|
لالۆ
منیش زیندانیی سیاسی بووم! به‌شی (1) عه‌تای مه‌لا که‌ریم
به‌ریتانیا
ئه‌گه‌ر چی ناوم له
کوله‌که‌ی ته‌ڕدا نه‌هاتووه وه‌ک زیندانیی سیاسی. نه‌بووم به مه‌سول و
نه میلیمه‌ترێک زه‌ویم وه‌رگرتووه و نه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی زیندانییه
سیاسییه‌کانیشم؛ به‌ڵام خۆ مافی ئه‌وه‌م پێده‌ده‌ن هاواربکه‌م: لالۆ منیش
زیندانیی سیاسی بووم!
پێشه‌کی
له‌ناو ڕۆژژمێره
کۆنه‌کانی باوکمدا گه‌لێک زانیاریم به‌رده‌ست که‌وتووه. به‌ڵام به‌هیچ
جۆرێک نه‌متوانی به‌رواری له‌دایک بوونی خۆم بدۆزمه‌وه. به‌گوێره‌ی
بیره‌وه‌ری دایکم من له‌ساڵی مه‌نعه‌ته‌جه‌وله‌که‌دا له‌دایک بووم و ڕێگای
شار نه‌بووه تا بێشکه‌یه‌کی نوێم بۆ بکڕن. من له گوندی پاڕه‌زانی سه‌ر
به ناوچه‌ی شارباژێڕی سه‌خت له‌دایک بووم.
پاڕه‌زان گه‌رچی زۆر
که‌م ناوی هاتووه به‌ڵام گوندێکی دڵگیرو خۆشی ناوچه‌ی شارباژێڕه. سروشتی
جوانی گونده‌که‌و سازگاری کانیاوه‌کانی و دڵ‌پاکی خه‌ڵکه‌که‌ی و تێپه‌ڕبوونی
ڕوباری گۆگه‌سور به‌به‌رده‌میدا و سه‌ختی ناوچه‌که‌ی و دووری له بنکه‌کانی
کۆنترۆڵی ڕژێمه‌وه کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که هه‌رده‌م په‌ناگای شۆڕش و
شوێنی داڵده‌ی یاخییه‌کان و جێگای حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان بێت. له
به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاشورییه‌کاندا باسی شارێک کراوه که ئه‌وان خاپوریان
کردووه له‌و ناوچه‌یه‌دا به ناوی پارسیندۆ؛ هه‌ندێک له‌و باوه‌ڕه‌دان که
ئه‌و پارسیندۆیه پاڕه‌زان بێت. دیاره به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئاشورییه‌کان
جیاوازییان نه‌کردووه له‌نێوان گوند‌و شاردا. به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه من
نازانم تا چ ڕاده‌یه‌ک دروستن.
له‌سه‌رده‌می شیخ
مه‌حموودی نه‌مردا ماوه‌یه‌کی زۆر بنکه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بووه‌و یه‌کێک
له چیابڵنده‌کانی سه‌رو گونده‌که ناونراوه نوقته‌ی مه‌لیک: واته ئه‌و
شوێنه‌ی پاسه‌وانی مه‌لیک له‌وێوه گوێی هه‌ڵخستووه بۆ ده‌نگی ئه‌و
فڕۆکه‌یه‌ی که له شاره‌وه هه‌ستاوه بۆ بۆردومان کردنی پاڕه‌زان.
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵک خۆی ده‌شارده‌وه‌و
بێتاقه‌ت ده‌بوو ئینجا فڕۆکه‌که به گرمه‌گرم و ناڵه‌ناڵ ده‌گه‌یشت! "
ڕۆڵه ته‌یاره‌ی ئه‌وسا وه‌ک ئێسته نه‌بوو. ته‌مه‌ڵ و خاو بوو. هه‌تا له
سوله‌یمانییه‌وه ده‌گه‌یشته ئێره خۆمان ده‌شارده‌وه‌و بێتاقه‌تیش
ده‌بووین. که ده‌گه‌یشته‌جێ بۆمبایه‌کی به‌رده‌دایه‌وه پێیان ده‌وت
دانه‌میت" دیاره دانه‌میت داینامیته!
ئه‌مین زه‌کی به‌گ
له سلێمانی هه‌ڵدێت و ڕوو ده‌کاته پاڕه‌زان به نیازی هاوکاری شێخ
مه‌حمود و به‌شداریکردن له شۆڕشه‌که‌یدا. به‌ڵام مه‌خابن هه‌رزوو به
دڵشکاوی ده‌ینێرنه‌وه‌و به سواری گوێدرێژێک ده‌گاته‌وه سلێمانی و له‌وێش
گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ده‌یکه‌نه موته‌سه‌ڕیف.
له ڕۆژگاری منداڵی
مندا شێخ له‌تیفی کوڕی شێخ مه‌حمود له‌وێ بوو. چه‌کدارو سواره‌و پیاوی شێخ
و بێگارو مڵکانه‌و زوڵم و سته‌م ئه‌و ووشانه بوون که ڕۆژانه به‌رگوێمان
ده‌که‌وتن. له‌به‌رده‌م گونده‌که‌ماندا پاشماوه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌که‌ی کۆن
ده‌بینرێت. ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بنکه‌ی سه‌ره‌کی هێزی گه‌ڕۆک (قوه‌ی
سه‌ییار) ی دژی خوله پیزه بووه. خوله پیزه له کاتی یاخی بوونیدا
په‌نای بۆ چیاکانی پشتی پاڕه‌زان هێناوه‌و له‌وێوه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی
ئه‌نجام داوه.
مه‌لا موسته‌فا‌ی
با‌رزانی سه‌ردانی پاڕه‌زانی کردووه بۆ بینینی شێخ له‌تیف و ماوه‌ی چه‌ند
ڕۆژێک له‌وێ ماوه‌ته‌وه. له‌کاتێکدا خه‌ڵکی گونده‌که‌م به‌رهه‌مه نوێکانی
ته‌کنۆلۆژیایان هه‌ر به ئاسمانه‌وه بینیوه له شێوه‌ی فڕۆکه‌دا. به‌ر
له‌وه‌ی به‌هێچ کولۆژێک به بیریاندا بێت ئۆتۆمۆبێل بگاته گونده‌که‌یان
فه‌رمانداری موسڵ له‌به‌رده‌م ئاوایدا به هێلیکۆپته‌ر دابه‌زیوه! ئه‌وه‌ی
له‌و سه‌رده‌مه‌دا جێگای سه‌رنجی خه‌ڵک بووه ئه‌و میوانه دوورانه
ووتوویانه برسیمان نییه ئێستا له موسڵ نانمان خواردووه!
باوکم مه‌لاشێخ
که‌ریم هه‌موو قۆناغه‌کانی مه‌لایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بڕیوه‌و بووه به
مه‌لای گوند. یه‌کێک له هاوه‌ڵانی باوکم که شێخ ئه‌حمه‌د ساڵح بوو به‌م
جۆره باسی سیاسه‌تی ئه‌وده‌مه‌ی بۆ کردم:
" کابرایه‌ک به خۆی
و به جانتایه‌که‌وه په‌یدابوو. ووتی من هاتووم بتانکه‌م به پارتی. پارتی
یه‌عنی حیزبی کوردستان و ده‌بێت هه‌موومان کا‌ری بۆ بکه‌ین له پێناوی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا. به‌تایبه‌تی خوێنده‌واره‌کان. مامۆستاش فه‌رمووی
ده‌باشه بمان نووسه. کابرا ووتی وا نابێت ده‌بێت به نهێنی بێت. ئیتر
چووین له‌بن دڕوویه‌کدا به چرپه‌چرپ بووین به پارتی!"
به‌گوێره‌ی
گێڕانه‌وه‌ی دایکم و ئه‌و ڕۆژنامه کۆنانه‌ی باوکم که له‌نێو کتێبه‌کانیدا
به‌جێمابوون و هی جه‌لالییه‌کان بوون؛ باوکم و ئه‌وانه‌ی که یه‌که‌مجار
چوبوونه ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌کاتی کێشه‌ی جه‌لالی و
مه‌لاییدا بووبوون به جه‌لالی. من به مناڵی ده‌چوم به‌ده‌نگی به‌رز
مانشێتی ڕۆژنامه‌یه‌کم ده‌خوێنده‌وه و. زۆر هه‌ستم به خۆشی ده‌کرد که
ده‌توانم بخوێنمه‌وه. که نوسرا بوو: چه‌ته‌کانی مه‌لا موسته‌فا. . . !
دایکم و کاک موحه‌مه‌دی براگه‌وره‌م ده‌یانووت ڕۆڵه ووستبه ده‌مانگرن!
منیش هه‌ر لێ‌خۆش نه‌ده‌بووم و ده‌مووت بۆ ئه‌میشه کتێبی پێشمه‌رگه نییه؟
له یادی سه‌د ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌نوسی کوردی‌دا له کتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌م که‌وته‌وه به‌رچاو که به
مانشێتێکی گه‌وره نوسرابوو: با هه‌موو هه‌وڵه‌کان له پێناوی ئاشتیدا بێت!
له‌سه‌رده‌می شۆڕشی
ئه‌یلولدا هێزی قه‌ره‌داخ دوای شکانیان له ناوچه‌کانی خۆیان له‌وێ
گیرسانه‌وه. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی نوێشدا بۆیه‌که‌مجار مه‌فره‌زه
سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌و چیایانه‌وه خۆیان به خه‌ڵکی ناوچه‌که
ناساند.
من له‌کاتی نسکۆی
1975دا له‌قۆناغی سه‌ره‌تای هه‌رزه‌کاریدا بووم. وه‌ک هه‌موو گه‌نجێکی
دیکه گه‌لێک پرسیار له مێشکمدا به‌بێ وه‌ڵام قه‌تیس مابوو. مامۆستای
گونده‌که‌مان له کاتی شۆڕشدا ڕسته‌ی
I live in Iraq
ی پێکردین به
I live in Kurdistan
به‌ڵام دوای نسکۆ یه‌کێک له قوتابییه‌کان ووتی ئای لیڤ ئین کوردستان
مامۆستا ووتی نه و بڵێ عێراق. قوتابییه‌که‌ش ووتی مامۆستا ئه‌ی خۆت نه‌ت
ووت کوردستان! مامۆستا به وورته وورتو بۆڵه‌وه ووتی: با به‌ڵام
نه‌یانهێشت. ژن ده‌چوون جیهازیان ده‌به‌ست به لاڕانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
جاسوسی بکه‌ن. ده بخۆن با وای لێبێت! ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه یه‌که‌م
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی بوو که ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی نسکۆ گوێم لێبێت.
مه‌فره‌زه
سه‌ره‌تاییه‌کان یه‌که‌م جار له‌وێ وه‌ک ئه‌فسانه‌و جادوو باسیانده‌کرا.
"پێشمه‌رگه‌م بینی.
به قورعان درۆناکه‌م ئه‌م ئێواره به‌چاوی خۆم پێشمه‌رگه‌م بینی!
پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه حاجی چاوشین و سیروان و سالار عه‌زیز و
ته‌ها باراوی و سه‌لاح چاوشین و ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتانم له‌بیره. من
چونکه هه‌ر هاوینان و کاتی پشووه‌کان ده‌چومه‌وه بۆ لادێ زۆر شتم
نه‌ده‌بینی. ده‌یانووت شه‌هید ئارام هاتۆته ئێره و پێش کاره‌ساتی هه‌کاری
شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری ماوه‌یه‌کی زۆر لێره بووه.
له ڕاستیدا پاڕه‌زان
له شۆڕشی نوێشدا جاریکی دیکه بوه‌وه به بنکه‌و باره‌گای لێپرسراوان و
جێگای حه‌وانه‌وه‌ی ماڵ و منداڵیان: به‌کری حاجی سه‌فه‌ر. موحه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمود. سالار عه‌زیز. شێخ عه‌لی ناسراو به خوله که‌شکۆڵ. و حه‌مه‌ی
فه‌ره‌ج و چه‌نده‌های دیکه‌ش له‌و گونده‌دا حه‌واونه‌وه‌و کردویانه‌ته
جێگه‌ی نیشته‌جێبونی خۆیان و ماڵ و منداڵیان و بنکه‌ی کار‌و
چالاکییه‌کانیان.
له‌ساڵی 1976دا ناچار
بووم بۆ خوێندن بچمه سلێمانی. له‌وێ له‌سه‌ره‌تادا له ماڵی حاجی
موحه‌مه‌د بووم دوای ئه‌وه‌ش چوومه به‌شی ناوخۆ. ماڵی حاجی موحه‌مه‌د و
کاک نوری برای (نوری گوڵاڵه) و عوسمانی حه‌مه سڵێمان و گه‌لێک له خزمانی
دیکه‌ش زۆر یارمه‌تیده‌رمان بوون. به بێ یارمه‌تی ئه‌وان نه‌م ده‌توانی
بخوێنم.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
مارکسیزم زۆربره‌وی هه‌بوو. به‌تایبه‌تی له‌نێو خوێندکاراندا. منیش گه‌نج و
خوێنگه‌رم. هه‌ست به‌وه بکه‌یت که هه‌ژاریت و زیاد له‌وه‌ش لادێیت. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا لادێی بوون له سلێمانی زۆرسه‌خت بوو. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بووم بۆ بیروباوه‌ڕێکی ئایدۆلۆژی توندڕه‌و که به‌و
په‌ڕی ڕێز‌و فه‌خره‌وه مارکسیزمم بوو به نسیب. دیاره ئێستا به‌و شێوه
ده‌روێشانه‌یه باوه‌ڕم به مارکسیزم نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌قه بۆ
مێژوو ئه‌وه‌یه که هیچ که‌سێک له‌و باوه‌ڕه‌وه فێری خراپه نه‌بووه
به‌ڵکو له‌ڕاستیدا قوتابخانه‌ی ڕه‌وشتی به‌رزبوو. له به‌شی ناوخۆ
کۆمه‌ڵێکی باش خوێندکار هه‌بوون که یارمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و
باوه‌ڕانه‌یان ده‌دا. پیرو به‌ساڵاچوان ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر ڕقیان له
مارکسیزم بوو. ده‌یانووت کا‌فرن و له دینتان وه‌رده‌گێڕن! هه‌رچی
خراپه‌یه ده‌یکه‌ن. ئاخر کافری موتڵه‌قن و باوه‌ڕیان نییه! هیوادارم
ئێستا بزانن کێن ئه‌وانه‌ی که هه‌رچی خراپه‌یه ده‌یکه‌ن!
له کاتی پشوی
هاویندا ده‌هاتمه‌وه بۆ پاڕه‌زان. سه‌رقاڵی کا‌ری کشتوکاڵ و مه‌ڕوماڵات
بووم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه. له‌وێ له‌دووره‌وه زۆر پێشمه‌رگه‌م خۆشده‌ویست.
باشه خۆ ئه‌مانه کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی-لینینیان پێده‌ڵێن. زاتم نه‌ده‌کرد
ڕاسته‌وخۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م له به‌خێربێیت و خواحافیزت بێت زیاتر.
چۆن بووم به
کۆمه‌ڵه؟
نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رمی
ته‌مووز بوو. دوو پێشمه‌رگه میوانمان بوون. که‌وتینه قسه‌و باس و ئه‌ملاو
ئه‌ولا و بووینه هاوڕێ. یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه شه‌هید له‌تیف عه‌بدوڵا
بوو. له‌تیف کوڕێکی گه‌نجی خوێنگه‌رم بوو. پێشمه‌رگه‌یه‌کی گیان له‌سه‌ر
ده‌ستی کۆمه‌ڵه بوو. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه چه‌ندجارێکی دیکه یه‌کترمان
بینیه‌وه‌و قسه‌و باسمان بڕانده‌وه‌و چومه ڕیزی کۆمه‌ڵه‌وه به ناوی نهێنی
پشکۆ. له‌و ساته‌وه‌وه له دڵی خۆمدا بڕیارمدا که هه‌موو ژیان و مردنم
بۆ کۆمه‌ڵه بێت. له‌وه‌دواش چه‌ند جارێکی دیکه شه‌هید له‌تیفم بینیه‌وه‌و
دوای ئه‌وه دیار نه‌ما. جارێک هه‌واڵم له کاک ئه‌بو شه‌هاب پرسی به‌ڵام
وابزانم وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆی لا نه‌بوو. په‌یوه‌ندیم کرد به کاک
وه‌هابه‌وه. کاک وه‌هاب پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسۆز‌و چالاک بوو. جێگای متمانه‌ی
خه‌ڵک بوو وه به شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ڵک خۆشیان ده‌ویست.
له سلێمانی
شانه‌یه‌کمان پێکه‌وه‌نا. جه‌میل عارف عه‌زیزی ئامۆزازای خۆم یه‌که‌م که‌س
بوو به پیر داوا‌که‌مه‌وه هات. جه‌میل ئه‌و کاته خوێندکاری ئاماده‌یی
بازرگانیی بوو. سه‌رو ساختی له‌گه‌ڵ مارکسیزم په‌یدا کردبوو. گه‌لێک هاوڕێی
باشی هه‌بوو. قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن زۆر سه‌رنجی
ڕاکێشابوو. له لای باوکی باسی مامۆستا شێرزادی کردبوو که هه‌میشه باسی
هه‌ژاران ده‌کات. باوکی ووتبووی ئه‌وه دیاره شیوعییه! دوای ئه‌وه‌ش عمر
محمد ساڵح هاته شانه‌که‌وه‌و به دوای ئه‌ویشدا سابیر. به‌ڵام کاک سابیر
به هۆی کێشه‌ی خێزانیه‌وه دواتر کشایه‌وه. بێجگه له‌و شانه‌یه داوای
په‌یوه‌نده‌یم له چاند که‌سێک کرد له خزم و هاوڕێیان. نه‌زیره موحه‌مه‌د
که له نه‌خۆشخانه له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری کا‌ری ده‌کرد و منیش له ماڵی
ئه‌وان ده‌مخوێند زۆر به شانازییه‌وه هات به پیر داوا‌که‌مه‌وه. . .
parsendow@hotmail. com
www. knowledgesource.
tk
|