که با‌وه‌ڕپێکراو
بوون وه‌ک کاک وه‌هاب. به‌کری حاجی سه‌فه‌ر و جه‌مالی حه‌مه‌ی خواکه‌ره‌م و
ئه‌بوشه‌هاب کۆبوونه‌وه‌م ده‌کردو ڕێنومایی و هه‌واڵ و بڵاوکراوه‌کانم
ده‌برده‌وه بۆ شار. کاک وه‌هاب ڕاپۆرتی کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی دامێ
که ته‌نها یه‌ک شه‌و ماوه‌م بۆ دانرا بوو بیخوێنمه‌وه؛ زۆر هه‌ستم به
متمانه به‌خۆبوون ده‌کرد چونکه لێی نوسرابوو: ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه!
له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێکخستن باشترکرا. کاک وه‌هاب به هاوڕێ کاکه ڕه‌شی
ناساندم. که‌که ڕه‌ش کادرێکی کۆمه‌ڵه بوو. کاکه ڕه‌ش زۆر شتی ڕێکخستنی
فێرکردم. فێری کردین چۆن له به‌غا تێکسته‌کانی مارکسیزم بدۆزینه‌وه‌و
بیانکڕین به‌و پاره‌یه‌ی که له هاوڕێیانمان کۆده‌کرده‌وه له شێوه‌ی
ئابونه‌دا. له‌و کاته‌دا جه‌میل له به‌غا ده‌یخوێند و ئه‌و به‌و کاره
هه‌ڵده‌ستا. دوای که‌که ڕه‌شیش په‌یوه‌ندیم کرد به مامۆستا جه‌مالی حاجی
موحه‌مه‌ده‌وه. مامۆستا جه‌مال کاره‌کانی ئێمه‌ی پێ باش بوو. ئه‌وه‌ش که
نه‌زیره خان به جیا په‌یوه‌ندی پێمه‌وه هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیکه
یه‌کتری نه‌ده‌ناسی زۆر پێی باش بوو. نه‌زیره خان چونکه له نه‌خۆشخانه
بوو بۆ ئێمه زۆر پێویست بوو. ڕۆژانه کۆڵێک ده‌رمان و پێویستی به‌نج و
برینپێچ ی و شتی دیکه‌ی ده‌ر ده‌کرد و منیش به پێی بوار‌و هاتوچۆ ئه‌م
گه‌یانده‌وه پاڕه‌زان. جارێک باسی پێشمه‌رگه‌یه‌کی برینداری کرد. ووتی
هێناویانه بۆ نه‌خۆشخانه. له ژورێکدایه من به بیانوی ته‌داوی و
خاوێنکردنه‌وه‌وه ده‌توانم سه‌ردانی بکه‌م. زۆرمان پێ‌باش بوو. هه‌تا له‌وێ
بوو ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌کرد خواردنی بۆ ده‌بردو خزمه‌تی ده‌کرد؛ به‌ڵام
دوای ماوه‌یه‌ک برینداره‌که‌یان له‌وێ گواسته‌وه‌و نه‌مانزانی چی
به‌سه‌رهات.
که‌وتنه ناو دا‌و
سالی 1982 ساڵی
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رانبه‌ر ڕژێمی به‌عس. من له
سلێمانی ده‌مخوێند له ماڵی حاجی موحه‌مه‌دی پورزام چونکه ماڵی خۆمان له
پاڕه‌زان بوو. به‌ڵام بۆ کۆششی پۆلی شه‌شه‌می به‌کالۆری چووبومه‌وه بۆ
پاڕه‌زان. زۆر خۆم به به‌ش که‌م ده‌زانی که به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه
نه‌بوبووم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش دوو ڕۆژ پێش کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان
گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی و له‌ڕاستیدا له بیانوو به‌نگ بووم خۆم تووش
بکه‌م. من خۆم بۆ کۆششی شه‌شی به‌کالۆری چوبوومه‌وه بۆ لادێ به‌ڵام که
بیستم ووتبوویان خوێندکاره لادێیه‌کان له‌ترسی خۆپیشاندان ڕۆیشتوونه‌وه!
زۆر له‌لام گران بوو.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی
هه‌ینی بوو ڕێکه‌وتی 5ی حوزه‌یرانی 1982. واته یه‌ک ڕۆژ پێش کاتی یه‌که‌م
تاقیکردنه‌وه. کۆمه‌ڵێک نوسراو‌و نامیلکه‌م کرده زه‌رفێک و له‌ماڵ ده‌رچوم
که بریتیبوون له: نامیلکه‌ی کۆمه‌ڵه که به چاپێکی وورد له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات چاپ کرابوو کۆمه‌ڵێک وتاری دورودرێژ و چه‌ند ژماره‌یه‌کی گۆڤاری
کۆمه‌ڵه‌ی تێدابوو. تازه‌ترین ژماره‌ی گۆڤاری کۆمه‌ڵه که له شاخ چاپ
کرابوو. هه‌روه‌ها ده‌فته‌رێکی تایبه‌تی خۆم که کورته‌و هه‌ڵبژارده‌و
پوخته‌ی ئه‌و باس و کتێبانه‌ی تێدا بوو که خویندبومنه‌وه‌و تێبینی یان
چه‌ند په‌ره‌گرافێکی گرنگم لێ هه‌ڵبژاردبوون. په‌یمانم دابوو به کاک عمر
محمد ساڵح که ئه‌و نوسراوانه‌ی بۆ به‌رم که بیانخوێنێته‌وه. به ئاشکرا
هیچ دیارده یان ئۆتۆمۆبێلێک دیار نه‌بوو که ئه‌وه بنوێنن پیاوانی ئه‌من
یان قووه خاسه له‌و ناوه‌بن. به‌ڵام هه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێکم نا له‌و
به‌ره‌وه چوارکه‌سی گه‌نج به جلی کوردییه‌وه که یه‌کێکیان پارچه‌یه‌ک
جگه‌ره‌ی ڕۆزمه‌نی به‌ده‌سته‌وه بوو. که ئه‌و کاته قه‌ده‌غه‌بوو. به
کوردییه‌کی شه‌ق و شڕ بانگیا‌ن کردم.
من یه‌کسه‌ر زانیم
تازه کارم کراوه به‌ڵام زۆر نه‌زانانه‌و به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌م
وام زانی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌مه‌وه‌و به‌ره‌و کۆڵانه‌که بڕۆم و
به‌په‌له پشتیان تێبکه‌م دوام ناکه‌ون. ئیتر هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌م دا‌و ڕام
نه‌کرد؛ ناشزانم ئه‌گه‌ر ڕامبکردایه ئه‌نجام چی ئه‌بوو!؟ ئه‌کوژرام.
ئه‌گیرام. یان ده‌رئه‌چوم. . . به‌هه‌ر حاڵ. وه‌کو گورگی هار دوام که‌وتن و
له ناوه‌ڕاستی کۆڵانه‌که‌دا ئه‌ملاو ئه‌ولایان گرتم و یه‌که‌میان
په‌لاماری زه‌رفه‌که‌ی دا به‌ده‌ستمه‌وه‌و نوسراوه‌کانی ده‌رهێنا. ووتی
سه‌یرکه‌ن. تاریق عه‌زیز له وتارێکدا ده‌ڵێت: کورده‌کان به حساب
موسوڵمانن به‌ڵام که لێیان ده‌کۆڵیته‌وه زۆربه‌یان مارکسین!
له ناوه‌ڕاستی
کۆڵانه‌که‌دا ئاسۆی ئه‌نوه‌ر برزو له‌گه‌ڵ کوڕێکی تردا قسه‌یان ده‌کرد. من
ئاسۆم باش ده‌ناسی به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
گیرانه‌که‌ی منه‌وه نه‌بوو. ئه‌منه‌کان نوسراوه‌کانیان نیشان ئه‌واندا
ووتیان ئه‌مانه چین؟ ئه‌و کوڕه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئاسۆ بوو ووتی: وا بزانم
مه‌سره‌حییه نوسیویه‌تییه‌وه. کابرای ئه‌من خۆی لێ توڕه‌کرد و ووتی:
ئه‌وانه نوسراوه‌ی مارکسین. بۆیه نیشانی ئێوه‌ی ده‌ده‌ین که نه‌ڵێن له
خۆڕایی خه‌ڵک ده‌گرن!
له‌گه‌ڵ خۆیان
ڕاپێچیانکردمه خواره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی ئیبراهیم پاشا. له
رێگا یه‌کێکی که‌ته‌یان سه‌یرێکی کردم و ووتی مه‌تڕسه و به هه‌موو هێزی
زلله‌یه‌کی لێدام. منیش وه‌کو یه‌کێک چاوه‌ڕوانی زیاتر بێت له ژێر
لێوه‌وه ووتم ناترسم. یه‌کێکی دیکه‌یان به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یرێکی
ئه‌وانی دیکه‌ی کرد‌و بۆڵه‌یه‌کی لێوه‌هات؛ وا تێگه‌یشتم بڵێت له‌وێ فێری
ده‌که‌ن ناترسم چییه!
شایانی باسه ئه‌و
ئه‌منانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موویان عه‌ره‌ب بوون به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان
جلی کوردی‌یان له‌به‌ردابوو. به‌کوردییه‌کی شه‌ق و شڕ قسه‌یان ده‌کرد و به
پارجه جگه‌ره ڕۆزمه‌نه‌که‌وه که ئه‌و کاته قاچاخ بوو خۆیان وه‌ک
قاچاخچی نیشانده‌دا.
له‌و کاته‌دا شێخ
فایه‌ق که پیاوی گه‌ڕه‌ک بوو یه‌کترمان باش ده‌ناسی له‌به‌رده‌ممه‌وه
ده‌ڕۆیشت. ویستم کارێک بکه‌م بزانێت گیراوم و هه‌واڵه‌که بدات به
ماڵه‌وه تا شته نهێنییه‌کانی دیکه بسوتێنن. به‌ڵام ئه‌و خۆی لێ که‌ڕکرد
و به‌په‌له بۆی ده‌رچوو. دوای به‌ر بوونم زانیم که هه‌واڵه‌که‌ی
گه‌یاندووه‌و ووتبوی به خوا ئاگام لێ بووه ئه‌منه‌کان عه‌تایان گرتووه
به‌ڵام نه‌موێراوه سه‌یریان بکه‌م نه‌ک منیش بگرن! ناحه‌قیشی نه‌بووه.
چونکه زۆر جار ته‌ڕو وشکیان پێکه‌وه ده‌سوتاند.
پوره ئامین ده‌گاته
دائیره‌ی ئه‌من
پوره ئامینی ژنی
حاجی موحه‌مه‌د که ئه‌ویش کچی پورمه. وه‌کو دایکی دووه‌مم وابوو له
هه‌موو ماوه‌ی خوێندن و ژیانمدا. پوره ئامین یه‌کسه‌ر له‌گه‌ڵ بیستنی
هه‌واڵی گیرانی مندا چوو بوو بۆ دائیره‌ی ئه‌من. ئه‌وانیش به
قه‌شمه‌رییه‌وه ووتبویان بچۆ بۆ ده‌رگای ئه‌ولا بۆت به‌رده‌ده‌ن!
دوای ئه‌وه‌ی له
بیستنی هیچ هه‌واڵێک نا‌ئومێد ده‌بێت. ده‌چێت به‌دوای کاک جه‌مالی برای حاجی
و مه‌ریوانی کوڕی کاک که‌مالداو هه‌رسێکیان چوو بوون بۆ مقه‌ڕی ملازم
موحسین.
پوره ئامین
ڕاسته‌وخۆ به ملازم موحسینی ووتبوو ئێوه گرتوتانه. ئه‌ویش ووتبوی: چۆن
ده‌زانی؟ له‌وه‌ڵامدا ووتبوی جه‌ماعه‌ته‌که‌ی تۆ بوون ئۆتۆمۆبێله‌که‌ت
ده‌ناسم. ملازم موحسین به‌هۆی کوژرانی کاک که‌مالی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی
سلێمانییه‌وه ڕێزی کاک جه‌مال و مه‌ریوانی له‌لا بوو. ڕوی ده‌می کردبووه
کاک جه‌مال و مه‌ریوان و ووتبوی: بۆ هه‌واڵی کێ هاتوون! کێتان بۆ
به‌ربده‌م! خۆ ئه‌و کوڕه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن له‌و جه‌ماعه‌ته‌یه که
براکه‌ی تۆیان کوشت. که باوکی مه‌ریوانیان کوشت! ئیتر کاک جه‌مال ئه‌بڵه‌ق
ده‌بێت. موحسین که ده‌ڵێت له‌و جه‌ماعه‌ته‌یه مه‌به‌ستی ئه‌و حیزب و
لایه‌نه سیاسیه‌یه نه‌ک ڕاسته‌وخۆ له‌و مه‌فره‌زه‌و تاقمی بکوژه. شاهیدی
ئه‌وانیش ته‌نها نوسراوه‌کان بوون که هی کۆمه‌ڵه بوون ئه‌گینا ئه‌و نه
ئه‌و کاته‌و نه دواتریش ته‌نها ووشه‌یه‌ک ئیعترافی له من نه‌بیست که
بڵێم له ڕێکخستندام یان کار ده‌که‌م و ته‌نانه‌ت ناونیشانی شوێنی
نیشته‌جێبوونی خۆیشم پێنه‌وتن له سلێمانی و هه‌ر ده‌مووت له پاڕه‌زان
داده‌نیشم.
دیاره کاک جه‌مال
ئه‌و قسه‌یه‌ی موحسینی زۆر به هه‌ند وه‌رگرتبوو وای لێکدابووه‌وه که من
ده‌ستم هه‌یه له‌و کاره‌دا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه له‌دوورو نه‌له نزیک
ئاگام له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌بوو. به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی زۆریشم پێ‌ناخۆش
بوو هه‌رگیز وه‌ک که‌سێک ده‌رنه‌ده‌که‌وت که شایانی ئه‌وه بێت. کاک
که‌مال یه‌که‌م خزمی من نه‌بوو که له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه بکوژرێت. شیخ
سمایلی چناره موختاری گوند بوو سیروان کوشتی. ئێمه به شایانی کوژرانمان
نه‌ده‌زانی. باشه خۆ هه‌ر ئه‌و موختار نه‌بوو! به‌ڵام به‌وه دڵخۆشی خۆمان
ده‌دایه‌وه که له کتێبه سوره‌که‌ی ماودا هاتووه: یه‌کێک بکوژه. هه‌زار
بترسێنه! که‌وابێت بۆ شۆڕش پێویسته و جه‌میل به زه‌رده خه‌نه‌وه ده‌ی
ووت: خواده‌کات بۆ کۆمه‌ڵه که‌ڵکی ده‌بێت قه‌یناکات خۆ هه‌ر ده‌مرد!
خاڵه نوریم
له‌وه‌ته‌ی ئه‌ی ئاوزا پۆلیس بوو. به‌زۆری له ناوچه‌ی باشور بوو. شه‌وێک
له سلێمانی چووبوو بۆ سه‌ردانی کچێکی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه. له‌دواوه
که‌سێک کوشتبوی به‌بێ ئه‌وه‌ی که بزانێت ناوی چییه‌و چ کاره‌یه‌و چه‌ند
مناڵی هه‌یه؛ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی بفڕێنێت بۆ ده‌ره‌وه!
ئه‌م کوشتنانه
زۆربه‌یان ناهه‌قن. به‌ڵام خه‌ڵکی له‌پێناوی ئامانجی به‌رزتردا لێیان
ده‌بورێت؛ ئه‌گه‌رچی زۆربه‌شمان له‌هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجه به‌رزانه به‌و
ڕێگایه نا‌ئومێد ده‌بین و بووین. هاوڕێیه‌کمان ده‌یووت: کابرایه‌ک ده‌چێته
سه‌ر ڕێگای شه‌مه‌نه‌فه‌رێک و بورغویه‌ک له هێڵی ئاسنی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که
ده‌رده‌کات. له‌و کاته‌دا شه‌مه‌نه‌فه‌رێک تێده‌په‌ڕێت و له‌هێڵ ده‌رده‌چێت
و زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کان ده‌مرن. به‌ڵام چونکه کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێویستی به‌و
بورغووه هه‌بووه ئه‌وه پاساوی کوژرانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه هه‌ڵده‌گرێت.
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌ک هه‌ر بورغو به‌ڵکو هێڵه‌کانیشیان بۆ
له‌بن ده‌رهێناو فارگۆنی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانیان کرد به کولانه‌ی مریشک و
هێشتاش هه‌ر ده‌ڵێت بێنه.
به‌هه‌رحاڵ پوره
ئامین له‌وه نا‌ئومێد ده‌بێت و له‌چه‌ند ڕێگایه‌که‌ی دیکه‌وه هه‌وڵی بۆ
دابووم به‌ڵام ئاشکرایه هیچ هه‌وڵێک به‌کاری من نه‌ده‌هات.
هاوڕێکانم ده‌گه‌نه
ناوچه‌ی ئازادکراوی پاڕه‌زان
له دوای گیرانم
هاوڕێکانم که بریتی بوون له جه‌میلی جوانه‌مه‌رگ که دوایی بوو به
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئێران و له شه‌ڕی ناوخۆی نێوان کۆمه‌ڵه‌و
دیموکرات‌دا شه‌هید بوو. جه‌میل بۆ من هه‌م خزم و هه‌م هاوڕێی گیانی به
گیانی بوو. به له‌ده‌ستدانی جه‌میل زیانێکی ئه‌ونده گه‌وره‌ی گیانیم
لێکه‌وت که هه‌تا هه‌تایه ساڕ‌ێژ نابێته‌وه. جه‌میل له‌گه‌ڵ عومه‌ر حاجی
موحه‌مه‌دو نه‌زیره‌خان ده‌گه‌نه پاڕه‌زان. ماۆستا جه‌مالی حاجی موحه‌مه‌د
ئه‌و کاته لێپرسراوی پۆلی ناڵپارێز بوو. ووتبوی: لێره بمێنه‌وه‌و مه
گه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی. جه‌میل ووتبوی:من عه‌تا بناسم قه‌ت ئیعتراف ناکات!
مامۆستا جه‌مال ووتبوی: کاکه تۆ ده‌ڵێیت چی؟ ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌عس زۆر
پیسه. ئێمه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیمان گیراوه‌و ئیعترافی کردووه!
له‌دوای به‌ر بوونم
ڕاستی قسه‌که‌ی جه‌میل سه‌لما. به‌ڵام له‌بواری ڕێکخستندا خۆقایمکردن هه‌ر
پێویسته.
ئۆتۆمۆبێله‌که‌ی
موحسین
له‌سه‌ر سوچی
کۆڵانه‌که کابرای ڕۆزمه‌ن به‌ده‌ست ده‌ستی کرد به قسه‌کردن به عه‌ره‌بی.
سه‌یرده‌که‌م ئه‌و پارچه ڕۆزمه‌نه ته‌نها ڕووکه‌شی جیهازێکی بێسیمه‌و
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ئۆتۆمۆبێله‌که‌ی جه‌ماعه‌تی موحسین گه‌یشته جێ.
ئه‌وه‌نده‌ی بڵییت یه‌ک و دوو کۆمه‌ڵێک ته‌نگه‌قه‌ویم لێ په‌یدابوو.
یه‌کیان دابه‌زی و ووتی سه‌رکه‌وه و منیش به‌ره‌و دوای ئۆتۆمۆبێله‌که
هه‌نگاوم نا به‌ڵام زوو په‌لی گرتم و کردمییه نێوانی خۆیانه‌وه له خانی
ناوه‌ڕاستدا. من له باره‌ی له‌ش و لاره‌وه زۆر لاواز بووم و ئه‌ت ووت
جوچکم له چاو ئه‌واندا. ئۆتۆمۆبێله‌که له فولکه‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه
رۆیشت به‌ره‌و زانکۆ‌و منیش له‌ڕێگا سێ‌و دووی دڵی خۆمم ده‌کرد. . . ده‌ڵێم
ئه‌م نوسراوانه کابرایه‌کی پیر داوێتی به‌من به‌رانبه‌ر سی دینار بۆی
ببه‌م بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که- ئیتر له‌و سێ و دووه‌دا بووم
له‌به‌رخۆمه‌وه وه‌ک وڕێنه بکه‌م ووتم: ئه‌و کابرا پیره وای له‌من کرد-
ئه‌وانیش به پێکه‌نین و قه‌شمه‌رییه‌وه ووتیان: به‌سیته. . . .
به‌سیته. من زۆر چاک ده‌مزانی به‌سیت نییه. به‌ڵام بڕیارمدا هه‌ر ئه‌و
قسه‌یه بکه‌م و هه‌رچییه‌کم لێبکه‌ن قسه نه‌گۆڕم. من یادداشتی گه‌لێک
هاوڕێی کۆمه‌ڵه‌م خوێندبووه‌وه. بڕیارمدا چاو له‌وان بکه‌م. یادداشته‌کانی
جه‌ماله ڕه‌شم ده‌رخ بوو که له نامیلکه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا بڵاوکرابووه‌وه‌و
به منیش گیرابوو. قۆناغ به قۆناغ ده‌مزانی چی ڕووده‌دات و شێوازیان
چۆنه. بڕیارمدا چاو له شه‌هید له‌تیف عه‌بدوڵا بکه‌م که لێپرسراوی
یه‌که‌مم بوو؛ شه‌هید له‌تیف به چه‌ک و تاقمه‌وه له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ
گیرا به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئیعترافی له‌سه‌ر که‌س نه‌کرد به‌ڵکو له
نامه‌یه‌کدا که له قه‌سابخانه‌ی موسڵه‌وه ناردبوی نوسیبووی:
" ده‌یانه‌ویست ناوی
خۆمیان پێ‌بڵێم. ده‌یانویست بڵێم ئه‌و چه‌که گیراوه هی منه! ئه‌و
قاره‌مانه حاشای له ناوی خۆی و ئه‌و چه‌که‌ش کرد که به شانییه‌وه بوو!
ئه‌و پاڵه‌وانه له‌سێداره‌دراو بێجگه له‌و نامه‌یه که له ستونێکی
گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌دا بڵاو کرایه‌وه هیچ ناوێکیم نه بیسته‌وه‌و چووه ڕیزی
سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی وونناوی ئه‌م کوردستانه. . .
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
|