|
ئایاله کوردستان دیکتاتۆریه‌ت په‌یڕه‌وئه‌کرێت؟ ... جه‌مال فه‌تاح
به‌شی
دووه‌م
له‌به‌شی یه‌که‌مدا
به‌سه‌رچڵی هه‌ندێک پوخته‌ی ماهیه‌تی دیکتاتۆرو ئه‌وژینگه‌و فۆڕم
وپاڵپشتانه دواین که‌دیکتاتۆر دروست ئه‌که‌ن له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕوناکیمان
دایه سه‌ر هه‌رسێ قۆناخی دروستبوونی دیکتاتۆریه‌ت. وه‌سه‌دام
وڕژێمه‌که‌شیمان وه‌ک به‌ڵگه‌ی نوێترین دیکتاتۆر هێنایه‌وه. . له‌به‌شی
دووه‌می ئه‌مباسه‌شدا په‌نجه بۆچه‌ند لایه‌نێکی دیکه ئاماژه ئه‌که‌ین
وه‌ک إ-له‌م چه‌رخه‌دا بۆچی دیکتاتۆر دروست نابێت. ب-له‌ناوگه‌لانی
چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕ‌دا که‌متر بیری دیکتاتۆریه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه.
ج-به‌رانبه‌ر کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆریه‌تدا. وه‌له‌گه‌ل هه‌ندێک بڕگه‌ی ترئه‌بنه هه‌وێنی ئه‌مبه‌شه‌ی
نوسینه‌که‌م.
إ-له‌م
چه‌رخه‌دابۆچی دیکتاتۆر دروست نابێت. یه‌که‌م چونکه فاکته‌رو فۆڕمه‌کانی
دروست بوونی دیکتاتۆریه‌ت له‌جیهاندا له‌کارخراون وه‌ئه‌وسیسته‌مانه‌ی
که‌پاڵپشتی دیکتاتۆریه‌تیان ئه‌کرد له‌جیهاندا له‌ناوچون. ئێستا سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتداری جیهانی که‌به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی جیهان
ئه‌که‌ن ته‌واودژو پێچه‌وانه‌ی سته‌م ودیکتاتۆریه‌تن وه‌پشتگیرو دروستکه‌ری
دیموکراسی جیهانن وفه‌راهه‌م هێنه‌رو پارێزه‌ری مافی مرۆڤومافه‌مه‌ده‌نی
وتاکه‌که‌سیه‌کانن بۆسه‌رانسه‌ری مرۆڤی جیهان. . دووه‌م ئه‌مچه‌رخه چه‌رخی
په‌له‌ی هه‌واڵه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا واته هه‌موو ڕووداوه‌کان له‌هه‌ر
گۆشه‌یه‌کی جیهاندا ڕووبده‌ن له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا سه‌رانسه‌ری
ئاژانسه‌کانی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌ی زه‌ویه پێی ئه‌زانن وبڵاوی
ئه‌که‌نه‌وه. ئیتر هه‌ستوبیری دیکتاتۆریه‌ت له‌به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی
ئاژانسه‌کاندا ئه‌بنه‌که‌فی سه‌رئاو. سێ یه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان
کۆمه‌ڵگایه‌ک نیه ببێته ژینگه‌ی دروستبوونی دیکتاتۆریه‌ت چونکه
کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشور به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی چاوکراوه‌یه زیاتر
له%85خه‌ڵکی کوردستانی باشور ئه‌مڕۆ خوێنده‌واره وله‌ناوچه‌که‌دا
به‌پێشکه‌وتوترین کۆمه‌ڵگاله‌ڕووی دیموکراسیه‌وه دێنه ژماردن ڕۆژله‌ڕۆژیش
به‌ره‌وپێشتر ئه‌چن له‌ڕوی پێشکه‌وتنه‌وه. ئه‌مڕۆله‌کوردستاندا به‌قه‌ده‌ر
کۆتایی حه‌فتاکان وسه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووی هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاژانسوبڵاوکراوه‌و رۆژنامه‌وگۆڤاروڕادیۆ
وته‌له‌ڤیزۆن هه‌یه که‌ئه‌توانم بڵێم ئه‌وئاژانسانه له%95یان ڕاستیه‌کان
ڕاشکاوانه ده‌رئه‌بڕن وبۆجه‌ماوه‌ری ڕوون ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ڕێگره
له‌هه‌ر جۆره پێشێل کاریه‌کو هه‌رغه‌ریزه‌یه‌کی به‌ره‌ودیکتاتۆریه‌ت چوون.
چواره‌م فره‌لایه‌نی وفره‌ئارایی له‌کوردستاندا لایه‌نێکی تری ڕێگرتنه له
غه‌ریزه‌ی دیکتاتۆریه‌ت. ئه‌مڕۆ له‌کوردستانی باشوردا جگه‌له‌پارتو
لایه‌نه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان زیاتر له بیست پارت‌و لایه‌نی سیاسی
مۆڵه‌ت پێدراو هه‌یه ئه‌مه‌ش هه‌مو وڵاته‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان
جگه‌له عێراقی پاش ڕووخانی سه‌دام به‌تورکیاو ئێران وسوریاوه نیوه‌ی
کوردستانی باشور پارت‌و ڕێکخراوی سیاسی مۆڵه‌ت پێدراوی تێدانیه که‌هه‌مویان
زۆرسه‌ربه‌ستانه چالاکی سیاسی‌و ڕۆشبیری وڕێکخراوه‌یی خۆیان به‌بێ هیچ
سانسۆرێک به‌ڕێئه‌به‌ن هه‌رلایه‌نێکیشیان خاوه‌نی بڵاوکراوه‌ی ڕادیۆو
ته‌له‌ڤزیۆن ڕۆژنامه‌وگۆڤارو ئاژانسی خۆیانن. ئیتر هه‌رچه‌ند له‌ناومێشکو
هۆرمۆنی هه‌رمرۆڤێکدا غه‌ریزه‌ی دیکتاتۆریه‌ت وخۆسه‌پاندن هه‌یه به‌ڵام
له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌مووچاو و گوێ و ژینگه‌ئازادو کراوانه‌دا کورد به‌گشتی
وسه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی هه‌رفریای خۆڕێک کردن وخۆکۆنترۆڵ کردن ئه‌که‌ون
نه‌ک به‌ره‌ودیکتاتۆریه‌ت چوون. .
ب- له‌ناوگه‌لانی
چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕ‌دا که‌متر بیری دیکتاتۆریه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و له‌ئه‌مریکای لاتین له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک
له‌گه‌لان دژی ده‌سه‌ڵاته سه‌ته‌مکارو دیکتاتۆره‌کانی خۆسه‌پێن له‌سه‌ر
وڵاته‌کانیان ڕاپه‌ڕین وه شۆڕ‌شیان ده‌ستپێکرد به‌وگه‌لانه ئه‌وترێت
گه‌لانی شۆڕشگێڕ. ئه‌وگه‌لانه‌ش له‌خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ڤێتنام وکۆریاو
چینیمیلی وکه‌مبۆدیا به‌سونبولی گه‌لانی شۆڕشگێڕی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا
ئه‌ژمێردرێن. له‌ئه‌مریکای لاتینیش کوبا ونیکاراگواو گواتیمالا سونبولی
گه‌لانی شۆڕشگێڕی ئه‌ومه‌ڵبه‌نده‌ی خۆیانن. له‌ناوه‌ڕاستی ئاسیاش
نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه دژی سته‌م وداگیرکاری
ڕژێمه‌داگیرکه‌ره چه‌وسێنه‌ره‌کانی کوردوستان له‌شۆڕشدان له‌پێناوی
به‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تیماندا به‌گه‌لێکی چه‌وساوه‌و
شۆڕشگێڕ دێته‌ژماردن. گه‌لانی فه‌ڵه‌ستین وئه‌ریتێریاش له‌باشوری ئاسیا
به‌دووگه‌لی شۆڕشگێڕ ده‌ژمێردرێن. ئه‌وگه‌لونه‌ته‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه
ناویانهاتووه دژی چه‌وسانه‌وه‌و سته‌مو دیکتاتۆریه‌ت خه‌باتیان کردووه
بۆیه وشه‌ی دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر ڕابه‌رانی گه‌لانی شۆڕشگێڕ به‌ته‌واوی
ناچه‌سپێت هه‌رچه‌ند هه‌ندێکیان ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه له‌سه‌ر
وڵاته‌کانیان حوکمڕانن وه‌ک سه‌رانی چینی میلی وفیدڵ کاسترۆ له‌کوبا.
به‌تایبه‌تی سه‌رانی کورد که ماوه‌ی ده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵاتیان که‌وته
ئه‌مچه‌رخه‌ی ئێستا که‌وه‌ک وتم هیچ ژینگه‌یه‌ک له‌جیهاندابه‌گشتی
وله‌کوردستاندابه‌تایبه‌تی نه‌ماوه بۆدروست بوون وپه‌روه‌رده‌کردنی
دیکتاتۆر به‌ڵکو ژینگه‌ی کوردستان له‌ماوه‌ی نزیکی سه‌ده‌یه‌کدا به‌ته‌واوی
دژوپێچه‌وانه‌ی دیکتاتۆریه‌ت بووه. ئیترچۆن ئه‌وژینگه‌یه ڕێگا
به‌دروستبوونی دیکتاتۆریه‌ت ئه‌دات. .
ج-به‌رانبه‌ر کردنی
ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشورله‌گه‌ل ده‌سڵاتی دیکتاتۆریه‌تدا. یه‌که‌م
ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان جگه‌له‌سیناریۆی درۆینه هیچ هه‌ڵبژاردنێک
له‌ژێر قه‌ڵه‌م ڕه‌ویاندا ئه‌نجام نادرێت. به‌ڵام ده‌سڵاتی کوردستان
به‌هه‌ڵبژاردنێکێ ڕه‌وا ئه‌وه دووه‌مین جاره‌که‌جماوه‌ری کوردستانی باشور
په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵئه‌بژێرێت له‌ژێرچاودێری ئاژانسه‌کانی کوردستان
وده‌ره‌وه‌ی کوردستان وله‌ژێرچاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا
به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ که‌په‌ڕله‌مانێکی فره‌لایه‌ن
وفره‌پره‌نسیپه وله‌له‌یه‌ن عێراق ونێوده‌وڵه‌تیه‌وه ڕه‌وایه‌تی
پێدراوه‌وده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاوڕه‌وای ته‌واوی هه‌یه له‌کوردستانی باشوردا
بۆلادان ودانانی هه‌ریاسایه‌ک که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی هه‌رێمی
کوردستاندابێت. هه‌روه‌ها ئه‌وپه‌ڕله‌مانه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی
هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانیشی دیاری کردووه بۆماوه‌ی چوارساڵ ده‌وری
خۆی ببینێت بۆخزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی وگه‌لی کوردستانی باشور
به‌تایبه‌تی. له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاری کراوی په‌رله‌مان وسه‌رۆکی
هه‌رێم جارێکیکه هه‌ڵبژاردن ئه‌کرێته‌وه بۆپه‌رله‌مان وسه‌رۆکی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرنسیپه‌کانی دیموکراسیه‌تو هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رانسه‌ری
جیهاندا هه‌روایه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌و
هه‌ڵبژاردنی وسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
هه‌ڵبژێرراوی گه‌له‌وه هیچ دژ‌و پێچه‌وانه‌یه‌کی نیه له‌گه‌ل ڕه‌واترین
هه‌ڵبژاردنو دیموکراسیه‌تی سه‌رانسه‌ری جیهاندا. ئیتر ئه‌بێت
ئه‌وده‌سه‌ڵاته بۆچی دیکتاتۆریه‌ت بێت؟؟. دووه‌م ئه‌وه‌ماوه‌ی زیتر
له‌چوارده‌ساڵه کوردله‌کوردستانی باشوردا حوکمی خۆی ئه‌کات سه‌ره‌ڕای
ئه‌وگشت کۆسپوته‌گه‌رانه‌ی که‌هاته‌ڕێی وه‌سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی کردنی
ڕاسته‌وخۆی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌چوارقه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی زلهێزو
نابه‌رانبه‌ردا له‌گه‌ل قه‌واره‌ی کورد دا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کورد توانیان
ڕێچکه‌ی ئازادی خوازانه‌و دیموکراسی خوازانه‌ی خۆیان درێژه پێبده‌ن
وبه‌گواهی دانی هه‌موودیموکراسی خواز‌و مرۆڤ دۆستانی جیهان ببنه نمونه‌ی
دیموکراسی له‌ناوچه‌که‌دا به‌گشتی واته ئێستا قه‌واره‌ی کوردستانی باشور
نمونه‌ی دیموکراسیه‌ته بۆگشت ناوچه‌که به‌جۆرێک که‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ئه‌مریکا وتی کوردستانی باشور
ئه‌ودیموکرسیه‌ته‌یه که‌ئه‌مریکا ئه‌وێت له‌ته‌واوی ئاسیای گه‌ره‌دا
پێاده بکرێت. ئیتر بۆچی؟؟ئه‌بێت هه‌ندێک پاتاڵی ده‌رون نه‌خۆشو کلک
گرێ‌دراو ئه‌م دیموکراسیه‌تو دادپه‌روه‌ریه ڕه‌وایه‌ی کوردستانی باشور
به‌دیکتاتۆریه‌ت بخه‌مڵێنن. بۆوه‌ڵامی ئه‌مه‌ش
باخوێنه‌ران به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی وه‌ڵام گۆبن. .
لێره‌دا به‌شی
دووه‌م ته‌واوبوو. . .
جمال فتاح
9/8/2005 |